Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Hebrews 4 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 Since the promise to enter his rest still stands, let us be careful that none of you seems to have missed it. له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌ڵێنی چوونه‌ شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا هه‌ر ماوه‌، بۆیه‌ ده‌بێ‌ بترسین نه‌وه‌ك یه‌كێك وا بیر بكاته‌وه‌ ئه‌و هه‌له‌ی له‌‏كیس چووه‌.
2 We too had good news preached to us, as they did. But the message heard didn't benefit them, since they didn't combine it with faith, as those who listened did. چونكه‌ ئێمه‌ مزگێنیمان بیستووه‌ وه‌ك ئه‌وان بیستوویانه‌، به‌ڵام ئه‌و مزگێنییه‌ی ئه‌وان بیستیان هیچ سوودێكی نه‌بوو بۆیان‏، چونكه‌ به‌باوه‌ڕ نه‌بووه‌.
3 We who believed enter that rest, as he said: "In my wrath I swore, they will never enter my rest." Yet his works were finished since the foundation of the world. چونكه‌ ئێمه‌ی باوه‌ڕدار ده‌چینه‌ شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا، هه‌روه‌ك ووتویه‌تی: [[وه‌ك سوێندم خوارد له‌توڕه‌بوونم، ئه‌وانه‌ هه‌رگیز ناچنه‌ شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی من]]، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاره‌كان ته‌واوبوون له‌گه‌ڵ دروست بوونی جیهان.
4 For somewhere he says of the seventh day: "And our Father rested on the seventh day from all his works." چونكه‌ ده‌رباره‌ی ڕۆژی حه‌وته‌می هه‌فته‌ له‌‏شوێنێك له‌‏كتێبی پیرۆز هاتووه‌: [[خودا دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو كاره‌كانی به‌شه‌ش ڕۆژ ته‌واو كرد، ڕۆژی حه‌وته‌م حه‌سایه‌وه‌.]]
5 And again in the same passage he says, "They will never enter my rest." هه‌روه‌ها خودا له‌ هه‌مان ده‌قی پێشوو ووتویه‌تی: [[ئه‌وانه‌ ناچنه‌ شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی من.]]
6 Since it remains that some enter it, and those first given the good news failed to enter through their disobedience, ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌مجار مزگێنیان بیست، نه‌یانتوانی بچنه‌ شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا، چونكه‌ ملكه‌چی خودا نه‌بوون. شتێكی ئاشكرایه‌ ئیتر شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا چاوه‌ڕێی كه‌سانی تر ده‌كات.
7 so again he sets a day, "Today," speaking through David much later, as already said: "Today, if you hear his voice, do not harden your hearts." چونكه‌ خودا ڕۆژێكی دیكه‌ی ته‌رخان‎كرد، جا له‌و باره‌یه‌وه‌ خودا له‌سه‌ر زمانی داود پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ده‌ڵێ‌: [[ئه‌مڕۆ‏..]] دوای ماوه‌یه‌كی زۆر‏ به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌پێشا ووتبووی: [[ئه‌مڕۆ، گه‌ر گوێتان له‌ ده‌نگی خودا بوو، دڵتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن‏.]]
8 For if Joshua had given them rest, our Father would not have spoken later about another day. گه‌ر یه‌شوع گه‌لـی بخستایه‌ شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا، ئیتر بۆچی خودا دوای ئه‌وه‌ باسی ڕۆژێكی تر ده‌كات.
9 So then, there remains a Sabbath rest for the people of our Father. كه‌واته‌ هێشتا ڕۆژی حه‌سانه‌وه‌ بۆ گه‌لـی خودا ماوه‌.
10 Whoever has entered our Father's rest has also rested from his works, as our Father did from his own. چونكه‌ ئه‌وه‌ی ده‌چێته‌ شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا، ئه‌ویش له‌كاره‌كانی پشوو ده‌دات، هه‌روه‌ك چۆن خودا له‌ڕۆژی حه‌وته‌می هه‌فته‌ له‌كاره‌كانی پشوویدا.
11 So let's strive to enter that rest, so no one falls by the same pattern of disobedience. جا هه‌رچیه‌ك له‌توانامان هه‌یه‌ ده‌بێ‌ بیكه‌ین، تاكو بچینه‌ شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا، هه‌‏تا كه‌سمان نه‌كه‌وێته‌ هه‌مان ڕێگای سه‌رپێچی‏كردن،
12 For the word of our Father is alive and active, sharper than any two-edged sword, piercing to divide soul and spirit, joints and marrow, discerning the heart's thoughts and intentions. چونكه‌ ووشه‌ی خودا زیندووه‌، كاریگه‌ره‌، له‌شمشێری دووده‌م تیژتره‌، ده‌چێته‌ ناو قوڵایی مرۆڤ‏، بۆ ناو ده‌روون‏و ڕۆح‏و ماسولكه‌و ده‌مارو ئێسقانه‌كانی، حوكم ده‌دات سه‌باره‌ت به‌مه‌به‌ستی دڵ‏و بیری مرۆڤ.
13 No creature is hidden from his sight; all lies naked and exposed to the eyes of the one we must answer to. هیچ دروستكراوێك نییه‌ شاراوه‌ بێت له‌به‌رچاوی خودا، به‌ڵكو هه‌موو شتێك ئاشكراو دیاره‌ له‌به‌رچاوی خودا، ئه‌وه‌‏ی حیسابی خۆمانی ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ست.
14 So since we have a great high priest who has passed through the heavens—Jesus, Son of our Father—let's hold firmly to the faith we profess. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه‌ عیسای ڕۆڵه‌ی خودامان هه‌یه‌، ئه‌و كاهنه‌ به‌رزه‌ مه‌زنه‌ی به‌ئاسمانه‌كان تێپه‌ڕی، ده‌بێ‌ هه‌میشه‌ دانیپیابنێین‏و ده‌ستی پێوه‌ بگرین.
15 We have no high priest unable to sympathize with our weaknesses, but one tested in every way as we are, yet without sin. جا ئه‌م كاهینه‌ به‌رزه‌ی هه‌مانه‌، بێ‌توانا نییه‌ له‌تێگه‌یشتن‎و هاوخه‌می ده‌ربڕین سه‌باره‌ت به‌‏كه‌م‎و‏كوڕی‏و لاوازیه‌كان، چونكه‌ خۆی هه‌رچه‌نده‌ بێ‌گوناهیش بووه‌، كه‌وتۆته‌ ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی ئێمه‌ تێیده‌كه‌وین.
16 Let us then approach the throne of grace boldly, so we may receive mercy and find grace to help us in time of need. با به‌بێ‌ ترس‎و به‌دڵنیایی به‌ره‌و ته‌ختی شاهانه‌ی به‌ره‌كه‌ت بڕۆین، تابه‌زه‌یی وه‌رگرین‎و به‌ره‌كه‌ت بدۆزینه‌وه‌ بۆ یارمه‌تیدانمان له‌كاتی پێویست.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]