Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Proverbs 7 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 My son, keep my words, and store up my commandments within you. ڕۆڵە، گوێڕایەڵی قسەکانم بە و ڕاسپاردەکانم لەلای خۆت هەڵبگرە،
2 Keep my commandments and live; guard my teaching as the apple of your eye. ڕاسپاردەکانم بەجێبگەیەنە، دەژیت، فێرکردنەکانیشم وەک گلێنەی چاوت بپارێزە.
3 Bind them on your fingers; write them on the tablet of your heart. بە پەنجەکانتەوە گرێیان بدە، لەسەر پەڕەی دڵت بیاننووسە.
4 Say to wisdom, "You are my sister," and call understanding your dearest friend, بە دانایی بڵێ: «تۆ خوشکی منی،» بە تێگەیشتنیش بڵێ: «تۆ خزمی منی.»
5 to keep you from the forbidden woman, from the stranger with her smooth words. بۆ ئەوەی لە ژنی بەدڕەوشت بتپارێزن، لە ژنی داوێنپیسی زمانلووس.
6 For at the window of my house I looked down through my lattice, لە پەنجەرەی ماڵەکەمەوە لەو دیوی کڵاوڕۆژنەکەمەوە ڕوانیم،
7 and I saw among the naive, I noticed among the young men, a youth who lacked sense, لەناو ساویلکەکاندا بینیم، لەناو کوڕاندا سەرنجم دا گەنجێکی تێنەگەیشتوو.
8 passing through the street near her corner, taking the road to her house, لە شەقامەکە پەڕییەوە و لایدا لای ژنە بەدڕەوشتەکە، ڕێگای ماڵی ئەوی دەگرتەبەر،
9 in the twilight, as the day faded, in the dark of night and gloom. لە زەردەپەڕی ئێواران کاتی ئاوابوونی خۆر، لەژێر تاریکایی شەو.
10 And there a woman comes to meet him, dressed like a prostitute, with cunning in her heart. ئەوەتا ژنێک بەرەوپیری چوو، لە بەرگی لەشفرۆشێکی فێڵبازدا بوو.
11 She is loud and defiant; her feet will not stay at home. (ئەم ژنە بە دەنگەدەنگ و سەرکێشە، پێیەکانی لە ماڵی خۆی گیرنابێت.
12 Now in the street, now in the squares, she lurks at every corner. پێیەکی لە شەقام و پێیەکی لە گۆڕەپانەکانە، لە هەموو پەنایەک بۆسە دەنێتەوە.)
13 She grabs him and kisses him, and with a brazen face she says to him: گەنجەکەی گرت و ماچی کرد، بێ ئابڕووانە پێی گوت:
14 "I had peace offerings to bring; today I have paid my vows. «قوربانی هاوبەشیم لەسەرە، ئەمڕۆ نەزرەکانی خۆمم بەجێهێنا،
15 So I came out to meet you, to look for you eagerly, and I have found you. بۆیە بۆ دیدەنیت هاتمە دەرەوە، بۆ دیداری ڕووی تۆ و بۆ دۆزینەوەت.
16 I have spread my bed with coverings, with colored linens from Egypt. نوێنم لەسەر قەرەوێڵەکەم ڕاخستووە، کەتانی ڕەنگاوڕەنگی میسری،
17 I have perfumed my bed with myrrh, aloes, and cinnamon. نوێنەکەم بۆنخۆش کردووە بە موڕ و ئەلوا و دارچین.
18 Come, let us drink deep of love until morning; let us lose ourselves in love. وەرە هەتا بەیانی ئەوین بنۆشین، بە خۆشەویستی چێژ وەربگرین،
19 For my husband is not at home; he has gone on a long journey. چونکە مێردەکەم لە ماڵەوە نییە، چووەتە ڕێگایەکی دوور.
20 He took a bag of money with him and will not come home until the full moon." کیسە زیوی لەگەڵ خۆی بردووە، هەتا مانگ نەبێت بە چواردە ناگەڕێتەوە ماڵ.»
21 With all her persuasive words she sways him; with her smooth lips she draws him in. بە زۆری مەکرەکانی لەخشتەی برد، بە قسە لووسەکانی زەوقی هەستاند.
22 All at once he follows her, like an ox going to the slaughter, like a deer stepping into a snare, لەناکاو بەدوایدا ڕۆیشت، وەک گایەک بۆ سەربڕین ببردرێت، وەک مامز دەکەوێتە ناو تەڵە،
23 until an arrow pierces its liver; like a bird darting into a trap, he does not know it will cost him his life. هەتا تیرێک جەرگی ببڕێت، وەک پەلەکردنی باڵدار بۆ داو، کە نازانێ بۆ گیانی خۆیەتی.
24 Now then, my sons, listen to me, and pay attention to what I say. ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن، سەرنج بدەنە قسەکانی دەمم.
25 Do not let your heart turn aside to her ways; do not wander into her paths. با دڵت بەرەو ڕێگاکانی ئەو ژنە لانەدات، لە ڕێبازەکانی گومڕا مەبە،
26 For she has brought down many victims; her slain are a mighty multitude. چونکە زۆرن ئەوانەی بە برینداری بەریداونەتەوە، هەموو ئەوانەی بە دەستی کوژراون کۆمەڵی گەورەن.
27 Her house is the road to the grave, going down to the chambers of death. ماڵەکەی ڕێگای جیهانی مردووانە، شۆڕبوونەوەیە بۆ ژوورەکانی مەرگ.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]