Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Job 3 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

ئەیوب قسە دەکات

1دوای ئەمە ئەیوب دەمی کردەوە و نەفرەتی لەو ڕۆژە کرد کە تێیدا لەدایک بووە. 2ئەیوب دەستی بە قسە کرد و گوتی:

3«با لەناوبچێت ئەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بووم،ئەو شەوەش کە گوترا: ”کوڕێک لەدایک بوو!“

4با ئەو ڕۆژە تاریک بێت،نە خودا لە سەرەوە بایەخی پێ بدات ونە ڕۆژی بەسەردا هەڵبێت.

5با تاریکی و سێبەری مەرگ لەسەری بێت،با هەور دایبگرێت،با ڕۆژ تاریک دابێت و بیتۆقێنێت.

6ئەو شەوە، با شەوەزەنگ بیگرێت،لەناو ڕۆژانی ساڵ دڵخۆش نەبێتنەیەتە ناو ژمارەی مانگەکان.

7با ئەو شەوە نەزۆک بێت،هاواری خۆشی تێدا نەبێت.

8بەر نەفرەتی ئەوانە بکەوێت کە نەفرەت لە ڕۆژگار دەکەن،ئەوانەی ئامادەن لیڤیاتان بەئاگا بهێنن.

9با ئەستێرەکانی بەرەبەیان تاریک دابێن،چاوەڕوانی ڕووناکی بێت و نەیەت،با گزنگی بەیان نەبینێت،

10چونکە دەرگاکانی سکی لەسەر من دانەخست وچەرمەسەری لە چاوەکانم نەشاردەوە.

11«بۆ لە بار دایکم نەچووم،کە لەدایک بووم، بۆ ڕۆحم بەدەستەوە نەدا؟

12بۆچی ئەژنۆکان هەڵیانگرتم،بۆ مەمک هەبوو تاکو شیر بدرێم؟

13چونکە ئێستا ڕاکشابووم و بێدەنگ ببووم،ئەو کاتە بە ئاسوودەیی دەخەوتم،

14لەگەڵ پاشایان و ڕاوێژکارانی زەوی،ئەوانەی ئەو کۆشکانەیان بۆ خۆیان بنیاد نا کە ئێستا بوونەتە کەلاوە،

15یان لەگەڵ میران کە زێڕیان هەیە،ئەوانەی ماڵەکانیان لە زیو پڕکردووە،

16یان وەک لەبارچووێکی لەخاکنراو، ئینجا نەدەبووم،وەک کۆرپەیەک ڕووناکی نەبینیوە.

17لەوێ خراپەکاران لە ئاژاوەنانەوە دەوەستنلەوێ ماندووان پشوو دەدەن،

18دیلەکان تێکڕا ئاسوودە دەبن،گوێیان لە دەنگی سەرکار نابێت،

19لەوێ بچووک وەک گەورە وایە،کۆیلەش ئازادە لە دەستی گەورەکەی.

20«بۆ ڕووناکی دەدرێتە ڕەنجدەران وژیانیش بۆ ئەوەی تاڵاوی تێدایە،

21ئەوانەی چاوەڕوانی مردن دەکەن و نییە،لە گەنجینە زیاتر بەدوایدا دەگەڕێن،

22هەتا ئەوپەڕی شادمانی دڵخۆشن،دڵشادن کە گۆڕێک دەبیننەوە؟

23بۆ ژیان دەدرێتە پیاوێککە ڕێگای شاردراوەتەوە،خوداش بە چواردەوریدا پەرژینی لێ داوە؟

24لەبەر ئەوەی ئاخ هەڵکێشانم بووەتە نانی ڕۆژانەم،هەنسکیشم وەک ئاو دەڕژێت.

25ئەوەی دەمتۆقێنێت هاتە سەر ڕێگام،ئەوەی لێی دەترسام بەسەرم هات.

26ئاسوودە نەبووم و بێدەنگ نەبووم،پشووم نەدا و ئاژاوە هات.»

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]