Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Amos 1 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

1ئەمە پەیامی ئامۆسە کە یەکێک بوو لە شوانەکانی شارۆچکەی تەقۆعە، دوو ساڵ پێش بوومەلەرزەکە لە سەردەمی عوزیای پاشای یەهودا و لە سەردەمی یارۆڤعامی کوڕی یەهۆئاشی پاشای ئیسرائیل، ئەم بینینەی دەربارەی ئیسرائیل بۆ ئاشکرا کرا.

2گوتی:«یەزدان لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت،لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی دێت،لەوەڕگای شوانەکان شیوەن دەگێڕن ولووتکەی کارمەل وشک دەبێت.»

حوکم بەسەردادانی وڵاتانی دەوروبەر

3یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«دیمەشق یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی بە جەنجەڕی ئاسن گلعادیان شێلا،

4ئاگر دەنێرمە سەر ماڵی حەزائێل،قەڵاکانی بەن‌هەدەد دەخوات.

5شەوبەندی دەروازەکانی دیمەشق دەشکێنم،فەرمانڕەواکە لە دۆڵی ئاڤەن ڕیشەکێش دەکەم،هەروەها گۆچان بەدەست لە بێت‌عەدەن.گەلی ئارام بۆ قییر ڕاپێچ دەکرێن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

6یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«غەزە یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی چەند کۆمەڵگایەکی بە تەواوەتی بە دیل گرت وبە ئەدۆمی فرۆشت،

7ئاگر دەنێرمە سەر شووراکانی غەزە،قەڵاکانی دەخوات.

8فەرمانڕەواکە لە ئەشدۆد ڕیشەکێش دەکەم وگۆچان بەدەست لە ئەسقەلان.دەستم دەگەڕێنمەوە سەر عەقرۆن،پاشماوەی فەلەستییەکان لەناودەچن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.

9یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«سور یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی تەواوی چەند کۆمەڵگایەکی بە دیلگیراوی فرۆشتە ئەدۆم وپەیمانی برایەتییان نەهێنایەوە یادیان،

10ئاگر دەنێرمە سەر شووراکانی سور،قەڵاکانی دەخوات.»

11یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«لەبەر ئەوەی ئەدۆم یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی بە شمشێرەوە دوای براکەی کەوت،بەبێ دەربڕینی بەزەیی.هەروەها لەبەر ئەوەی تووڕەییەکەی بەردەوام لە جۆش بوو،قینیشی بۆ هەتاهەتایە هەڵدەگرت،

12هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر تێمان،قەڵاکانی بۆزرا دەخوات.»

13یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«عەمۆن یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە،سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم،لەبەر ئەوەی سکپڕەکانی گلعادیان هەڵدڕی،بۆ ئەوەی سنوورەکانیان بەرفراوان بکەن،

14ئاگر لە شووراکانی ڕەبە بەردەدەمقەڵاکانی دەخوات،بە هاتوهاوارەوە لە ڕۆژی جەنگدا،بە زریانەوە لە ڕۆژی باوباراندا.

15پاشاکەیان ڕاپێچ دەکرێت،ئەو و هەموو کاربەدەستەکانی بە یەک جار.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]