Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Hosea 2 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Say to your brothers, "My People," and to your sisters, "Shown Mercy." «بە براکانتان بڵێن: ”گەلی من،“ و بە خوشکەکانتان: ”بەر بەزەیی کەوتوو.“
2 Plead with your mother, plead—for she is not my wife, and I am not her husband—that she put away her whoring from her face and her unfaithfulness from between her breasts, «سەرزەنشتی دایکتان بکەن، سەرزەنشتی بکەن، چونکە ئەو ژنی من نییە و منیش مێردی ئەو نیم. بەدڕەوشتی لە ڕوخساری و ناپاکی لەنێوان مەمکەکانی داماڵێت.
3 or I will strip her bare and leave her as naked as the day she was born; I will make her like a wilderness, turn her into a parched land, and let her die of thirst. ئەگینا ڕووتوقووتی دەکەمەوە، وەک ئەو ڕۆژە ڕایدەگرم کە تێیدا لەدایک بووە؛ وەک چۆڵەوانی لێ دەکەم، وەک خاکی وشکی لێ دەکەم، بە تینووێتی دەیمرێنم.
4 I will show her children no compassion, for they are the children of whoring. بەزەییم بە منداڵەکانیدا نایەتەوە، چونکە زۆڵن.
5 Their mother has prostituted herself; she who carried them acted in shame. She said, "I will chase after my lovers, who give me my bread and my water, my wool and my flax, my oil and my drink." بێگومان دایکیان داوێنپیسی کردووە و بە بێ ئابڕوویی سکی پێیان پڕ بووە. ئەو گوتی: ”دوای دۆستەکانم دەکەوم، ئەوانەی نان و ئاو، خوری و کەتان، زەیت و خواردنەوەم پێدەدەن.“
6 Therefore I am about to block her path with thorns; I will wall her in so she cannot find her paths. لەبەر ئەوە ڕێگاکەی بە دڕک پەرژین دەکەم، دیوارێک بە دەوریدا دروستدەکەم بۆ ئەوەی ڕێڕەوەکانی نەدۆزێتەوە.
7 She will chase her lovers but not catch them; she will look for them but not find them. Then she will say, "I will go back to my first husband, for it was better for me then than now." دوای دۆستەکانی دەکەوێت و پێیان ناگات، بەدوایاندا دەگەڕێت و نایاندۆزێتەوە. ئینجا دەڵێت: ”دەچم و وەک جاران دەگەڕێمەوە بۆ لای مێردەکەم، چونکە ئەو کاتم لە ئێستام باشتر بوو.“
8 She has not realized that it was I who gave her the grain, the new wine, and the oil, I who lavished silver and gold on her—which they spent on Baal. ئەو دانی پێدا نەناوە ئەوە من بووم کە دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیتم پێیداوە، زێڕ و زیوم بۆی زیاد کردووە، بەڵام ئەوان بۆ بەعل بەکاریانهێنا.
9 Therefore I will take back my grain when it ripens and my new wine in its season; I will reclaim my wool and my flax, given to cover her nakedness. «لەبەر ئەوە دەگەڕێمەوە و دانەوێڵەکەم لە کاتی خۆیدا دەبەمەوە، شەرابە تازەکەشم لە کاتی خۆیدا. خوری و کەتانەکەم کە ڕووتییەکەی دادەپۆشن لەبەری دادەکەنم.
10 Now I will expose her shame before the eyes of her lovers, and no one will rescue her from my hand. ئێستا شوێنی شەرمی لەبەرچاوی خۆشەویستەکانیدا دەردەخەم، کەسیش لە دەستم فریای ناکەوێت.
11 I will put an end to all her rejoicing—her festivals, her New Moons, her Sabbaths, all her appointed festivals. هەموو خۆشییەکانی ڕادەگرم: جەژن و سەرەمانگەکانی، شەممە و جەژنە دیاریکراوەکانی.
12 I will lay waste her vines and fig trees, of which she said, "These are my wages that my lovers gave me." I will turn them into a thicket, and the wild animals will devour them. ڕەزەمێو و هەنجیرەکانی تێکدەدەم، کە گوتی: ”ئەوانە کرێیەکەی منن، خۆشەویستانم پێیان داوم.“ دەیانکەم بە دارستان و ئاژەڵی کێوی دەیانخوات.
