Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Proverbs 10 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 The proverbs of Solomon: A wise son brings joy to his father, but a foolish son brings grief to his mother. پەندەکانی سلێمان: کوڕی دانا باوکی شاد دەکات، بەڵام کوڕی گێل دڵتەنگییە بۆ دایکی.
2 Treasures gained by wickedness do not profit, but righteousness rescues from death. بێ سوودە گەنجینەی داهاتی ناڕەوایی، بەڵام ڕاستودروستی فریادەکەوێت لە مردن.
3 Our Father will not let the righteous go hungry, but he thwarts the craving of the wicked. یەزدان ناهێڵێت ڕاستودروستان تووشی برسیێتی بن، بەڵام ئارەزووی بەدکاران بەتاڵ دەکاتەوە.
4 Lazy hands make you poor, but diligent hands bring wealth. دەستی تەمبەڵ دەبێتە هۆی هەژاری، بەڵام دەستی کۆڵنەدەر دەوڵەمەندی بەدواوەیە.
5 He who gathers in summer is a prudent son, but he who sleeps during harvest is a son who brings shame. ئەوەی لە هاوین کۆدەکاتەوە، کوڕێکی وریایە، بەڵام ئەو کوڕەی لە کاتی دروێنەدا دەخەوێت، مایەی شەرمەزارییە.
6 Blessings rest on the head of the righteous, but the mouth of the wicked conceals violence. بەرەکەت بۆ سەر ڕاستودروستانە، بەڵام دەمی بەدکاران توندڕەوی دەشارێتەوە.
7 The memory of the righteous is a blessing, but the name of the wicked will rot. یادکردنەوەی ڕاستودروستان بۆ بەرەکەتە، بەڵام ناوی بەدکاران دەڕزێت.
8 A wise heart accepts commands, but a babbling fool comes to ruin. ئەوەی دڵی دانا بێت فەرمان وەردەگرێت، بەڵام گێلی زۆربڵێ وێران دەبێت.
9 Whoever walks in integrity walks securely, but he who makes his ways crooked will be found out. ئەوەی ڕێگای ڕاست بگرێت ئاسوودە دەبێت، بەڵام ئەوەی ڕێگای خوار بگرێت لێی ئاشکرا دەبێت.
10 Whoever winks causes trouble, and a babbling fool comes to ruin. چاوقوچان دەبێتە هۆی ئازار، گێلی زۆربڵێش دەکەوێت.
11 The mouth of the righteous is a fountain of life, but the mouth of the wicked conceals violence. دەمی کەسی ڕاستودروست سەرچاوەی ژیانە، بەڵام دەمی بەدکاران توندڕەوی دەشارێتەوە.
12 Hatred stirs up conflict, but love covers all offenses. ڕق ناکۆکی دەوروژێنێت، بەڵام خۆشەویستی هەموو یاخیبوونێک دادەپۆشێت.
13 On the lips of the discerning, wisdom is found, but a rod is for the back of one who lacks sense. لە لێوەکانی تێگەیشتوو دانایی هەیە، کوتەکیش بۆ پشتی تێنەگەیشتووانە.
14 The wise store up knowledge, but the mouth of a fool invites ruin. داناکان زانیاری کۆدەکەنەوە، بەڵام دەمی گێل فەوتانێکی نزیکە.
15 The wealth of the rich is their fortified city; the ruin of the poor is their poverty. سامانی دەوڵەمەند شاری قەڵابەندیەتی، بەڵام فەوتانی هەژاران نەدارییانە.
16 The wage of the righteous leads to life; the gain of the wicked leads to sin. کرێی کەسی ڕاستودروست ژیانە، بەڵام داهاتی بەدکار گوناهە.
17 Whoever accepts discipline is on the path to life, but he who ignores correction leads others astray. ئەوەی چاوی لە تەمبێکردنە لەسەر ڕێچکەی ژیانە، بەڵام ئەوەی واز لە سەرزەنشت بهێنێت گومڕا دەبێت.
18 Whoever conceals hatred is a liar, and whoever spreads slander is a fool. ئەوەی ڕق بشارێتەوە لێوەکانی درۆ دەکەن، ئەوەی بوختان بڵاو بکاتەوە گێلە.
19 Where words are many, sin is never absent; but whoever holds his tongue is wise. قسەی زۆر بێ گوناه نابێت، بەڵام ئەوەی زمانی خۆی بگرێت وریایە.
20 The tongue of the righteous is choice silver; the heart of the wicked is worth little. زمانی کەسی ڕاستودروست زیوی پوختەکراوە، بەڵام دڵی بەدکاران کەم بەهایە.
21 The lips of the righteous nourish many, but fools die for lack of sense. لێوەکانی کەسی ڕاستودروست ڕابەرایەتی زۆر کەس دەکەن، بەڵام گێلەکان بە تێنەگەیشتوویی دەمرن.
22 The blessing of our Father brings wealth, and he adds no sorrow with it. بەرەکەتی یەزدان دەوڵەمەندی بەدواوەیە و هیچ زەحمەتێکیش ناخاتە پاڵی.
23 Doing wickedness is a game to a fool, but wisdom is the delight of a person of understanding. وەک پێکەنینە بۆ گێل بەدکاری کردن، بەڵام دانایی بۆ کەسی تێگەیشتوو.
24 What the wicked dreads will come upon him, but the desire of the righteous will be granted. ئەوەی بەدکار لێی دەترسێت، بەسەری دێت، ئەوەی ڕاستودروستانیش ئارەزووی دەکەن، پێیان دەبەخشرێت.
25 When the storm has passed, the wicked are gone, but the righteous are established forever. وەک تێپەڕبوونی گەردەلوول خراپەکاریش ئاوا نامێنێت، بەڵام کەسی ڕاستودروست هەتاهەتایە جێگیر دەبێت.
26 Like vinegar to the teeth and smoke to the eyes, so is the sluggard to those who send him. وەک سرکە بۆ ددان و دووکەڵ بۆ چاو، کەسی تەمبەڵیش بۆ ئەوانەی دەینێرن ئاوایە.
27 The fear of our Father lengthens life, but the years of the wicked will be cut short. لەخواترسی ڕۆژانی ژیانت زیاد دەکات، بەڵام ساڵانی بەدکاران کورت دەبێت.
28 The hope of the righteous brings joy, but the expectation of the wicked will perish. هیوای ڕاستودروستان خۆشییە، بەڵام ئاواتی بەدکاران لەناودەچێت.
29 The way of our Father is a refuge for the blameless, but ruin for those who do evil. ڕێگای یەزدان پەناگایە بۆ ئەوانەی ڕێگای ڕاست بگرن، بەڵام لەناوچوونە بۆ ئەوانەی خراپە دەکەن.
30 The righteous will never be shaken, but the wicked will not remain in the land. کەسی ڕاستودروست هەرگیز نالەقێت، بەڵام خراپەکاران لە خاکەکە نیشتەجێ نابن.
31 The mouth of the righteous yields wisdom, but the perverse tongue will be cut off. دەمی کەسی ڕاستودروست دانایی لێ دەڕوێت، بەڵام زمانی درۆودەلەسە دەبڕدرێتەوە.
32 The lips of the righteous know what is acceptable, but the mouth of the wicked, only what is perverse. لێوەکانی کەسی ڕاستودروست پەسەندیی دەزانن، بەڵام دەمی بەدکاران درۆودەلەسە.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]