Side by side with the Father's Heart Bible™ 1«بە براکانتان بڵێن: ”گەلی من،“ و بە خوشکەکانتان: ”بەر بەزەیی کەوتوو.“
سزادان و چاککردنەوەی ئیسرائیل
2«سەرزەنشتی دایکتان بکەن، سەرزەنشتی بکەن،چونکە ئەو ژنی من نییە ومنیش مێردی ئەو نیم.بەدڕەوشتی لە ڕوخساری وناپاکی لەنێوان مەمکەکانی داماڵێت.
3ئەگینا ڕووتوقووتی دەکەمەوە،وەک ئەو ڕۆژە ڕایدەگرم کە تێیدا لەدایک بووە؛وەک چۆڵەوانی لێ دەکەم،وەک خاکی وشکی لێ دەکەم،بە تینووێتی دەیمرێنم.
4بەزەییم بە منداڵەکانیدا نایەتەوە،چونکە زۆڵن.
5بێگومان دایکیان داوێنپیسی کردووە وبە بێ ئابڕوویی سکی پێیان پڕ بووە.ئەو گوتی: ”دوای دۆستەکانم دەکەوم،ئەوانەی نان و ئاو،خوری و کەتان، زەیت و خواردنەوەم پێدەدەن.“
6لەبەر ئەوە ڕێگاکەی بە دڕک پەرژین دەکەم،دیوارێک بە دەوریدا دروستدەکەم بۆ ئەوەی ڕێڕەوەکانی نەدۆزێتەوە.
7دوای دۆستەکانی دەکەوێت و پێیان ناگات،بەدوایاندا دەگەڕێت و نایاندۆزێتەوە.ئینجا دەڵێت:”دەچم و وەک جاران دەگەڕێمەوە بۆ لای مێردەکەم،چونکە ئەو کاتم لە ئێستام باشتر بوو.“
8ئەو دانی پێدا نەناوە ئەوە من بووم کەدانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتم پێیداوە،زێڕ و زیوم بۆی زیاد کردووە،بەڵام ئەوان بۆ بەعل بەکاریانهێنا.
9«لەبەر ئەوە دەگەڕێمەوە و دانەوێڵەکەم لە کاتی خۆیدا دەبەمەوە،شەرابە تازەکەشم لە کاتی خۆیدا.خوری و کەتانەکەم کە ڕووتییەکەی دادەپۆشنلەبەری دادەکەنم.
10ئێستا شوێنی شەرمیلەبەرچاوی خۆشەویستەکانیدا دەردەخەم،کەسیش لە دەستم فریای ناکەوێت.
11هەموو خۆشییەکانی ڕادەگرم:جەژن و سەرەمانگەکانی،شەممە و جەژنە دیاریکراوەکانی.
12ڕەزەمێو و هەنجیرەکانی تێکدەدەم،کە گوتی: ”ئەوانە کرێیەکەی منن، خۆشەویستانم پێیان داوم.“دەیانکەم بە دارستان وئاژەڵی کێوی دەیانخوات.
13لەسەر ئەو ڕۆژانەی سزای دەدەمکە بخووری بۆ بەعلەکان دەسووتاند،بە خەزێم و خشڵەکانی خۆی دەڕازاندەوە،دوای خۆشەویستانی کەوت،بەڵام منی لەیاد کرد.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
14«لەبەر ئەوە بە زمانی شیریندەیبەمە چۆڵەوانی وبە نەرمی قسەی لەگەڵدا دەکەم.
15لەوێ ڕەزەمێوەکانی دەدەمەوە،دۆڵی عاخۆر دەکەم بە دەرگای هیوا.لەوێ وەک ڕۆژانی هەرزەکاری گۆرانی دەڵێت،وەک ڕۆژی سەرکەوتنی لە خاکی میسرەوە.»
16یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا دەبێت،پێم دەڵێیت: ”مێردەکەم“ وچیتر پێم ناڵێیت: ”گەورەم.“
17ناوی بەعلەکان لە دەمی دادەماڵم وئیتر ناویان ناهێنێت.
18لەو ڕۆژەدا پەیمانێکیان بۆ دەبەستملەگەڵ ئاژەڵی کێوی و باڵندەکانی ئاسمان وخشۆکەکانی زەوی.کەوان و شمشێر و جەنگلە خاکەکەدا بنبڕ دەکەم ووایان لێ دەکەم بە ئاسوودەیی پاڵ بکەون.
19بۆ هەتاهەتایە بۆ خۆم نیشانت دەکەم وبە ڕاستودروستی و دادوەری،بە خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەیی بۆ خۆمت نیشان دەکەم.
20بە دڵسۆزییەوە بۆ خۆم نیشانت دەکەم ودان بە یەزداندا دەنێیت.
21«یەزدان دەفەرموێت:لەو ڕۆژەدا من کاردانەوەم دەبێت،من کاردانەوەم بەرامبەر بە ئاسمان دەبێت وئەوانیش کاردانەوەیان بەرامبەر بە زەوی دەبێت،
22زەویش کاردانەوەی بەرامبەر بە دانەوێڵە وشەرابی نوێ و زەیت دەبێت،ئەوانیش کاردانەوەیان بەرامبەر بە یەزرەعیل دەبێت.
23لە خاکەکەدا بۆ خۆم دەیچێنم،بەزەییم دێتەوە بەوانەی کە فەرمووم ”بەزەییم پێیاندا نایەتەوە.“ئەوانەی کە پێیان دەگوترا ”گەلی من نین“ پێیان دەڵێم: ”ئێوە گەلی منن.“ئەوانیش دەڵێن: ”تۆ خودای ئێمەیت.“»