Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Hebrews 2 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 So we must pay closer attention to what we've heard, or we may drift away. تا گومڕا نه‌بین ده‌بێ‌ زیاتر ئاگاداری ئه‌و قسانه‌ بین كه‌ بیستوومانه‌.
2 For if the word spoken through angels held firm, and every wrongdoing and disobedience got just payment, چونكه‌ ئێمه‌ ده‌زانین هه‌موو ووشه‌یه‌ك كه‌ فریشته‌كان بۆیان هێناوین، به‌ته‌واوی ڕاسته‌، به‌‏شێوه‌یه‌ك هه‌ر كه‌سێ‌ ده‌ستدرێژیو به‌رپێچی كردووه‌، سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی وه‌رگرتووه‌.
3 how will we escape if we neglect so great a salvation? First announced by the Lord, it was confirmed to us by those who heard him, جا چۆن ده‌توانین هه‌ڵبێین گه‌ر ئه‌م ڕزگاربوونه‌ مه‌زنه‌ پشت گوێ‌ بخه‌ین؟ ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند یه‌كه‌مجار بڵاویكرده‌وه‌، دوایی سه‌لمێنرا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی خۆیان گوێیان لێ‌ببوو‏.
4 while our Father also testified with them through signs, wonders, various miracles, and distributions of the Holy Spirit, according to his will. خوداش له‌گه‌ڵیان شایه‌تی‏دا، به‌‏نیشانه‌و شتی سه‌یرو كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری جۆراوجۆر، هه‌روه‌ها به‌‏به‌هره‌كانی ڕۆحی پیرۆز كه‌ به‌خواستی خۆی دابه‌شی ده‌كات.
5 For it was not to angels that our Father subjected the coming world we're speaking of. ئه‌و جیهانه‌ی له‌ داهاتوو دێت، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئێستا باسی ده‌كه‌ین، خودا له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی فریشته‌كانی دانه‌ناوه‌.
6 Someone has testified somewhere, "What is man, that you are mindful of him, or the son of man, that you care for him? وه‌ك هه‌ندێك له‌كتێبی پیرۆزدا ده‌ڵێن‏: [[مرۆڤ چییه‌ تا ناوی بهێنیت؟ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ چیه‌ تا ئه‌وه‌نده‌ بایه‌خی پێ‌بده‌ی؟
7 You made him for a little while lower than the angels; you crowned him with glory and honor, ڕاسته‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌وت به‌نزمتر دانا له‌‏فریشته‌كان، به‌ڵام دوایی تاجی شكۆو ڕێزت خسته‌ سه‌ری،
8 putting everything in subjection under his feet." Now in subjecting everything to him, our Father left nothing outside his control. At present, however, we do not yet see everything subjected to Christ. هه‌روه‌ها هه‌موو شتێكت خستۆته‌ به‌رپێی.]] جا چونكه‌ خودا هه‌موو شتێكی ملكه‌چی ‏كردووه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ‌ خودا هیچ شتێكی نه‌هێشتۆته‌وه‌ ملكه‌چی ئه‌وی نه‌كات. به‌ڵام ئێستا هه‌موو شتێك نابینین له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و.
9 But we see Jesus, made lower than the angels for a little while, now crowned with glory and honor because he suffered death, so that by our Father's grace he might taste death for everyone. به‌ڵكو عیسا ئه‌وه‌ی خودا بۆ ماوه‌یه‌ك له‌‏فریشته‌كان به‌كه‌متری دانا، ده‌بینن ئێستا تاجی شكۆو ڕێزی خراوه‌ته‌ سه‌ر، چونكه‌ ئازاری مردنی چێژت، ئه‌مه‌ش به‌ره‌كه‌تی خودا بوو بۆ ئێمه‌، عیسا ده‌بووایه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ئازاری مردن بچێژێ‌ له‌پێناوی هه‌موو مرۆڤ.
10 It was fitting that our Father, for whom and through whom all things exist, should perfect the pioneer of their salvation through suffering, bringing many sons to glory. له‌هێنانی ڕۆڵه‌ی زۆر بۆ شكۆمه‌ندی، شیاوی خودا بوو، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ هه‌موو شتێك بوونی هه‌یه‌، پێشڕه‌وی ڕزگاریان به‌ ئازار ته‌واو بكات.
11 The one who makes holy and those made holy all come from one Father. That's why he isn't ashamed to call them brothers and sisters, چونكه‌ ئه‌وه‌ی پیرۆز ده‌كات‏و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پیرۆزكراون یه‌ك سه‌رچاوه‌یان هه‌یه‌. بۆیه‌ عیسا پێی شوره‌یی نییه‌ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێیه‌تی به‌برا ناویان ببات.
12 saying, "I will proclaim your name to my brothers and sisters; I will sing your praise amid the assembly." كه‌ ده‌ڵێ‌: [[ئه‌ی خودا ناوت ئاشكرا ده‌كه‌م لای برایانم، ستایشت ده‌كه‌م له‌‏نێو كۆمه‌ڵیان.]]
13 And again, "I will trust in him." And again, "Here am I, and the children our Father gave me." هه‌روه‌ها ده‌ڵێ‌: [[ته‌نها پشت به‌ خودا ده‌به‌ستم]]. دیسان ده‌ڵێ‌: [[ئا ئه‌وه‌تا من لێره‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆڵانه‌ی خودا پێی به‌خشیوم.]]
14 Since the children share flesh and blood, he too shared them, so that through death he might destroy the one holding the power of death—the devil, چونكه‌ ڕۆڵه‌كان له‌گۆشت‏و خوێن هاوبه‌شن، له‌به‌رئه‌وه‌ مه‌سیح خۆی بوو به‌‏مرۆڤ، تا به‌شداری سروشتی مرۆڤایه‌تیمان بكات، تا به‌مردنی خۆی له‌ناوی ببات ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مردنی هه‌یه‌، واته‌ شه‌یتان.
15 and free all those who, through fear of death, were enslaved their whole lives. به‌مه‌ش ئه‌وانه‌ ڕزگار بكات كه‌ به‌درێژایی ژیانیان ترسیان له‌مردنه‌و ملیان‏كه‌چ كردبوو بۆ كۆیلایه‌تی.
16 For surely it is not angels he helps, but the descendants of Abraham. شتێكی ئاشكرایه‌ عیسا نه‌هاتووه‌ بۆ فریشته‌كان، به‌ڵكو بۆ نه‌وه‌ی ئیبراهیم.
17 So he had to become like his brothers and sisters in every way, to be a merciful and faithful high priest serving our Father, clearing away the people's sins. جا ده‌بووایه‌ وه‌ك براكانی بووایه‌ له‌هه‌موو ڕوویه‌ك، تا ببێ‌ به‌سه‌رۆك كاهینێكی میهره‌بان‏و سه‌رڕاست له‌خزمه‌تكردنی خودا، هه‌روه‌ها ببێ‌ به‌كه‌فاره‌ت له‌پێناوی گوناهه‌كانی خه‌ڵك،
18 Since he himself suffered when tempted, he can help those being tempted. چونكه‌ عیسا خۆی ئازاری چێشتووه‌و تاقیكراوه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه‌، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ یارمه‌تی ئه‌وانه‌ بدات كه‌ له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه‌ تاقیده‌كرێنه‌وه‌.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]