Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Micah 2 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

پیلانی مرۆڤ و پلانی خودا

1قوڕبەسەر ئەوانەی بیر لە بەدکاری دەکەنەوە ولەناو نوێنەکانیان پیلان بۆ خراپە دادەڕێژن!کاتێک ڕووناکی بەیان دێت جێبەجێی دەکەنچونکە لە دەستیان دێ.

2چاویان لە کێڵگەکانە و داگیری دەکەن،هەروەها لە ماڵەکانە و دەستی بەسەردا دەگرن.دەست بەسەر ماڵی خەڵکدا دەگرن،تاکو لە میراتەکەی بێبەشی بکەن.

3لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا من سەبارەت بەم گەلە بیر لە بەڵا دەکەمەوە،ئەوەی ناتوانن ملتانی لەبەر لابدەن.بە لووتبەرزییەوە هاتوچۆ ناکەن،چونکە کاتی خراپە دەبێت.

4لەو ڕۆژەدا پەندتان بەسەردا هەڵدەدرێت وشیوەن دەگێڕن و دەگوترێ:”بە تەواوی وێران بووین،بەشی گەلەکەی منی گۆڕیوە.چۆن لێی داماڵین!کێڵگەکانی ئێمەی بەسەر ناپاکەکاندا دابەش کرد؟“»

5لەبەر ئەوە لەنێو کۆمەڵی یەزداندا کەست نابێتبە گوریسی پێوانە خاکەکە بە تیروپشک دابەش بکات.

پێغەمبەرانی درۆزن

6پێغەمبەرەکانیان دەڵێن: «پێشبینی مەکەن!دەربارەی ئەم شتانە پێشبینی مەکەن،ڕیسواییمان بەسەردا نایەت.»

7ئەی بنەماڵەی یاقوب، ئایا دروستە خەڵک بپرسێت:«ئایا یەزدان ئارامی لەبەر دەبڕێت؟یان ئەمە کارەکانی ئەوە؟»«ئایا وشەکانم باش نینبۆ ئەوانەی بە ڕێکی هاتوچۆ دەکەن؟

8بەڵام لەم دواییەدا گەلەکەمبۆ دوژمنایەتی ڕاپەڕین.ئێوە کراس و کەوا پێکەوە دادەماڵنلەوانەی بە دڵنیاییەوە تێدەپەڕن،وەک ئەوانەی لە جەنگ دەگەڕێنەوە.

9ژنانی گەلەکەم دەردەکەنلەو ماڵانەیان کە دڵیان پێی خۆشە.بەرەکەتەکەم لە منداڵەکانیانبۆ هەتاهەتایە دەبەیت.

10هەستن و بڕۆن!چونکە ئەمە شوێنی حەسانەوە نییە،لەبەر ئەوەی گڵاو بوو،وێران بوو، وێرانبوونێکی خراپ.

11ئەگەر درۆزن و چەواشەکار بێت و بڵێت:”پێشبینیت بۆ دەکەم، سەبارەت بە شەراب و مەی زۆر دەبێت،“ئەوا ئەو دەبێتە پێغەمبەری ئەم گەلە!

بەڵێنی ڕزگاری

12«ئەی یاقوب، بە دڵنیایی بە تەواوی کۆتدەکەمەوە،بە دڵنیایی پاشماوەی ئیسرائیل خڕدەکەمەوە.یەکیاندەخەم وەک ڕانە مەڕی ناو پشتیر،وەک ڕانێک لەناو لەوەڕگاکەی،ئەم شوێنە پڕ لە خەڵک دەبێت.

13کەلێندڕ پێشیان دەکەوێت،دەروازەکە دەشکێنن و لێی تێدەپەڕن و دێنە دەرەوە.پاشاکەشیان لەپێشیانەوە تێدەپەڕێت،یەزدانیش پێشەنگیانە.»

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]