Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Lamentations 2 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 How the Sovereign Father in his anger has shrouded daughter Zion in a cloud! He has hurled down from heaven to earth the splendor of Israel; he has not remembered his footstool in the day of his anger. چۆن پەروەردگار سییۆنی کچی داپۆشی بە هەوری تووڕەییەکەی! لە ئاسمانەوە شکۆی ئیسرائیلی فڕێدا بۆ سەر زەوی، لە ڕۆژی تووڕەییدا تەختەپێی خۆی بەبیر نەهێنایەوە.
2 The Sovereign Father has swallowed up without mercy all the dwellings of Jacob; in his wrath he has torn down the strongholds of daughter Judah. He has brought down to the ground in dishonor her kingdom and its rulers. پەروەردگار بەزەیی نەهاتەوە، هەموو نشینگەکانی یاقوبی هەڵلووشی، بە تووڕەیی خۆی قەڵاکانی یەهودای کچی ڕووخاند. پاشایەتی و میرەکانی زەلیل کرد دایگرتنە سەر زەوی.
3 In fierce anger he has stripped Israel of all her strength; he has withdrawn his right hand and left them exposed to the enemy. He has burned in Jacob like a flaming fire that consumes on every side. بە گڕی تووڕەیی خۆی بڕییەوە هەموو هێزی ئیسرائیل. دەستی ڕاستی بەرەو دواوە کێشایەوە لەبەردەم دوژمن. ئاگرێکی بەتینی لەناو یاقوبدا داگیرساند، هەموو دەوروبەرەکەی دەخوات.
4 He has bent his bow like an enemy, his right hand poised like a foe; and he has killed all who were lovely to see. In the tent of daughter Zion he has poured out his fury like fire. وەک دوژمنێک کەوانەکەی خۆی ڕاکێشا، دەستی ڕاستی ئامادە کرد. وەک ناحەز لەناوی برد هەموو ئەوەی چاو ئارەزووی دەکرد. لەناو چادرەکەی سییۆنی کچ تووڕەیی خۆی وەک ئاگر ڕشت.
5 The Sovereign Father has become like an enemy; he has swallowed up Israel. He has swallowed up all her palaces and laid in ruins her strongholds, and he has heaped mourning and lamentation on daughter Judah. پەروەردگار وەک دوژمنی لێهات، ئیسرائیلی هەڵلووشی. هەموو کۆشکەکانی ئەوی هەڵلووشی، قەڵاکانی ڕووخاند. شیوەن و ماتەمی زۆر کرد بۆ یەهودای کچ.
6 He has stripped his shelter like a garden, he has ruined his appointed place. Our Father has made Zion forget appointed feast and sabbath, and in his fierce anger he has spurned king and priest. کەپرەکەی تێکدا، وەک باخچەیەک نەما، شوێنی کۆبوونەوەکەی ڕووخاند. یەزدان وای کرد سییۆن لەبیری بچێتەوە ڕۆژی شەممە و جەژنەکان. بە تووڕەیی خۆی پاشا و کاهینی ڕەتکردەوە.
7 The Sovereign Father has rejected his altar, disowned his sanctuary; he has handed over to the enemy the walls of her palaces. They raised a shout in the house of our Father as on a day of festival. پەروەردگار قوربانگاکەی خۆی ڕەتکردەوە، وازی لە پیرۆزگاکەی خۆشی هێنا. دیواری کۆشکەکانی ڕادەستی دوژمنەکانی کرد. لەناو ماڵی یەزدان دەنگیان هەڵبڕی وەک لە ڕۆژی جەژندا.
8 Our Father determined to lay in ruins the wall of daughter Zion. He stretched out the measuring line; he did not hold back his hand from destroying. He made rampart and wall lament; together they fell to ruin. شووراکانی سییۆنی کچ یەزدان مەبەستی بوو بیڕووخێنێت. بە گوریس پێوای و دەستی لە وێرانکردنی نەگێڕایەوە. سەنگەر و دیواری هێنایە گریان و پێکەوە ڕووخان.
9 Her gates have sunk into the ground; he has ruined and broken her bars. Her king and her princes are among the nations; the law is no more, and her prophets find no vision from our Father. دەروازەکانی نوقومی زەوی بوون، شمشیرەکانی لەناوبرد و شکاندی. پاشا و میرەکانی بۆ نێو گەلان ڕاپێچ کراون، فێرکردنی موسا نەماوە، هەروەها پێغەمبەرەکانیشی هیچ بینینێکیان لەلایەن یەزدانەوە بۆ ئاشکرا نەکراوە.
10 The elders of daughter Zion sit on the ground in silence; they have thrown dust on their heads and put on mourning clothes. The young women of Jerusalem have bowed their heads to the ground. پیرەکانی شاری سییۆن بە کپی لەسەر زەوی دادەنیشن، خۆڵ بەسەر سەریاندا دەکەن، جلوبەرگی گوش لەبەر دەکەن. پاکیزەکانی ئۆرشەلیم سەریان دادەنەوێنن.
11 My eyes are worn out from weeping; my stomach churns; my heart is poured out on the ground because of the destruction of the daughter of my people, as children and infants faint in the streets of the city. چاوەکانم ماندووبوون لە فرمێسک ڕشتن، دڵم توندە، جەرگ بڕاوم لەبەر ئەوەی گەلەکەم وێران بوو، لەبەر بوورانەوەی منداڵان و شیرەخۆران لەناو گۆڕەپانەکانی شاردا.
