Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Job 16 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

قسەی پێنجەمی ئەیوب

1ئەیوبیش وەڵامی دایەوە:

2«زۆرم لەمانە گوێ لێ بووە،هەموو دڵنەواییەکەتان بریندارکەرن!

3ئایا قسەی پووچ کۆتایی هەیە؟یان چی دەتوروژێنێت هەتا وەڵام بدەیتەوە؟

4منیش وەک ئێوە قسەم دەکرد،ئەگەر ئێوە لە جێی من بوونایە؛قسەم بۆ دەگێڕانەوە وسەرم لە ئاستتان دەلەقاند.

5بەڵام بە دەم هانم دەدان وجوڵەی لێوەکانم ڕایدەگرتن.

6«ئەگەر قسە بکەم لە خەمۆکیەکەم کەم نابێتەوە،ئەگەر بێدەنگیش بم لێم دوور ناکەوێتەوە.

7ئەی خودایە، بێگومان تۆ بێزارت کردووم،هەموو کەسوکارەکەی منت لەناوبردووە.

8سستت کردم، سستییەکەم بووە شایەت،لاوازییەکەم لێم هەستاوە، بەرەوڕوو شایەتیم لەسەر دەدات.

9تووڕەییەکەی پەلاماری دام و منی چەوساندەوە،ددانەکانی لێم جیڕکردەوە،دوژمنەکەم چاوی تێبڕیوم.

10خەڵک دەمیان لێ داچەقاندووم،بە گاڵتەپێکردنەوە زللەیان لێدەدام،پێکەوە گەلەکۆمەیان لێکردم.

11خودا منی دایە دەست زۆردار وفڕێیدامە نێو دەستی خراپەکارەوە.

12من ئاسوودە بووم و ئەو جێی لەق کردم،پشتەملی گرتم و وردوخاشی کردم.منی کرد بە نیشانی خۆی؛

13تیرهاوێژەکانی دەوریان دام.جەرگی بڕیم و دڵی نەسووتا،زراوی منی بەسەر زەویدا ڕشت.

14جار لەدوای جار شەقم دەکات،وەک جەنگاوەرێک هێرش دەکاتە سەرم.

15«جلوبەرگی گوشم بە پێستمەوە دووری وخۆڵەمێشم بە سەری خۆمدا کرد.

16دەموچاوم لەبەر گریان سوور هەڵگەڕا وڕەشی بەسەر پێڵوی چاومدا هات.

17لەگەڵ ئەوەی زۆرداری لە دەستی مندا نییە ونوێژەکەم بێگەردە.

18«ئەی زەوی، خوێنەکەم دامەپۆشە،با جێیەک نەبێت بۆ هاوارم!

19ئەوەتا لە ئێستاوە شایەتەکەم لە ئاسمانە،پارێزگارەکەم لە بەرزاییەکانە،

20ئەو هاوڕێمە و داکۆکیم لێ دەکات.کاتێک لەبەردەم خودا چاوەکانم فرمێسک دەڕێژن،

21ئەو لە پێناوی پیاوێک لە خودا دەپاڕێتەوە،وەک پاڕانەوەی کەسێک بۆ هاوڕێکەی.

22«تەمەنم کورتە و بەسەردەچێت،لە ڕێگایەکدا دیلم کە لێی ناگەڕێمەوە.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]