Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Amos 4 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

نەگەڕانەوەی ئیسرائیل بۆ لای خودا

1ئەی مانگاکانی باشان، ئەوانەی لە کێوی سامیرەن،ئەی خاتوونەکان، ئەی ئەو ژنانەی ستەم لە هەژاران دەکەن،نەداران وردوخاش دەکەن وبە مێردەکانیان دەڵێن، «خواردنەوەمان بۆ بهێنن!»گوێتان لەم پەیامە بێت:

2یەزدانی باڵادەست سوێندی بە پیرۆزی خۆی خوارد:«بێگومان ڕۆژێک دێت،خۆتان بە قولاپ دەگیرێن ودوا کەسیشتان بە قولاپی ماسی.

3هەریەکە و لەپێش خۆیەوەبەناو کەلێنی دیوارێکدا دەبردرێن وفڕێدەدرێنە هەرمۆن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

4«وەرن بۆ بێت‌ئێل و یاخی ببن،لە گلگال یاخیبوون زۆر بکەن.هەموو بەیانییەک قوربانییەکانتان بهێنن،هەر سێ ساڵ جارێک دەیەکەکانتان.

5ئەی نەوەی ئیسرائیل، لە هەویرترشەوە قوربانی سوپاسگوزاری بسووتێنن،بانگەواز بۆ بەخشینی ئازاد بکەن و ڕایبگەیەنن،چونکە واتان پێ خۆش بوو.»ئەوە فەرموودەی یەزدانی باڵادەستە.

6«هەروەها منیش لە هەموو شارۆچکەکانتان سک بەتاڵی ولە هەموو شوێنەکانتان کەمی نانم پێدان،بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

7«هەروەها بارانم لێ گرتنەوەهێشتا سێ مانگی مابوو بۆ دروێنە.بارانم بەسەر شارۆچکەیەکدا باراند وبەسەر شارۆچکەیەکی دیکەدا نەمباراند.بەسەر کێڵگەیەکدا باری وئەو کێڵگەش کە بەسەریدا نەباری وشک بوو.

8خەڵکی دوو سێ شارۆچکە بۆ ئاو خواردنەوە چوونە شارۆچکەیەکی دیکە،تینووێتییان نەشکا،بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

9«زۆر جار باخ و ڕەزەمێوی ئێوەم هەڵپڕووکاندووە،بە بای گەرمەسێر و کەڕوو.کوللە دار هەنجیر و دار زەیتوونیان خواردووە،بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕاونەتەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

10«دەردم ناردە سەر ئێوە،وەک ئەوەی ناردبوومە سەر میسر.بە شمشێر لاوەکانی ئێوەم کوشت،لەگەڵ ئەسپە ڕاپێچکراوەکان،وام کرد بۆنی بۆگەنی تەرمەکانی ناو ئۆردوگاکەتان بکەن،بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

11«هەندێکتانم هەڵگەڕاندەوە،وەک چۆن سەدۆم و عەمۆرام هەڵگەڕاندەوە،وەک پارچە دارێکی گڕگرتووتان لێهات کە لەناو ئاگرەوە دەرهێنرابێت،بەڵام ئێوە بۆ لای من نەگەڕانەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

12«ئەی ئیسرائیل، ئاوات پێ دەکەم،ئەی ئیسرائیل، لەبەر ئەوەی ئەمەت پێ دەکەم،ئامادەبە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خوداکەت.»

13شێوەداڕێژی چیاکان وبەدیهێنەری با،ئەوەی بیرکردنەوەی خۆی بە مرۆڤ ڕادەگەیەنێت،ئەوەی بەرەبەیان دەکاتە تاریکی،بەسەر بەرزاییەکانی زەویدا دەڕوات،ناوی یەزدانی پەروەردگاری سوپاسالارە.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]