Side by side with the Father's Heart Bible™ 1ڕۆڵە، ئەگەر بووی بە کەفیلی دراوسێکەت،ئەگەر لەگەڵ بێگانەیەک تەوقەت کرد،
2ئەگەر بە داوی قسەکانی دەمتەوە بوویت،بە قسەی دەمی خۆت پێوە بوویت،
3ڕۆڵە، ئەمە بکە و فریای خۆت بکەوە،چونکە ژێردەستەی دراوسێکەت بوویت،بڕۆ، خۆت نزم بکەرەوە و لە هاوڕێکەت بپاڕێوە.
4خەو مەدە چاوەکانت وپێڵووەکانت خەواڵوو نەبن.
5وەک مامز خۆت لە دەست ڕاوچی دەرباز بکە،وەک چۆلەکە لە تەڵەی ڕاوچی.
6ئەی تەمبەڵ، بڕۆ لای مێروولە،بڕوانە ڕێگاکانی و ببە بە دانا.
7بێ ئەوەی پێشەوا وکوێخا و فەرمانڕەوای هەبێت،
8بەڵام لە هاویندا نانی خۆی ئەمبار دەکات ولە کاتی دروێنەدا خۆراکی خۆی کۆدەکاتەوە.
9ئەی تەمبەڵ، هەتا کەی پاڵدەدەیتەوە؟کەی لە خەوەکەت هەڵدەستی؟
10کەمێک خەوتن، کەمێک خەواڵووبوون،کەمێکیش دەست تێکنان بۆ ڕاکشان،
11ئینجا هەژاریت وەک چەتە دێت،نەبوونیشت وەک چەکدار.
12کەسی هیچوپووچ، پیاوی چەواشەکار،بە زمان خواری ڕەفتار دەکات،
13چاوی دەقوچێنێت وبەپێی ئاماژە دەکات وبە پەنجە دەریدەبڕێت،
14فێڵ لە دڵیدایە،خراپە دادەهێنێت،هەموو کاتێک ناکۆکی دەوروژێنێت.
15لەبەر ئەوە لەپڕ لێی دەقەومێت،لەناکاو دەشکێت و چارەسەری نییە.
16شەش شت هەن یەزدان ڕقی لێیانە،حەوتیش قێزەونە لەلای:
17چاوی بەفیز،زمانی درۆزن،دەستێک کە خوێنی بێتاوانی ڕشتبێت،
18دڵێک پیلانی خراپ دابهێنێت،پێیەک بە پەلە بەرەو خراپەکاری ڕابکات،
19شایەتی درۆزن درۆ بڵاو بکاتەوە ووروژێنەری ناکۆکی نێوان برایان.
ئاگادارکردنەوە لە داوێنپیسی
20ڕۆڵە، ڕاسپاردەکانی باوکت بەجێبگەیەنە وفێرکردنەکانی دایکت پشتگوێ مەخە.
21هەمیشە بە دڵتەوە گرێیان بدە وبە گەردنی خۆتەوە هەڵیانواسە.
22لە هاتوچۆکردنتدا ڕێنماییت دەکەن،لە ڕاکشانت چاودێریت دەکەن وکە خەبەریشت بووەوە دەتدوێنن،
23چونکە ئەم ڕاسپاردانە چران وئەم فێرکردنەش ڕووناکییە،سەرزەنشتی تەمبێکردنیش ڕێگای ژیانە،
24بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزێت،لە زمانلووسی داوێنپیس.
25لە دڵەوە ئارەزووی جوانییەکەی مەکە،با بە برژانگەکانی نەتبات،
26چونکە ژنی لەشفرۆش وا دەکات پێویستیت بە نانێک بێت،بەڵام ژنی بەمێرد گیانی گرانبەهات ڕاودەکات.
27ئایا کەس دەتوانێت ئاگر لە باوەش بگرێت وجلەکانی نەسووتێت؟
28یان بەسەر پشکۆدا بڕوات وپێیەکانی داغ نەبێت؟
29ئاوایە ئەوەی بچێتە لای ژنی کەسێکی دیکە،هەرکەسێک دەستی لێ بدات بێ سزا نابێت.
30سووکایەتی بە دز ناکرێت کە دزی دەکاتبۆ خۆتێرکردن کاتێک کە برسییە.
31هەرچەندە کە لێی ئاشکرا بوو دەبێت حەوت قات بداتەوە،ئەگەر هەموو ماڵی خۆشی لەسەر دانابێت.
32بەڵام ئەوەی داوێنپیسی لەگەڵ ژنێک بکات تێنەگەیشتووە،هەرکەسێک وا بکات خۆی دەفەوتێنێت.
33تووشی لێدان و سەرشۆڕی دەبێت وشەرمەزارییەکەی ناسڕێتەوە،
34چونکە ئیرەیی پیاو دەوروژێنێت،لە ڕۆژی تۆڵەدا دەست ناگێڕێتەوە،
35چاوی لە هیچ قەرەبووێک نییە،بە دیاری ڕازی نابێت، ئەگەر بۆشی زیاد بکەیت.