Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Amos 3 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

بانگکردنی شایەتەکان لە دژی ئیسرائیل

1ئەی نەوەی ئیسرائیل، گوێتان لەم فەرمایشتە بێت کە یەزدان فەرموویەتی، لە دژی ئێوە و هەموو ئەو خێڵەی لە خاکی میسرەوە دەریهێنان، کە فەرمووی:

2«تەنها ئێوەم ناسیلە هەموو خێڵەکانی زەوی،لەبەر ئەوە سزاتان دەدەم،لەسەر هەموو تاوانەکانتان.»

3ئایا دووان پێکەوە هاتوچۆ دەکەن،بێ ئەوەی ڕێک بکەون؟

4ئایا شێر لە دارستان دەنەڕێنێت،ئەگەر نێچیری نەبێت؟ئایا بەچکە شێر لە لانەکەیەوە دەنگی دێت،بێ ئەوەی هیچی ڕفاندبێت؟

5ئایا باڵندە دەکەوێتە ناو داوی زەوییەوە،لە کاتێکدا تەڵەی بۆ نەنرابێتەوە؟ئایا تەڵە لەسەر زەوی هەڵدەگیرێتەوە،ئەگەر هیچی نەگرتبێت؟

6ئەگەر کەڕەنا لە شاردا لێبدرێت،ئایا گەل ناترسێت؟ئەگەر بەڵایەک لە شاردا ڕوو بدات،ئایا یەزدان نەیکردووە؟

7بێگومان یەزدانی باڵادەست هیچ کارێک ناکاتبێ ئەوەی نهێنییەکەی بۆ بەندە پێغەمبەرەکانی ئاشکرا بکات.

8شێر نەڕاندی،کێ ناترسێت؟یەزدانی باڵادەست دەفەرموێت،کێ هەیە بتوانێت پەیامی خودا ڕانەگەیەنێت؟

9بە قەڵاکانی ئەشدۆد و خاکی میسر ڕایبگەیەنن وپێیان بڵێن:«لەسەر چیاکانی سامیرە کۆببنەوە،ئەو هاتوهاوارە زۆرەی ناوەڕاستی ببینن،ئەو زۆردارییەی لەناویدا هەیە.»

10یەزدان دەفەرموێت: «نازانن کاری باش بکەن،ئەوانەی بەرهەمی تاڵان و ستەمکاری لە قەڵاکانیان ئەمبار دەکەن.»

11لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«دوژمن دێنە چواردەوری خاکەکە وهێزتان لێ کەم دەکاتەوە وقەڵاکانتان تاڵان دەکرێن.»

12یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«وەک چۆن شوان دوو قاچ یان پارچە گوێیەکلە دەمی شێر دەردەهێنێت،ئاواش ئیسرائیلییەکانی دانیشتووی سامیرەبە گۆشەی قەرەوێڵەیەک وبە پارچە پێخەفێک دەردەکرێن.»

13«گوێ بگرن و شایەتی لەسەر بنەماڵەی یاقوب بدەن،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی پەروەردگار، خودای سوپاسالارە.

14«لەو ڕۆژەی کە سزای ئیسرائیل دەدەم لەسەر یاخیبوونەکانی،سزای قوربانگاکانی بێت‌ئێلیش دەدەم،جا قۆچی قوربانگاکان دەبڕێنەوە ودەکەونە سەر زەوی.

15کۆشکی زستانە دادەڕمێنم،هەروەها کۆشکی هاوینەش،کۆشکە عاجەکانیش لەناودەچن وهەموو کۆشکەکان کۆتاییان پێدێت.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]