Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Proverbs 5 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

ئاگادارکردنەوە لە داوێنپیسی

1ڕۆڵە، سەرنج بدە داناییم،گوێ بۆ تێگەیشتنم شل بکە،

2تاکو سەلیقەت بپارێزیت ولێوەکانت ئاگایان لە زانیاری بێت،

3چونکە لێوەکانی ژنی داوێنپیس هەنگوینیان لێ دەتکێت،قسەی لە ڕۆن لووسترە.

4بەڵام کۆتاییەکەی وەک زەقنەبووت تاڵە،وەک شمشێری دوو دەم تیژە.

5پێیەکانی بەرەو خوار دەبنەوە بۆ مردن،هەنگاوەکانی پەیوەستن بە جیهانی مردووانەوە.

6سەرنج ناداتە ڕێچکەی ژیان،هەنگاوەکانی خوارە بەڵام ئەو نازانێت.

7ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن،لە قسەی دەمم خۆتان لامەدەن.

8ڕێگای خۆتی لێ دووربخەوە،لە دەرگای ماڵەکەی نزیک مەبەوە،

9نەوەک شکۆمەندیت بە خەڵکی دیکە بدەیت وساڵانی تەمەنت بە کەسی دڵڕەق،

10نەوەک بێگانەکان لە توانات تێر بن وبەری ماندووبوونت بۆ ماڵی نامۆیەک بڕوات.

11لە کۆتایی ژیانتدا دەناڵێنیت،کاتێک گۆشت و جەستەت لەناودەچێت.

12دەڵێیت: «چۆن ڕقم لە تەمبێکردن دەبووەوە،دڵم گاڵتەی بە سەرزەنشت دەهات.

13گوێڕایەڵی ئەوانە نەبووم کە ڕێنماییان دەکردم وگوێم بۆ مامۆستاکانم شل نەکرد.

14کەمێکی مابوو بکەومە ناو هەموو خراپەیەکەوە،لەناو کۆڕ و کۆمەڵدا.»

15لە ئەمباراوی خۆت ئاو بخۆوە،لە ئاوی هەڵقوڵاوی بیرەکەت.

16ئایا کانییەکانت بڕژێتە سەر شەقامەکان،جۆگەی ئاو بێت لە گۆڕەپانەکان؟

17با تەنها بۆ تۆ بێت،بێگانەت لەگەڵدا نەبێت.

18با کانیاوەکەت بەرەکەتدار بێت،بە هاوسەری گەنجییەتیت دڵخۆش بە.

19ئاسکێکی خۆشەویست و مامزێکی شۆخ و شەنگ،با هەموو کاتێک مەمکەکانی تێرت بکەن،بە خۆشەویستی ئەو هەمیشە وێڵ بیت.

20کوڕی خۆم، ئیتر بۆچی وێڵی ژنی بەدڕەوشت دەبیت؟بۆچی ژنی داوێنپیس لە باوەش دەگریت؟

21ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی یەزدانە،هەموو ڕێڕەوەکانی هەڵدەسەنگێنێت.

22بەدکار بە تاوانەکانی خۆیەوە پێوەبوو،بە داوی گوناهەکانی خۆیەوە دەبێت.

23لەبەر نەبوونی تەمبێکردن دەمرێت،لەبەر زۆری دەبەنگییەکەی سەرگەردان دەبێت.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]