Side by side with the Father's Heart Bible™ ڕزگاری بۆ ئەوانەی دوورن
1یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«دادپەروەری بپارێزن وڕاستودروستی ئەنجام بدەن،چونکە بەم نزیکانە ڕزگاریم دێت وڕاستودروستیم ئاشکرا دەبێت.
2خۆزگە بەو مرۆڤەی ئەمە دەکات وبەو ئادەمیزادەی توند دەستی پێوە دەگرێت،ئەوەی ڕۆژی شەممە لە گڵاوبوون دەپارێزێت ودەستی دەپارێزێت لە کردنی هەموو خراپەیەک.»
3با ئەو بیانییەی خۆی داوەتە پاڵ یەزدان نەڵێت:«یەزدان بە تەواوی جیام دەکاتەوە لە گەلەکەی.»با خەساویش نەڵێت:«ئەوەتا من تەنها دارێکی وشکم.»
4لەبەر ئەوەی یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەو خەساوانەی ڕۆژەکانی شەممەم دەپارێزن،ئەوە هەڵدەبژێرن کە دڵم پێی خۆشە ودەستیان بە پەیمانەکەمەوە گرتووە،
5لەناو پەرستگای خۆم و دیوارەکانییادەوەری و ناویان پێدەدەم،لە کوڕان و لە کچان باشترن بۆیان.ناوێکی هەتاهەتاییان پێدەدەمکە نابڕدرێتەوە.
6ئەو بیانییانەش کە خۆیان داوەتە پاڵ یەزدانبۆ پەرستنی وبۆ خۆشویستنی ناوی یەزدانهەتا بۆی ببن بە بەندە،هەموو ئەوانەی ڕۆژی شەممە لە گڵاوبوون دەپارێزن ودەستیان بە پەیمانەکەمەوە گرتووە
7دەیانهێنمە کێوی پیرۆزم،لە ماڵی نوێژم دڵخۆشیان دەکەم.قوربانی سووتاندن و سەربڕاویانمایەی ڕەزامەندین لەسەر قوربانگاکەم،چونکە ماڵەکەم بە ماڵی نوێژ ناودەبردرێتبۆ هەموو گەلان.»
8یەزدانی باڵادەست،ئەوەی دوورخراوەکانی ئیسرائیل کۆدەکاتەوە، دەفەرموێت:«زیاتر کۆدەکەمەوەلەگەڵ ئەوانەی کە کۆمکردوونەتەوە.»
خودا بەدکاران تاوانبار دەکات
9ئەی هەموو گیانلەبەرانی دەشتودەر،ئەی هەموو گیانلەبەرانی دارستان، وەرن، بخۆن!
10ئێشکگرەکانی گەل هەموو کوێرن،نەزانن.هەموو سەگی لاڵن،ناتوانن بوەڕن.خەونبین و پاڵکەوتوون،حەزیان لە خەوە.
11سەگەکان چاو برسین،تێربوون نازانن.ئەوان شوانن و تێناگەن،هەموو ملی ڕێی خۆیان گرت،هەریەکە و بۆ قازانج لەلای خۆیەوە.
12دەڵێن: «وەرن شەراب بهێنین!با مەی بنۆشین!بەیانیش وەک ئەمڕۆ دەبێت،بەڵکو زۆر باشتریش.»