Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Hebrews 7 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 This Melchizedek, king of Salem, priest of the Most High, our Father, met Abraham returning from defeating the kings and blessed him. ئه‌م [[‏مه‌لكی‏سادقه‌ پادشای شاری سالیم بوو، هه‌روه‌ها كاهینی به‌رزی خودا بوو. كاتێ‌ حه‌زره‌تی ئیبراهیم له‌‏شه‌ڕی دژی پادشاكان به‌ سه‌ركه‌ووتویی گه‌ڕایه‌وه‌، مه‌لكیسادق بۆ پێشوازی لێكردنی ڕۆیشت‏و پیرۆزیكرد.]]
2 Abraham gave him a tenth of everything. His name means, first, king of righteousness, then also king of Salem—meaning king of peace. ئیبراهیمیش ده‌یه‌كی هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی شه‌ڕی دا به‌ ئه‌و. مه‌لكیسادق یه‌كه‌مجار به‌واتای (پادشای ڕاست‏ودروستی) دێت، هه‌روه‌ها [[پادشای سالیم]] به‌واتای (پادشای ئاشتی).
3 Without father, without mother, without genealogy, no beginning of days or end of life, but like the Son of our Father, he remains a priest forever. دایك‏و باوك‏و ڕه‌چه‌ڵه‌كی نییه‌، له‌دایك بوون‎و كۆتایی ژیانی نییه‌، به‌ڵام وه‌ك ڕۆڵه‌ی خودا وایه‌، هه‌ر به‌كاهین ده‌مێنێته‌وه‌ تاهه‌تایه‌.
4 Consider how great this man was: Abraham the patriarch gave him a tenth of the plunder. سه‌یربكه‌ن ئه‌م مه‌لكیسادقه‌ چه‌ند مه‌زن‎بووه‌، ته‌نانه‌ت ‏ئیبراهیمی باوكی گه‌وره‌مان، ده‌یه‌كی ده‌سكه‌وتی شه‌ڕی داوه‌تێ‌.
5 Those descendants of Levi who become priests are commanded by the law to collect the tenth from the people—their own brothers—though they too descend from Abraham. ئێمه‌ ده‌زانین شه‌ریعه‌تی موسا ئه‌و كاهینانه‌ی ڕاسپاردووه‌ كه‌ له‌‏نه‌وه‌ی لاوی په‌یدا بوون، ده‌یه‌ك له‌ گه‌ل وه‌رگرن، به‌واتای له‌‏برایانیان، هه‌رچه‌نده‌ به‌بنه‌چه‌ هه‌موویان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئیبراهیم.
6 But he, though not descended from them, took a tenth from Abraham and blessed the one who held the promises. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی مه‌لكیسادق سه‌ر به‌ نه‌وه‌ی لاوی نه‌بوو، ده‌یه‌كی له‌‏ئیبراهیم وه‌رگرت‏و پیرۆزیكرد، هه‌رچه‌نده‌ ئیبراهیم به‌ڵێنی له‌‏خودا وه‌رگرتبوو.
7 It is beyond all dispute that the lesser is blessed by the greater. كه‌واته‌ به‌بێ‌ گومان نزمتر له‌لایه‌ن به‌رزتره‌وه‌ پیرۆز ده‌كرێ.
8 In one case, tithes are received by mortal men; in the other, by one testified to be alive. جا ئه‌و كاهینانه‌ی سه‌ر به‌‏نه‌وه‌ی لاوین، ئه‌وانه‌ی به‌پێی شه‌ریعه‌ت ده‌یه‌ك وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه‌ مرۆڤێكن ده‌مرن، به‌ڵام مه‌لكیسادق، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌كی له‌ئیبراهیم وه‌رگرت، كتێبی پیرۆز شایه‌تی بۆ ده‌دات كه‌وا زیندووه‌،
9 One might even say Levi, who receives the tenth, paid it through Abraham, به‌ڵكو له‌مه‌ زیاتر، ده‌توانین بڵێین ئه‌و لاوییه‌ی ده‌یه‌ك وه‌رده‌گرێ‌، خۆی ده‌یه‌كی داوه‌ به‌هۆی ئیبراهیم.
10 for he was still in his ancestor's body when Melchizedek met Abraham. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و كاته‌ هێشتا لاوی له‌دایك نه‌بوو بوو، له‌پشتی ئیبراهیمی باپیری بوو كاتێ‌ ئیبراهیم‏و مه‌لكیسادق یه‌كتریان بینی.
11 If the Levitical priesthood brought perfection—the people received the law under it—why was another priest needed, one in Melchizedek's order, not called after Aaron's order? ئێستا گه‌ر ته‌واوی به‌كاهینێتی لاوی بێته‌دی، ئه‌وه‌ی گه‌ل شه‌ریعه‌تی له‌سایه‌یدا وه‌رگرت، ئایا پێویست بوو كاهینێكی تر ده‌ربكه‌وێ‌ له‌پله‌ی مه‌لكیسادق نه‌ك له‌پله‌ی هارون؟
12 For when the priesthood changes, the law must change as well. گه‌ر بێتوو كاهینێتی بگۆڕێ‌، ئه‌وسا ده‌بێ‌ شه‌ریعه‌تیش بگۆڕێ‌.
13 For he of whom these things are said belonged to another tribe, from which no one has ever served at the altar. ئه‌وه‌ی ئه‌و باسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ‌ [مه‌سیح] له‌هۆزی لاوی نه‌بوو، هه‌روه‌ها كه‌س له‌هۆزه‌كه‌ی ئه‌و خزمه‌تی قوربانگای نه‌كردووه‌.
