Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Hebrews 3 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 So, holy brothers sharing a heavenly call, consider Jesus, the apostle and high priest we confess. كه‌واته‌ ئه‌ی برا پیرۆزه‌كان، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌شداری بانگه‌وازی ئاسمانی ده‌كه‌ن، سه‌یری عیسا بكه‌ن كه‌ نێرراوه‌و كاهینی به‌رزی دان‏پیانانمانه‌،
2 He was faithful to the one who appointed him, as Moses also was in all our Father's house. ئه‌و سه‌رڕاست‏و پاك ‎بوو به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست‏نیشانی كردبوو، هه‌روه‌ك چۆن موسا سه‌رڕاست‎و پاك‎بوو سه‌باره‌ت به‌ماڵی خودا.
3 Jesus deserves far more glory than Moses, as a house's builder deserves more honor than the house itself. به‌ڵام عیسا بۆی دانرا شایانی شكۆیه‌كی مه‌زنتر بێت له‌‏موسا، هه‌روه‌ك چۆن یه‌كێك خانوویه‌ك دروست ده‌كات ڕێزی زیاتره‌ له‌‏خانووه‌كه‌ خۆی.
4 For every house is built by someone, but the builder of all things is our Father. شتێكی ئاساییه‌، هه‌موو خانوویه‌ك ده‌بێ‌ یه‌كێك هه‌بێ‌ دروستی كردبێ‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی دروست‎كردووه‌ خودایه‌.
5 Moses was faithful in all our Father's house, a servant testifying to what would be spoken later. موسا سه‌رڕاست‏و پاك بوو له‌هه‌موو ماڵی خودا، وه‌ك خزمه‌تكارێك، ئه‌مه‌ش شایه‌تییه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی خودا له‌دواییدا ڕایده‌گه‌ێنێ‌.
6 But Christ, as son, is faithful over his house. And we are his house—if we hold firm the confidence and hope we boast in. به‌ڵام مه‌سیح، سه‌رڕاست‎و پاك بوو وه‌ك ڕۆڵه‌ له‌‏ماڵی خودا، ئه‌و ماڵه‌ش ئێمه‌ی باوه‌ڕدارین، گه‌ر ده‌ست بگرین به‌و متمانه‌و هیوایه‌ی شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ین.
7 So, as the Holy Spirit says: "Today, if you hear his voice, له‌به‌رئه‌وه‌، هه‌روه‌ك ڕۆحی پیرۆز ده‌ڵێ‌: [[ئه‌مڕۆ، گه‌ر گوێتان له‌‏ده‌نگی خودا بوو،
8 do not harden your hearts as you did in the rebellion, on the day of testing in the wilderness, دڵتان ڕه‌ق نه‌بێ‌ وه‌ك یاخیبوونه‌كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه‌ له‌بیابان ڕوویدا،
9 where your ancestors put me to the test and saw my works for forty years. كاتێ‌ باوباپیرانتان منیان تاقیكرده‌وه‌و بۆ ماوه‌ی چل ساڵ كرداره‌كانی منیان بینی.
10 That is why I was angry with that generation, and I said, 'Their hearts are always going astray, and they have not known my ways.' له‌به‌رئه‌وه‌ ڕقم هه‌ڵسا له‌م نه‌وه‌یه‌و ووتم: چونكه‌ دڵیان هه‌میشه‌ به‌ره‌و گومڕایی ده‌ڕوات‏و ڕێگای من هه‌رگیز ناناسن.
11 So I swore in my anger, 'They will never enter my rest.'" وه‌ك سوێندم خوارد له‌توڕه‌بوونم، ئه‌وانه‌ هه‌رگیز ناچنه‌ شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی من.]]
12 Brothers, watch that none of you has an evil, unbelieving heart that deserts the living Father. كه‌واته‌ ئه‌ی برایان، باش ئاگاداری خۆتان بن، تا دڵی كه‌ستان بێ‌ باوه‌ڕو به‌د نه‌بێ‌، ئه‌مه‌ش ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ خودای زیندوو هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه‌.
13 But encourage each other daily, while it is called "today," so none of you becomes hardened by sin's deceit. جا له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌موو ڕۆژێك ‏ووره‌ی یه‌كتری به‌رزبكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ی كاته‌كه‌ پێی ده‌وترێ‌ [[ئه‌مڕۆ]]، تا كه‌ستان دڵڕه‌ق نه‌بێ‌ به‌تاریكی گوناه‌.
14 For we have become sharers in Christ, if we truly keep our first confidence firm to the end. چونكه‌ ئێمه‌ سه‌ر به‌ مه‌سیح ده‌بین، گه‌ر تا كۆتایی ده‌ست بگرین به‌و باوه‌ڕه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌مانه‌.
15 As it is said: "Today, if you hear his voice, do not harden your hearts as when you rebelled." ‏كتێبی پیرۆز ده‌ڵێ‌: [[ئه‌مڕۆ، گه‌ر گوێتان له‌‏ده‌نگی خودا بوو، دڵتان ڕه‌ق نه‌بێ‌ وه‌ك یاخیبوونه‌كه‌.]]
16 Who heard and rebelled? Wasn't it all who left Egypt through Moses? جا كێن ئه‌وانه‌ی یاخی‏بوون دوای ئه‌وه‌ی گوێیان له‌‏ده‌نگی خودا بوو؟ ئایا هه‌موو ئه‌وانه‌ نه‌بوون كه‌ له‌ میسر هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی موسا؟.
17 With whom was he angry forty years? Was it not with those who sinned, whose bodies fell in the wilderness? هه‌روه‌ها خودا بۆ ماوه‌ی چل ساڵ له‌‏كێ‌ ڕقی هه‌ڵساو تووڕه‌ بوو؟ ئایا به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ نه‌بوو كه‌ گوناهیان كردو له‌‏بیابان لاشه‌كانیان كه‌وت؟
18 Who did he swear would never enter his rest, except those who disobeyed? هه‌روه‌ها خودا سوێندی له‌‏كێ‌ خوارد كه‌ نابێ‌ بچنه‌ شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی ئه‌و، ئایا سوێندی له‌وانه‌ نه‌خوارد كه‌ لێی یاخیبوون؟
19 So we see they couldn't enter because of lack of faith. به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بینین بێ‌باوه‌ڕی ڕێگای چوونی شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی لـێ‌گرتن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]