Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Hebrews 3 OBOL

Side by side with the Father's Heart Bible™

عیسا مه‌زنتره‌ له‌‏موسا

1كه‌واته‌ ئه‌ی برا پیرۆزه‌كان، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌شداری بانگه‌وازی ئاسمانی ده‌كه‌ن، سه‌یری عیسا بكه‌ن كه‌ نێرراوه‌و كاهینی به‌رزی دان‏پیانانمانه‌، 2ئه‌و سه‌رڕاست‏و پاك ‎بوو به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ست‏نیشانی كردبوو، هه‌روه‌ك چۆن موسا سه‌رڕاست‎و پاك‎بوو سه‌باره‌ت به‌ماڵی خودا. 3به‌ڵام عیسا بۆی دانرا شایانی شكۆیه‌كی مه‌زنتر بێت له‌‏موسا، هه‌روه‌ك چۆن یه‌كێك خانوویه‌ك دروست ده‌كات ڕێزی زیاتره‌ له‌‏خانووه‌كه‌ خۆی. 4شتێكی ئاساییه‌، هه‌موو خانوویه‌ك ده‌بێ‌ یه‌كێك هه‌بێ‌ دروستی كردبێ‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی دروست‎كردووه‌ خودایه‌. 5موسا سه‌رڕاست‏و پاك بوو له‌هه‌موو ماڵی خودا، وه‌ك خزمه‌تكارێك، ئه‌مه‌ش شایه‌تییه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی خودا له‌دواییدا ڕایده‌گه‌ێنێ‌. 6به‌ڵام مه‌سیح، سه‌رڕاست‎و پاك بوو وه‌ك ڕۆڵه‌ له‌‏ماڵی خودا، ئه‌و ماڵه‌ش ئێمه‌ی باوه‌ڕدارین، گه‌ر ده‌ست بگرین به‌و متمانه‌و هیوایه‌ی شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ین.

ئاگاداركردنه‌وه‌ دژی بێ‌باوه‌ران

7له‌به‌رئه‌وه‌، هه‌روه‌ك ڕۆحی پیرۆز ده‌ڵێ‌: [[ئه‌مڕۆ، گه‌ر گوێتان له‌‏ده‌نگی خودا بوو، 8دڵتان ڕه‌ق نه‌بێ‌ وه‌ك یاخیبوونه‌كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه‌ له‌بیابان ڕوویدا، 9كاتێ‌ باوباپیرانتان منیان تاقیكرده‌وه‌و بۆ ماوه‌ی چل ساڵ كرداره‌كانی منیان بینی. 10له‌به‌رئه‌وه‌ ڕقم هه‌ڵسا له‌م نه‌وه‌یه‌و ووتم: چونكه‌ دڵیان هه‌میشه‌ به‌ره‌و گومڕایی ده‌ڕوات‏و ڕێگای من هه‌رگیز ناناسن. 11وه‌ك سوێندم خوارد له‌توڕه‌بوونم، ئه‌وانه‌ هه‌رگیز ناچنه‌ شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی من.]] 12كه‌واته‌ ئه‌ی برایان، باش ئاگاداری خۆتان بن، تا دڵی كه‌ستان بێ‌ باوه‌ڕو به‌د نه‌بێ‌، ئه‌مه‌ش ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ خودای زیندوو هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه‌. 13جا له‌به‌رئه‌وه‌ هه‌موو ڕۆژێك ‏ووره‌ی یه‌كتری به‌رزبكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ی كاته‌كه‌ پێی ده‌وترێ‌ [[ئه‌مڕۆ]]، تا كه‌ستان دڵڕه‌ق نه‌بێ‌ به‌تاریكی گوناه‌. 14چونكه‌ ئێمه‌ سه‌ر به‌ مه‌سیح ده‌بین، گه‌ر تا كۆتایی ده‌ست بگرین به‌و باوه‌ڕه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه‌ هه‌مانه‌. 15‏كتێبی پیرۆز ده‌ڵێ‌: [[ئه‌مڕۆ، گه‌ر گوێتان له‌‏ده‌نگی خودا بوو، دڵتان ڕه‌ق نه‌بێ‌ وه‌ك یاخیبوونه‌كه‌.]] 16جا كێن ئه‌وانه‌ی یاخی‏بوون دوای ئه‌وه‌ی گوێیان له‌‏ده‌نگی خودا بوو؟ ئایا هه‌موو ئه‌وانه‌ نه‌بوون كه‌ له‌ میسر هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تی موسا؟. 17هه‌روه‌ها خودا بۆ ماوه‌ی چل ساڵ له‌‏كێ‌ ڕقی هه‌ڵساو تووڕه‌ بوو؟ ئایا به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ نه‌بوو كه‌ گوناهیان كردو له‌‏بیابان لاشه‌كانیان كه‌وت؟ 18هه‌روه‌ها خودا سوێندی له‌‏كێ‌ خوارد كه‌ نابێ‌ بچنه‌ شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی ئه‌و، ئایا سوێندی له‌وانه‌ نه‌خوارد كه‌ لێی یاخیبوون؟ 19به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بینین بێ‌باوه‌ڕی ڕێگای چوونی شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی لـێ‌گرتن.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]