Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Hebrews 6 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 So let's leave basic teaching about Christ and move toward maturity, not laying again a foundation of repentance from dead works and faith toward our Father, كه‌واته‌ باواز له‌فێركردنه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ده‌رباره‌ی مه‌سیح بهێنین‏و به‌ره‌و دروستیو ته‌واوی بڕۆین، هه‌روه‌ها بابناغه‌ی تۆبه‌كردنمان له‌كرداره‌ مردووه‌كان‏و باوه‌ڕهێنان به‌خوداو
2 of instruction about baptisms, the laying on of hands, the resurrection of the dead, and eternal judgment. فێركردن ده‌رباره‌ی له‌ئاوهه‌ڵكێشان، ده‌ست له‌سه‌ر دانان‏و زیندووبونه‌وه‌ی مردووان‏و لێپرسینه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایی نه‌بێت.
3 And this we will do, if our Father permits. جا ئێمه‌ ئاوا ده‌كه‌ین گه‌ر خودا ڕێگامان بدات.
4 For it is impossible for those once enlightened, who tasted the heavenly gift, shared in the Holy Spirit, چونكه‌ ناكرێ‌ ئه‌وانه‌ی جارێك ژیانیان ڕووناك كراوه‌ته‌وه‌و تامی به‌هره‌ی ئاسمانیان كردووه‌و به‌شیان هه‌بووه‌ له‌ڕۆحی پیرۆز دووباره‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ تۆبه‌كردن،
5 and have tasted the goodness of our Father's word and the powers of the age to come, هه‌روه‌ها تامی باشی ووشه‌ی خوداو هێزه‌كانی سه‌رده‌می داهاتوویان كردووه‌،
6 and, having fallen away, to renew them again to repentance, since they crucify the Son of our Father anew to their own harm, holding him up to contempt. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌باوه‌ڕ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌. ناكرێ‌ جارێكی تر نوێ‌ بكرێنه‌وه‌و بۆ تۆبه‌كردن بگه‌ڕێنه‌وه‌، چونكه‌ ڕۆڵه‌ی خودا به‌ده‌ستی خۆیان له‌خاچ ده‌ده‌نه‌وه‌، بۆ سووكایه‌تی ده‌ریده‌خه‌ن.
7 Land that drinks the rain often falling on it, and yields a useful crop for its farmers, receives a blessing from our Father. چونكه‌ ئه‌و زه‌وییه‌ی بارانی به‌سه‌ر ده‌بارێ‌و تێر ئاوه‌، ڕووه‌كی سوودبه‌خش ده‌دات بۆ ئه‌وانه‌ی زه‌وییه‌كه‌یان كێڵاوه‌، له‌لایه‌ن خوداشه‌وه‌ پیرۆز ده‌كرێ‌.
8 But if it produces thorns and thistles, it's worthless, close to a curse, and ends in burning. به‌ڵام گه‌ر زه‌وییه‌كه‌ دڕك‎و گژوگیای بێ‌‏سوودی به‌رهه‌م هێنا، ئه‌وسا گوێی نادرێتێ‌، شایانی نه‌فره‌ت لـێكردنه‌، ئه‌نجامیشی سووتانه‌.
9 But about you, beloved, we're convinced of better things—things tied to salvation—even though we speak this way. هاوڕێیانی خۆشه‌ویست، هه‌رچه‌نده‌ به‌و شێوه‌یه‌ قسه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دڵنیاین شتی باشتر بۆ ئێوه‌یه‌و له‌گه‌ڵتان ده‌بێ‌ بۆ ڕزگاریتان‏.
10 For our Father is not unjust—he won't forget your work and the love you've shown for his name, serving our Father's people, as you still do. جا خودا زۆردار نییه‌، بیری ناچێته‌وه‌ ئه‌و كردارو خۆشه‌ویستییه‌ی له‌پێناوی ئه‌و ده‌رتانبڕی له‌خزمه‌تكردنی خوشك‏و برا پیرۆزه‌كان‏و به‌رده‌وامن له‌سه‌ری.
11 We want each of you to show the same diligence for full assurance of hope until the end, ئێمه‌ش ده‌خوازین هه‌ر یه‌ك له‌ئێوه‌ هه‌مان په‌رۆشی ده‌ربخات به‌باوه‌ڕێكی ته‌واو به‌و هیوایه‌ی هه‌مانه‌ تاكۆتایی،
12 so that you don't become lazy, but imitate those who inherit the promises through faith and patience. تاكو ته‌مبه‌ڵ نه‌بن، به‌ڵكو ڕێگای ئه‌وانه‌ بگرن كه‌ به‌هۆی باوه‌ڕو ئارامگرتن بوون به‌میراتگری به‌ڵێنی خودا.
13 For when our Father promised Abraham, since he had no one greater to swear by, he swore by himself, ‏كاتێ‌ خودا به‌ڵێنی به‌‏ئیبراهیم‏دا، سوێندی به‌خۆی خوارد، چونكه‌ له‌خۆی مه‌زنتر كه‌سی تر‏ی نییه‌ سوێندی پێ‌بخوا.
14 saying, "I will surely bless you and surely multiply you." به‌‏ئیبراهیمی ووت: [[بێ‌گومان پیرۆزت ده‌كه‌م، نه‌وه‌یه‌كی زۆرت پێ‌ده‌به‌خشم.]]
15 And so Abraham, after waiting patiently, received the promise. ئیتر ئیبراهیم دانی به‌خۆیگرت تا به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌ده‌ست‎هێنا.
16 People swear by someone greater, and the oath settles every dispute. له‌ڕاستیدا خه‌ڵكی سوێند ده‌خۆن به‌وه‌ی گه‌وره‌تره‌ له‌خۆیان، تا ده‌ریبخه‌ن ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن ڕاسته‌و ئه‌و ناكۆكیه‌ی له‌نێوانیان هه‌یه‌ نه‌مێنێ‌.
17 Wanting to show the heirs of the promise even more clearly that his purpose never changes, our Father guaranteed it with an oath, ‏خودا ویستی، ئه‌وانه‌ی میراتگری به‌ڵێنن دڵنیایان بكات، كه‌وا هه‌رگیز بڕیاری خۆی ناگۆڕێ‌، بۆیه‌ سوێندی بۆ خواردن.
18 so that, through two unchangeable things in which our Father cannot lie, we who fled for refuge might have strong encouragement to grasp the hope set before us. چونكه‌ خودا هه‌رگیز درۆ ناكات، ئێستا دوو شتی ڕاسته‌قینه‌مان هه‌یه‌ ده‌توانین پشتی پێ‌ببه‌ستین. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌هێز ده‌كات‎و ووره‌یان به‌رز ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خۆیان داوه‌ته‌ده‌ست خوداو ده‌ستیان گرتووه‌ به‌و هیوایه‌ی بۆ ئه‌وانه‌.
19 This hope is an anchor for the soul, safe and firm, entering the inner place behind the curtain, ئه‌م هیوایه‌ بۆ گیانمان وه‌ك له‌نگه‌ر وایه‌، چه‌سپاو و ڕاگره‌، ده‌چێته‌ ناو شوێنی هه‌ره‌ پیرۆزی په‌رستگا له‌پشتی په‌رده‌.
20 where Jesus entered as forerunner on our behalf, becoming high priest forever in Melchizedek's order. ئه‌و شوێنه‌ی له‌پێناوی ئێمه‌دا عیسای مه‌سیح پێشتر بۆی چوو، له‌وێ‌ بوو به‌كاهینی به‌رز بۆ هه‌تاهه‌تایه‌، له‌پله‌ی مه‌لكیسادق.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]