Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Lamentations 1 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 How lonely sits the city that once was full of people! She has become like a widow, she who was great among the nations. She who was a princess among the provinces has become a forced laborer. چۆن ئەم شارە بەجێهێڵراوە، ئەوەی پڕبوو لە خەڵک! چۆن وەک بێوەژنی لێهات، ئەوەی لەناو نەتەوەکان مەزن بوو! ئەوەی لەنێو هەرێمەکان شاژن بوو ئێستا بووەتە کەنیزە!
2 Bitterly she weeps in the night, tears on her cheeks. Among all her lovers she has no one to comfort her; all her friends have betrayed her, they have become her enemies. بە شەو بەکوڵ دەگریێت، فرمێسکی لەسەر گۆناکانییەتی. لەناو هەموو دۆستانی کەس نییە دڵنەوایی بکات. هەموو دڵدارانی ناپاکییان لەگەڵ کرد، بوون بە دوژمنی.
3 Judah has gone into exile under affliction and harsh servitude; she lives among the nations but finds no resting place. All her pursuers have overtaken her in the midst of her distress. لەدوای زەلیلی و کۆیلایەتی سەخت، یەهودا ڕاپێچ کرا، لەنێو نەتەوەکان نیشتەجێ دەبێت، شوێنی ئارام نابینێتەوە. ئەوانەی ڕاوی دەنێن لە ناوەڕاستی تەنگانەدا پێی دەگەن.
4 The roads to Zion mourn, for no one comes to the appointed feasts. All her gates are desolate, her priests groan, her young women grieve, and she herself is in bitter anguish. ئەو ڕێگایانەی بەرەو سییۆنن شین دەگێڕن، لەبەر ئەوەی کەس بۆ جەژنەکان نایەت. هەموو دەروازەکانی چۆڵ دەکرێن، کاهینەکانی دەناڵێنن، پاکیزەکانی خەمبارن، ئەویش تاڵی دەچێژێت.
5 Her foes have become her masters, her enemies are at ease, for our Father has afflicted her because of her many rebellions. Her children have gone away, led captive before the enemy. ناحەزەکانی بوونە بە گەورەی ئەو، دوژمنەکانی سەرکەوتوون، چونکە یەزدان خەمباری کرد، لەبەر زۆری گوناهەکانی منداڵەکانی بەرەو خاکی غەریبی بردران، دوژمنەکانیان ڕاپێچیان کردن.
6 All her majesty has departed from the daughter of Zion. Her princes have become like deer that find no pasture; they flee without strength before their pursuers. سییۆنی کچ هەموو جوانییەکەی ڕۆیشت. میرەکانی وەک ئاسکیان لێهاتووە لەوەڕگایان دەست ناکەوێت، بە بێهێزی دەڕۆن لەبەردەم ئەوانەی ڕاویان دەنێن.
7 In the days of her affliction and wandering, Jerusalem remembers all the precious things that were hers from days of old. When her people fell into the hands of the enemy, with no one to help her, the enemies looked on and mocked her downfall. لە ڕۆژانی زەلیلی و سەرگەردانی، ئۆرشەلیم هەموو خۆشییەکانی خۆی بەبیر هاتەوە، کە لە دێرزەمانەوە بوون. کاتێک گەلەکەی کەوتنە دەستی دوژمن، کەس نەبوو بە هانایەوە بێت. دوژمنان تەماشایان کرد، بە ڕووخانەکەی پێکەنین.
8 Jerusalem has sinned grievously; therefore she has become an object of scorn. All who honored her despise her, for they have seen her nakedness; she herself groans and turns away. ئۆرشەلیم بە تەواوی گوناهی کرد لەبەر ئەوە گڵاو بوو. هەموو ئەوانەی ڕێزیان لێی دەگرت سووکایەتی پێ دەکەن، چونکە ڕووتی ئەویان بینی. ئەویش دەناڵێنێت بەرەو دواوە ڕوو وەردەگێڕێت.
9 Her uncleanness clung to her skirts; she gave no thought to her future. Her fall is astounding, with no one to comfort her. "Look, my Father, on my affliction, for the enemy has triumphed!" گڵاوییەکەی بە دامێنییەوە بوو، بیری لە چارەنووسی خۆی نەکردەوە. کەوتنەکەی سامناک بوو، کەس نەبوو دڵنەوایی بکات. «ئەی یەزدان، تەماشای زەلیلیم بکە، چونکە دوژمن سەرکەوت.»
10 The enemy has stretched out his hand over all her precious things; she has watched the nations enter her sanctuary—those you had forbidden to enter your assembly. دوژمن دەستی درێژکردووە بۆ سەر هەموو گەنجینەکانی، نەتەوەکانی بینی هاتنە ناو پیرۆزگاکەیەوە، ئەوانەی تۆ فەرمانت دا نەیێنە ناو کۆمەڵەکەی تۆوە.
11 All her people groan as they search for bread; they trade their treasures for food just to stay alive. "Look, my Father, and see, for I have become despised. سەراپای خەڵکەکەی دەناڵێنن و بەدوای ناندا دەگەڕێن، گەنجینەکانی خۆیان بە خواردن دەدەن بۆ ئەوەی گیانیان بەبەردا بێتەوە. «ئەی یەزدان، تەماشا بکە و ببینە، چونکە سووک بووم.»