13 I will hold her accountable for the days she burned offerings to the Baals, when she decked herself with rings and jewelry and chased after her lovers—but me she forgot, declares our Father. لەسەر ئەو ڕۆژانەی سزای دەدەم کە بخووری بۆ بەعلەکان دەسووتاند، بە خەزێم و خشڵەکانی خۆی دەڕازاندەوە، دوای خۆشەویستانی کەوت، بەڵام منی لەیاد کرد.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
14 "Therefore, look, I am going to win her back: I will lead her into the wilderness and speak tenderly to her heart. «لەبەر ئەوە بە زمانی شیرین دەیبەمە چۆڵەوانی و بە نەرمی قسەی لەگەڵدا دەکەم.
15 There I will give her back her vineyards and make the Valley of Achor a doorway of hope. There she will respond as in the days of her youth, as on the day she came up out of Egypt." لەوێ ڕەزەمێوەکانی دەدەمەوە، دۆڵی عاخۆر دەکەم بە دەرگای هیوا. لەوێ وەک ڕۆژانی هەرزەکاری گۆرانی دەڵێت، وەک ڕۆژی سەرکەوتنی لە خاکی میسرەوە.»
16 On that day, declares our Father, you will call me "my husband," and no longer will you call me "my Baal." یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا دەبێت، پێم دەڵێیت: ”مێردەکەم“ و چیتر پێم ناڵێیت: ”گەورەم.“
17 I will remove the names of the Baals from her mouth; never again will they be invoked by name. ناوی بەعلەکان لە دەمی دادەماڵم و ئیتر ناویان ناهێنێت.
18 On that day I will make a covenant for them with the wild animals, the birds of the sky, and the creatures that move along the ground; I will banish bow and sword and war from the land, so that all may lie down in safety. لەو ڕۆژەدا پەیمانێکیان بۆ دەبەستم لەگەڵ ئاژەڵی کێوی و باڵندەکانی ئاسمان و خشۆکەکانی زەوی. کەوان و شمشێر و جەنگ لە خاکەکەدا بنبڕ دەکەم و وایان لێ دەکەم بە ئاسوودەیی پاڵ بکەون.
19 I will betroth you to me forever; I will betroth you to me in righteousness and justice, in covenant love and compassion. بۆ هەتاهەتایە بۆ خۆم نیشانت دەکەم و بە ڕاستودروستی و دادوەری، بە خۆشەویستی نەگۆڕ و بەزەیی بۆ خۆمت نیشان دەکەم.
20 I will betroth you to me in faithfulness, and you will know your Father. بە دڵسۆزییەوە بۆ خۆم نیشانت دەکەم و دان بە یەزداندا دەنێیت.
21 On that day I will respond, declares our Father—I will respond to the heavens, and they will respond to the earth; «یەزدان دەفەرموێت: لەو ڕۆژەدا من کاردانەوەم دەبێت، من کاردانەوەم بەرامبەر بە ئاسمان دەبێت و ئەوانیش کاردانەوەیان بەرامبەر بە زەوی دەبێت،
22 and the earth will respond to the grain, the new wine, and the oil, and they will respond to Jezreel. زەویش کاردانەوەی بەرامبەر بە دانەوێڵە و شەرابی نوێ و زەیت دەبێت، ئەوانیش کاردانەوەیان بەرامبەر بە یەزرەعیل دەبێت.
23 I will plant her for myself in the land. I will show mercy to "No Mercy," and I will say to "Not My People," "You are my children"; and they will say, "You are my Father." لە خاکەکەدا بۆ خۆم دەیچێنم، بەزەییم دێتەوە بەوانەی کە فەرمووم ”بەزەییم پێیاندا نایەتەوە.“ ئەوانەی کە پێیان دەگوترا ”گەلی من نین“ پێیان دەڵێم: ”ئێوە گەلی منن.“ ئەوانیش دەڵێن: ”تۆ خودای ئێمەیت.“»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]