Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Amos 1 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 The words of Amos, a shepherd of Tekoa, which he saw about Israel when Uzziah ruled Judah and Jeroboam son of Joash ruled Israel, two years before the earthquake. ئەمە پەیامی ئامۆسە کە یەکێک بوو لە شوانەکانی شارۆچکەی تەقۆعە، دوو ساڵ پێش بوومەلەرزەکە لە سەردەمی عوزیای پاشای یەهودا و لە سەردەمی یارۆڤعامی کوڕی یەهۆئاشی پاشای ئیسرائیل، ئەم بینینەی دەربارەی ئیسرائیل بۆ ئاشکرا کرا.
2 He said: Our Father roars from Zion, sounds his voice from Jerusalem; the shepherds' pastures mourn, and Carmel's summit withers. گوتی: «یەزدان لە سییۆنەوە دەنەڕێنێت، لە ئۆرشەلیمەوە دەنگی دێت، لەوەڕگای شوانەکان شیوەن دەگێڕن و لووتکەی کارمەل وشک دەبێت.»
3 This is what our Father says: For three sins of Damascus, and for four, I will not turn it back, because they threshed Gilead with sledges of iron. یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «دیمەشق یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە، سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم، لەبەر ئەوەی بە جەنجەڕی ئاسن گلعادیان شێلا،
4 So I will send a fire upon the house of Hazael, and it will devour the strongholds of Ben-hadad. ئاگر دەنێرمە سەر ماڵی حەزائێل، قەڵاکانی بەن‌هەدەد دەخوات.
5 I will break the gate-bar of Damascus, and cut off the one who sits enthroned in the Valley of Aven and the one who holds the scepter in Beth-eden; and the people of Aram will go into exile to Kir, says our Father. شەوبەندی دەروازەکانی دیمەشق دەشکێنم، فەرمانڕەواکە لە دۆڵی ئاڤەن ڕیشەکێش دەکەم، هەروەها گۆچان بەدەست لە بێت‌عەدەن. گەلی ئارام بۆ قییر ڕاپێچ دەکرێن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
6 So says our Father: For three crimes of Gaza, and for four, I will not reverse it—they exiled an entire people, handing them over to Edom. یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «غەزە یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە، سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم، لەبەر ئەوەی چەند کۆمەڵگایەکی بە تەواوەتی بە دیل گرت و بە ئەدۆمی فرۆشت،
7 So I will send a fire upon the wall of Gaza, and it will devour her strongholds. ئاگر دەنێرمە سەر شووراکانی غەزە، قەڵاکانی دەخوات.
8 I will cut off the one enthroned in Ashdod and the one who holds the scepter in Ashkelon; I will turn my hand against Ekron, and the remnant of the Philistines will perish, says the Sovereign Father. فەرمانڕەواکە لە ئەشدۆد ڕیشەکێش دەکەم و گۆچان بەدەست لە ئەسقەلان. دەستم دەگەڕێنمەوە سەر عەقرۆن، پاشماوەی فەلەستییەکان لەناودەچن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.
9 So says our Father: For three sins of Tyre, and for four, I will not relent, because they handed over a whole community of exiles to Edom and forgot the covenant of brothers. یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «سور یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە، سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم، لەبەر ئەوەی تەواوی چەند کۆمەڵگایەکی بە دیلگیراوی فرۆشتە ئەدۆم و پەیمانی برایەتییان نەهێنایەوە یادیان،
10 So I will send a fire upon the wall of Tyre, and it will devour her strongholds. ئاگر دەنێرمە سەر شووراکانی سور، قەڵاکانی دەخوات.»
11 This is what our Father says: For three sins of Edom, and for four, I will not relent, because he chased his brother with the sword, stifled all compassion, his anger tore endlessly, and he kept his wrath forever. یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «لەبەر ئەوەی ئەدۆم یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە، سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم، لەبەر ئەوەی بە شمشێرەوە دوای براکەی کەوت، بەبێ دەربڕینی بەزەیی. هەروەها لەبەر ئەوەی تووڕەییەکەی بەردەوام لە جۆش بوو، قینیشی بۆ هەتاهەتایە هەڵدەگرت،
12 So I will send a fire upon Teman, and it will devour the strongholds of Bozrah. هەر لەبەر ئەوە ئاگر دەنێرمە سەر تێمان، قەڵاکانی بۆزرا دەخوات.»
13 This is what our Father says: For three sins of the Ammonites, and for four, I will not relent, because they ripped open Gilead's pregnant women to enlarge their border. یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «عەمۆن یاخی بوو، لە یاخیبوونەکەی بەردەوامە، سزاکەیان بەسەردا تێناپەڕێنم، لەبەر ئەوەی سکپڕەکانی گلعادیان هەڵدڕی، بۆ ئەوەی سنوورەکانیان بەرفراوان بکەن،
14 So I will kindle a fire on the wall of Rabbah, and it will devour her strongholds, with shouting on the day of battle, with a tempest on the day of the whirlwind. ئاگر لە شووراکانی ڕەبە بەردەدەم قەڵاکانی دەخوات، بە هاتوهاوارەوە لە ڕۆژی جەنگدا، بە زریانەوە لە ڕۆژی باوباراندا.
15 And their king will go into exile, he and his officials together, says our Father. پاشاکەیان ڕاپێچ دەکرێت، ئەو و هەموو کاربەدەستەکانی بە یەک جار.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]