14 Clearly our Lord descended from Judah; Moses said nothing about priests from that tribe. ‏شتێكی ئاشكرایه‌، بنه‌چه‌ی مرۆڤایه‌تی عیسای خوداوه‌ندمان ده‌گــه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تیره‌ی یه‌هـوزا، هـه‌رچـه‌نده‌ موسا باسی نه‌كردووه‌ له‌و تیره‌یه‌ كاهینێك په‌یدا ده‌بێ‌.
15 And this becomes even more evident when another priest arises in the likeness of Melchizedek, ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م باسه‌ ڕوون‎ده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، كاهینی تازه‌ [مه‌سیح] وه‌ك مه‌لكیسادق
16 who has become a priest not by a law of physical descent but by the power of an indestructible life. دانه‌نرا به‌كاهین به‌پێی شه‌ریعه‌ت به‌گوێره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌ك‏، به‌ڵكو له‌سه‌ر بناغه‌ی هێزی ژیانی نه‌فه‌وتاو.
17 For it is testified about him, "You are a priest forever, in the order of Melchizedek." كتێبی پیرۆز له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌رباره‌ی عیسا ده‌ڵێ‌: [[تۆ تاهه‌تایه‌ كاهینی له‌پله‌ی مه‌لكیسادق.]]
18 On the one hand, a former commandment is set aside because of its weakness and uselessness. ئیتر له‌لایه‌ك ڕاسپارده‌ی پێشوو لابرا، چونكه‌ به‌هێزو سوودبه‌خش نه‌بوو.
19 The law perfected nothing; but a better hope is introduced, through which we draw near to our Father. له‌لایه‌كی تر، چونكه‌ شه‌ریعه‌ت هیچ شتێكی ته‌واو نه‌كرد، ئه‌وه‌ بوو هیوایه‌كی باشترمان بۆ ده‌ركه‌وت تا به‌هۆیه‌وه‌ له‌خودا نزیك بینه‌وه‌.
20 This was not without an oath, for the others became priests without an oath, ئه‌وه‌ش به‌بێ‌ سوێند نه‌بوو. ئه‌وانی دیكه‌ بوون به‌كاهین به‌بێ‌ سوێند.
21 but he became a priest with an oath, by the one who said to him: "Our Father has sworn and will not change his mind, 'You are a priest forever.'" به‌ڵام دانانی مه‌سیح وه‌ك كاهین ‏به‌‏سوێنده‌وه‌ بوو، [[خوداوه‌ند سوێندی خواردووه‌و لێی په‌شیمان نابێته‌وه‌، تۆ ده‌بێ‌ تاهه‌تایه‌ كاهین بی.]]
22 To that same degree, Jesus has become the guarantor of a better covenant. به‌م شێوه‌یه‌ عیسا بوو به‌ گه‌ره‌نتی په‌یمانێكی باشتر.
23 The former priests were many, because death prevented them from continuing in office, هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌رده‌می كۆن زۆر سه‌رۆك كاهین هه‌بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌موویان به‌هۆی مردن نه‌یانتوانی به‌رده‌وام بن له‌ئه‌ركه‌كانیان.
24 but he holds his priesthood permanently, because he continues forever. به‌ڵام عیسا، چونكه‌ تاهه‌تایه‌ ده‌ژی، بۆیه‌ كاهینێتی ئه‌و هه‌ر ده‌مێنێ‌.
25 So he can fully save those who come to our Father through him, since he always lives to plead their case. كه‌واته‌ ئه‌و ده‌توانێ‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ ڕزگار بكات كه‌ به‌هۆی ئه‌و‏ه‌وه‌ ده‌چنه‌ لای خودا، چونكه‌ ئه‌و هه‌میشه‌ ده‌ژی، بۆیه‌ تكاشیان بۆ ده‌كات لای خودا.
26 Such a high priest suited us: holy, blameless, unstained, separated from sinners, raised above the heavens. كه‌واته‌، ئه‌م ئه‌و جۆره‌ كاهینه‌ به‌رزه‌بوو كه‌ پێویستمان پێیه‌تی، پیرۆزو بێ‌كه‌م‎وكوڕیو بێ‌‏هه‌ڵه‌بوو، له‌‏گوناهباران جیاكرایه‌وه‌، به‌رزكرایه‌وه‌ بۆ سه‌رووی ئاسمان.
27 Unlike those high priests, he doesn't need to offer sacrifices daily—first for his own sins, then for the people's—since he did this once for all, offering himself. ئه‌و پێویستی به‌وه‌ نه‌بوو هه‌موو ڕۆژێك له‌به‌ر گوناهه‌كانی خۆی‏و گه‌له‌كه‌ی قوربانی پێشكه‌ش بكات، هه‌روه‌ك سه‌رۆك كاهینه‌كان له‌كۆندا كردوویانه‌، چونكه‌ ئه‌و ته‌نها جارێك كردی كاتێ‌ خۆی كرد به‌قوربانی له‌پێناوی گوناهی هه‌موو خه‌ڵك.
28 The law appoints weak men as high priests, but the oath's word, coming after the law, appoints the Son, made perfect forever. ئه‌وه‌ بوو شه‌ریعه‌ت سه‌رۆك كاهینی له‌مرۆڤ ده‌ست‏نیشان ده‌كرد كه‌ ناته‌واوی خۆی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ووشه‌ی سوێند ئه‌وه‌ی دوای ئه‌م شه‌ریعه‌ته‌ هات، خودا ڕۆڵه‌ی خۆی ده‌ست‏نیشان كرد ئه‌وه‌ی ته‌واوی كرد بۆ هه‌تاهه‌تایه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]