12 Is it nothing to you, all you who pass by? Look and see if there is any sorrow like my sorrow, which was brought upon me, which our Father inflicted on the day of his fierce anger. «ئایا هیچ بۆ ئێوە نییە، ئەی هەموو ڕێبوارەکان؟ تەماشای دەوروبەر بکەن و ببینن. هیچ ئازارێک هەیە وەک ئازارەکەی من، ئەوەی کە تووشی منی کرد، ئەوەی کە یەزدان بەسەری هێنام، لە ڕۆژی جۆشانی تووڕەییەکەی.
13 From on high he sent fire into my bones, and it overcame them. He spread a net for my feet and turned me back; he has left me desolate, faint all the day long. «لە سەرەوە ئاگری نارد، بۆ ناو ئێسکەکانم دایبەزاند، تۆڕی بۆ قاچەکانم دانایەوە منی بەرەو پاش گەڕاندەوە. منی وێران کرد، داهێزراو بە درێژایی ڕۆژ.
14 My rebellions were bound into a yoke; knit together by his hand, they were laid upon my neck, and he sapped my strength. The Sovereign Father handed me over to those I cannot withstand. «گوناهەکانم وەک نیر خرانە سەرم، بە دەستەکانی ئەو هۆنرانەوە. گوناهەکانم خرانە سەر ملم و خودا هێزی لێ بڕیم. پەروەردگار منی ڕادەستی کەسانێک کرد کە ناتوانم بەرەنگاریان ببمەوە.
15 The Sovereign Father has rejected all the mighty men in my midst; he summoned an assembly against me to crush my young men. The Sovereign Father has trampled the virgin daughter of Judah as in a winepress. «پەروەردگار هەموو پاڵەوانەکانی ڕەتکردەوە کە لەناو مندا بوون. لەشکرێکی لە دژی من بانگکرد بۆ تێکشکاندنی گەنجەکانم. پەروەردگار یەهودای کچە پاکیزەی لەناو گوشەر پڵیشاندەوە.
16 For these things I weep; my eyes, my eyes flow with tears, for a comforter who could revive my spirit is far from me. My children are desolate, for the enemy has prevailed." «لەسەر ئەمەیە من دەگریێم، چاوەکانم فرمێسک دەڕێژن، ئەوەی دڵنەواییم دەکات لێم دوور کەوتووەتەوە، کەس نییە گیان ببوژێنێتەوە. کوڕەکانم وێران بوون، لەبەر ئەوەی دوژمن زاڵ بوو.»
17 Zion stretches out her hands, but there is no one to comfort her. Our Father has decreed that Jacob's neighbors would become his enemies; Jerusalem has become a filthy thing among them. سییۆن دەستەکانی پان دەکاتەوە، بەڵام کەس نییە دڵنەوایی بکات. یەزدان فەرمانی دا لە دژی یاقوب کە دراوسێکانی دوژمنی ئەو بن. ئۆرشەلیم لەناویاندا گڵاو بوو.
18 Our Father is righteous, for I have rebelled against his word. Hear, all you peoples, and look on my suffering; my young women and my young men have gone into captivity. «یەزدان ڕاستودروستە، بەڵام من لە دژی فەرمانی ئەو یاخی بووم. ئەی هەموو گەلان، گوێ بگرن، تەماشای ئازارەکانم بکەن. پاکیزە و لاوەکانم ڕاپێچ کران.
19 I called to my lovers, but they deceived me. My priests and my elders perished in the city while they searched for food just to stay alive. «هاوارم بردە لای هاوپەیمانەکانم، بەڵام هەڵیانخەڵەتاندم. کاهین و پیرەکانم لە شاردا لەناوچوون لەو کاتەی بەدوای خۆراکدا دەگەڕان بۆ ئەوەی لە ژیانیان بەردەوام بن.
20 Look, my Father, for I am in distress; my stomach churns, my heart is overturned within me, for I have been very rebellious. In the street the sword cuts people down; in the house it is like death. «ئەی یەزدان، ببینە، من لە تەنگانەدام! دڵم توندە، من لە ناخەوە پەستم، چونکە زۆر یاخی بووم. لە دەرەوە شمشێر دەستبەکارە، لە ماڵەوەش تەنها مردن هەیە.
21 They have heard how I groan, with no one to comfort me. All my enemies have heard of my trouble; they are glad that you have done it. Bring on the day you have declared, that they may become like me. «خەڵک ناڵەی منیان بیست، بەڵام کەس نییە دڵنەواییم بکات. هەموو دوژمنەکانم بەڵای منیان بیست، دڵخۆش بوون بەوەی تۆ بە منت کردووە. خۆزگە ئەو ڕۆژەت بەسەردەهێنان کە باست کرد، ئینجا وەک منیان لێدێت.
22 Let all their evil come before you, and deal with them as you have dealt with me for all my rebellions; for my groans are many, and my heart is faint. «با هەموو خراپەکانیان بێنە بەردەمت، وایان بەسەربهێنە وەک ئەوی بەسەر منت هێنا لەسەر هەموو گوناهەکانم. زۆر دەناڵێنم و دڵم لاواز بووە.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]