12 They cry to their mothers, "Where is bread and wine?" as they faint like the wounded in the streets of the city, as their life is poured out in their mothers' arms. بە دایکیان دەڵێن: «کوا نان و ئاو؟» کاتێک وەک بریندار لەناو گۆڕەپانەکانی شاردا دەبوورێنەوە، کاتێک ڕۆحیان دەردەچێت لەناو باوەشی دایکیان.
13 What can I say for you, to what can I compare you, daughter Jerusalem? What can I liken to you, that I may comfort you, virgin daughter Zion? For your ruin is vast as the sea; who can heal you? چیت پێ بڵێم؟ ئەی ئۆرشەلیمی کچ، بە چیت بچووێنم؟ بە چی بەراوردت بکەم، بۆ ئەوەی دڵت بدەمەوە، ئەی سییۆنی کچە پاکیزە؟ وێران بوونت وەک دەریا قووڵە. کێ دەتوانێت چاکت بکاتەوە؟
14 Your prophets have seen for you false and deceptive visions; they did not expose your guilt to restore your fortunes, but have seen for you oracles that are false and misleading. بینینی خودایی بۆ پێغەمبەرەکانت درۆ و فریودەر بوو، تاوانی تۆیان دەرنەخست بۆ ئەوەی لە ڕاپێچکردن بتپارێزن. بەڵکو سروشی درۆ و هەڵخەڵەتێنەریان بە تۆ گەیاند.
15 All who pass by clap their hands at you; they hiss and shake their heads at daughter Jerusalem: "Is this the city that was called the perfection of beauty, the joy of all the earth?" هەموو ئەوەی بەوێدا تێدەپەڕێت بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵەت بۆ لێدەدات، فیکە لێ دەدەن و سەر بادەدەن لەبەر ئۆرشەلیمی کچ، دەڵێن: «ئەمە شارەکەیە کە پێی دەگوترا تەواوی جوانی و مایەی دڵخۆشی هەموو زەوییە؟»
16 All your enemies open their mouths against you; they hiss and gnash their teeth and cry, "We have swallowed her! This is the day we longed for; we have found it, we have seen it!" هەموو دوژمنەکانت دەمیان لێت دەکرێتەوە، فیشکەیان دێت و ددانیان لێت جیڕدەکەنەوە، دەڵێن: «هەڵمانلووشی. بێگومان ئەمە ئەو ڕۆژەیە کە چاوەڕوانی بووین، پێی گەیشتین و بینیمان.»
17 Our Father has done what he purposed; he has carried out his word which he commanded long ago. He has torn down without pity; he has let the enemy gloat over you and raised up the power of your foes. یەزدان ئەوەی مەبەستی بوو کردی، قسەی خۆی بەجێگەیاند، ئەوەی لە ڕۆژانی کۆنەوە بەڵێنی پێیدا. بەبێ بەزەیی تۆی ڕووخاند، دوژمنی پێت خۆشکرد، هێزی ناحەزانی تۆی پتەو کرد.
18 The people's heart cried out to the Sovereign Father. Wall of daughter Zion, let tears stream down like a torrent day and night! Give yourself no rest, your eyes no relief. دڵی خەڵکەکە بۆ پەروەردگار هاوار دەکات. ئەی شووراکانی سییۆنی کچ، با فرمێسکەکانت وەک ڕووبار بڕژێت بە شەو و بە ڕۆژ. خۆت مەبووژێنەوە، چاوەکانت پشوو نەدات.
19 Arise, cry out in the night at the start of each night watch! Pour out your heart like water before the Sovereign Father! Lift your hands to him for the lives of your children, who faint from hunger at every street corner. هەستە، بە شەو هاوار بکە، لەگەڵ دەستپێکردنی ئێشکگرتن. وەک ئاو دڵت هەڵبڕێژە لەبەردەم پەروەردگار. دەستت بۆی بەرز بکەوە لە پێناوی ژیانی منداڵەکانت، ئەوانەی لە برسان بووراونەتەوە لەسەر سووچی هەموو شەقامەکان.
20 Look, our Father, and consider: whom have you ever treated like this? Should women eat their offspring, the children they have cradled? Should priest and prophet be killed in the sanctuary of the Sovereign Father? «ئەی یەزدان، ببینە و تێڕابمێنە، ئەمەت بە کێ کردووە؟ ئایا ژن بەری سکی خۆی دەخوات، منداڵی باوەشی؟ ئایا کاهین و پێغەمبەر لە پیرۆزگای پەروەردگار دەکوژرێت؟
21 Young and old lie on the ground in the streets; my young women and my young men have fallen by the sword. You have killed them in the day of your anger, slaughtering without pity. «گەنج و پیر پێکەوە پاڵکەوتن لەسەر زەوی شەقامەکان، پاکیزە و لاوەکانم بە شمشێر کوژراون. لە ڕۆژی تووڕەییتدا ئەوانت کوشت، ئەوانت بەبێ بەزەیی سەربڕی.
22 You summoned, as to a festival day, terrors on every side; and on the day of our Father's anger no one escaped or survived. My enemy has destroyed those I cradled and raised. «هەروەک بۆ ڕۆژی جەژن بانگهێشتت کردبن، ئاوا لە دژی من لە هەموو لایەکەوە بانگی تۆقینت کرد. لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان کەس ڕاینەکرد و کەس دەرباز نەبوو، ئەوانەی لە باوەشم کردن و بەخێوم کردن، دوژمن لەناوی بردن.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]