Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Proverbs 8 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Does not Wisdom call out, and understanding raise her voice? ئایا دانایی بانگەواز ناکات؟ ئەی تێگەیشتن دەنگی خۆی هەڵنابڕێت؟
2 Atop the heights along the way, where the paths meet, she takes her stand. لەسەر لووتکەی بەرزاییەکان، لەسەر ڕێگاکان، لە چواڕیانەکان ڕادەوەستێت.
3 Beside the gates, at the entrance to the city, at the doorways she cries aloud: لەلای دەروازەی شارەکان، لەبەردەم دەرگاکان، هاوار دەکات:
4 "To you, all people, I call out; my voice reaches all humanity. «ئەی خەڵکینە، بۆ ئێوە بانگ دەکەم، دەنگم بۆ ئادەمیزادە.
5 You who are simple, learn prudence; you who are foolish, gain an understanding heart. ساویلکەکان، فێری ژیری بن، گێلەکان، فێری تێگەیشتن بن.
6 Listen, for I speak of noble things, and everything I say is right. گوێ بگرن، چونکە باسی شتی بەرزتان بۆ دەکەم، کردنەوەی لێوەکانم بۆ ڕاستەڕێییە.
7 My mouth utters truth, for my lips detest wickedness. ڕاستگۆیی وێردی دەممە، خراپەش قێزەونە بۆ لێوەکانم.
8 All the words of my mouth are righteous; none of them is twisted or crooked. قسەکانی دەمم هەموو ڕاستودروستن، هیچ فێڵ یان خواروخێچی تێدا نییە.
9 To the one who understands they are all clear, and right to those who find knowledge. هەموو ڕێکن لای کەسی تێگەیشتوو، ڕاستەڕێیە لای ئەوانەی زانیاری دەدۆزنەوە.
10 Take my instruction instead of silver, and knowledge rather than choice gold, تەمبێکردن لە من وەربگرن نەک زیو، زانیاریش زیاتر لە زێڕی پوختەکراو،
11 for wisdom is better than jewels, and nothing you desire can compare with her. چونکە دانایی لە یاقووت باشترە، هەرچی ئارەزووی دەکەیت نابێتە هاوتای.
12 I, Wisdom, dwell with prudence, and I find knowledge and discretion. «من داناییم، لەگەڵ ژیریدا نیشتەجێم، زانیاری و سەلیقەم هەیە.
13 The fear of our Father is to hate evil. Pride and arrogance, the evil way, and perverse speech I hate. ئەوەی لەخواترس بێت، ڕقی لە خراپە دەبێت، من ڕقم لە لووتبەرزی و خۆبەزلزانییە، لە ڕێگای خراپ و لە قسەی بە فێڵە.
14 Counsel is mine, and sound wisdom; I am understanding; strength is mine. ڕاوێژ و دانایی تەواو هی منن، تێگەیشتن هی منە، هێز هی منە.
15 By me kings reign, and rulers decree what is just; بە منەوە پاشاکان پاشایەتی دەکەن و فەرمانڕەوایان بە ڕاستودروستی یاسا دەردەکەن.
16 by me princes govern, and nobles—all who rule with justice. بە منەوە میرەکان میرایەتی دەکەن، بەگەکان و هەموو ئەوانەی بە ڕاستودروستی دادوەری دەکەن.
17 I love those who love me, and those who search for me find me. من ئەوانەم خۆشدەوێت کە منیان خۆشدەوێ، ئەوانەش کە بە پەرۆشەوە بەدوامدا دەگەڕێن، دەمدۆزنەوە.
18 With me are riches and honor, enduring wealth and righteousness. دەوڵەمەندی و ڕێزداری لەلای منە، ڕاستودروستی و ئەو سامانەی کە دەمێنێتەوە.
19 My fruit is better than gold, than the finest gold, and what I yield surpasses choice silver. بەرهەمی من لە زێڕ باشترە، لە زێڕی بێگەردیش، دەغڵیشم لە زیوی پوختەکراو باشترە.
20 I walk in the way of righteousness, along the paths of justice, بە ڕێچکەی ڕاستودروستیدا دەڕۆم، لەسەر ڕێبازی دادپەروەری،
21 giving wealth as an inheritance to those who love me, and filling their treasuries. تاکو سامان بکەمە میرات بۆ ئەوانەی منیان خۆشدەوێت و ئەمبارەکانیان پڕ بکەم.
22 Our Father brought me forth at the beginning of his way, before his works of old. «یەزدان لە سەرەتای بەدیهێنانەکەی منی دروستکرد، هەر لە کۆنەوە لەپێش کارەکانی.
23 From ages past I was established, from the beginning, before the earth began. لە ئەزەلەوە من دامەزراوم، لە سەرەتاوە، لەپێش زەوی.
24 When there were no deep waters I was brought forth, when there were no springs overflowing with water. هێشتا زەریاکان نەببوون من بەدیهێنراوم، هێشتا کانییە پڕ ئاوەکان نەبوون.
25 Before the mountains were settled, before the hills, I was brought forth, پێش ئەوەی چیاکان بچەسپێن، پێش گردەکان، من بەدیهێنراوم،
26 while he had not yet made the earth and its fields, or the first dust of the world. هێشتا نە زەوی و نە پانتاییەکانی دروستکردبوو، نە سەرەتای خۆڵی زەوی.
27 When he set the heavens in place, I was there; when he drew a circle over the face of the deep, کاتێک کە ئاسمانی جێگیر کرد من لەوێ بووم، کاتێک کە هێڵی ئاسۆی بەسەر قووڵاییدا کێشا،
28 when he set the skies in place above, when he established the springs of the deep, کاتێک کە هەوری لە ئاسمان ڕاگرت و سەرچاوەی قووڵاییەکانی چەسپاند،
29 when he set for the sea its boundary so the waters would not cross their limits, when he marked out the foundations of the earth, کاتێک کە سنووری بۆ دەریا کێشا بۆ ئەوەی ئاوەکان فەرمانی ئەو نەشکێنن، کاتێک کە بناغەی زەوی داڕشت.
30 then I was beside him as a master craftsman, and I was his daily delight, rejoicing before him always, لەگەڵ ئەو وەستایەکی لێزان بووم، ڕۆژبەڕۆژ شادمانی ئەو بووم، هەمیشە لەبەردەمیدا دڵخۆش بووم،
31 rejoicing in his whole world, and delighting in the human family. لە زەوییە ئاوەدانەکەی دڵخۆش دەبووم، لەگەڵ ئادەمیزاد شادمان بووم.
32 And now, my children, listen to me: blessed are those who keep my ways. «ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن، خۆزگە دەخوازرێ بەوانەی ڕێگای من دەپارێزن.
33 Listen to instruction and be wise; do not ignore it. گوێ لە تەمبێکردن بگرن و دانا بن، پشت گوێی مەخەن.
34 Blessed is the one who listens to me, watching daily at my gates, waiting beside my doorway. خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی گوێم لێ دەگرێت، ڕۆژبەڕۆژ لەلای دەرگاکەم ئاگادارە، لەلای دەروازەی دەرگاکەم ئێشک دەگرێت،
35 For whoever finds me finds life and receives favor from our Father. چونکە ئەوەی من بدۆزێتەوە، ژیان دەدۆزێتەوە، ڕەزامەندی یەزدانیش بەدەستدەهێنێت.
36 But whoever misses me harms his own soul; all who hate me love death." بەڵام ئەوەی من نەدۆزێتەوە زیان بە خۆی دەگەیەنێت، هەموو ئەوانەی ڕقیان لە منە، مردنیان خۆشدەوێت.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]