Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Lamentations 3 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 I am the man who has seen affliction under the rod of his wrath. من ئەو پیاوەم کە زەلیلیم بینی بە گۆچانی تووڕەیی ئەو.
2 He has driven me away and made me walk in darkness without any light. منی بە پێش خۆی دا و منی بە تاریکاییدا برد، بەبێ هیچ ڕووناکییەک.
3 Surely against me he turns his hand again and again, all day long. بێگومان، دەستی لە دژی من بەرزدەکاتەوە بە بەردەوامی و بە درێژایی ڕۆژ.
4 He has worn away my flesh and my skin; he has broken my bones. گۆشت و پێستی منی پیرکرد، ئێسکەکانی شکاندم.
5 He has besieged me and surrounded me with bitterness and hardship. دەوری گرتم و گەمارۆی دام بە ژەهر و ناخۆشی.
6 He has made me dwell in darkness like those long dead. ناچاری کردم لەناو تاریکیدا نیشتەجێ بم وەک ئەوانەی لەمێژە مردوون.
7 He has walled me in so I cannot escape; he has weighed down my chains. لەناو پەرژینێک بەندی کرد بۆ ئەوەی نەتوانم هەڵبێم، زنجیرەکانی منی قورس کرد.
8 Even when I call out and cry for help, he shuts out my prayer. هەروەها کاتێک هاوار دەکەم و داوای فریاکەوتن دەکەم، بەڵام نزاکانم ڕادەگرێت.
9 He has blocked my ways with cut stones; he has made my paths crooked. بەردی تاشراوی کەڵەکە کرد و ڕێگای منی پێ گرت، ڕێڕەوەکانی منی خواروخێچ کرد.
10 He is a bear lying in wait for me, a lion in hiding. وەک ورچێک بۆم لە بۆسەدایە، وەک شێرێک خۆی مات دەکات،
11 He drove me off my path and tore me to pieces; he has made me desolate. منی لەڕێ لادا و پارچەپارچەی کردم، منی وێران کرد.
12 He bent his bow and set me as the target for his arrow. کەوانەکەی ڕاکێشا منی کردە نیشانەی تیرەکانی.
13 He drove the arrows of his quiver into my vitals. تیرەکانی تیردانەکەی لە دڵم چەقاند.
14 I have become the laughingstock of all my people, their mocking song all day long. هەموو گەلەکەم سووکایەتیم پێ دەکەن، بە درێژایی ڕۆژ بە گۆرانی گاڵتەم پێ دەکەن.
15 He has filled me with bitterness; he has sated me with bitterness. تێری کردم لە تاڵی، زەقنەبووتی دەرخوارد دام.
16 He has made my teeth grind on gravel, and made me cower in the dust. بە چەو ددانەکانی منی وردوخاش کرد، منی لەناو خۆڵەمێش پەستایەوە.
17 My soul has lost all peace; I have forgotten what happiness is. من لە ئاشتی بێبەش کراوم، سەرکەوتنم لەبیرچووەوە.
18 So I say, "My endurance has perished, and so has my hope from our Father." ئینجا گوتم، «شکۆمەندیم نەما، هەروەها هیوام بە یەزدان بڕا.»
19 Remember my affliction and my wandering, the bitterness and the gall! دێتەوە بیرم، ڕۆژانی زەلیلی و سەرگەردانیم، وەک ژەهر و زەقنەبووت بوون.
20 My soul continually remembers it and is bowed down within me. بە باشی بەبیرم دێتەوە، لە ناخەوە ڕۆحم خەمبارە.
21 But this I call to mind, and therefore I have hope: بەڵام ئەوە دەهێنمەوە یادم و لەبەر ئەوە هیوام هەیە:
22 The covenant love of our Father never ceases; his mercies never come to an end; بەهۆی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدانە کە لەناونەچووین، چونکە بەزەییەکەی تەواو نابێت.
23 they are new every morning; great is your faithfulness. ئەوانەت هەموو بەیانییەک نوێن؛ دڵسۆزییەکەت چەند گەورەیە.
24 "Our Father is all I need," says my soul, "therefore I will hope in him." بە خۆم دەڵێم: «یەزدان بەشی منە، لەبەر ئەوە هیوام بەوە.»
25 Our Father is good to those who wait for him, to the soul who seeks him. یەزدان چاکە بۆ ئەوانەی هیوایان بەو هەیە، بۆ ئەو کەسەی داوای ئەو دەکات.
26 It is good to wait quietly for the salvation of our Father. باشە بۆ کەسێک بە بێدەنگی چاوەڕێ بکات بۆ هاتنی ڕزگاریی یەزدان.
27 It is good for a man to bear the yoke in his youth. باشە پیاو نیر هەڵبگرێت هەر لە تەمەنی منداڵییەوە.
28 Let him sit alone in silence when it is laid on him; با بە تەنها دانیشێت و بێدەنگ بێت، چونکە یەزدان ئەمەی بەسەرهێناوە.
29 let him put his mouth in the dust—there may yet be hope; با سەری بخاتە ناو خاکوخۆڵ، لەوانەیە هێشتا هیوای مابێت.
30 let him give his cheek to the one who strikes, and be filled with insults. با ڕوومەتی بۆ ئەوە ڕابگرێت کە لێی دەدات، با تێربێت لە ڕیسوایی.
31 For the Sovereign Father will not abandon forever. چونکە کەس بۆ هەتاهەتایە لەلایەن پەروەردگارەوە ڕەت ناکرێتەوە.
32 Though he causes grief, he will have compassion according to the abundance of his covenant love; لەگەڵ ئەوەی دڵتەنگی دەهێنێت، میهرەبانیش نیشان دەدات، بەپێی گەورەیی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی.
33 for he does not willingly afflict or grieve people. ئەو کەس لە دڵەوە زەلیل ناکات و دڵتەنگی ناکات.
34 To crush underfoot all the prisoners of the earth, تێکشکاندنی دیلەکانی هەموو زەوی لەژێر پێ،
35 to deny a man justice in the sight of the Most High, یان بێبەشکردنی کەسێک لە مافی خۆی لەبەردەم خودای هەرەبەرز،
36 to deprive a man of justice in his case—the Sovereign Father does not approve. یان بەدوورگرتنی مرۆڤ لە دادپەروەری، ئایا پەروەردگار هەموو ئەمانە نابینێت؟
37 Who has spoken and it came to pass, unless the Sovereign Father has commanded it? کێ دەتوانێت قسە بکات قسەکەی بێتەجێ، ئەگەر پەروەردگار فەرمانی نەدابێت؟
38 Is it not from the mouth of the Most High that both calamity and good come? ئایا ڕوودانی چاکە و خراپە بە فەرمایشتی خودای هەرەبەرز نییە؟
39 Why should a living man complain about the punishment for his sins? بۆچی مرۆڤی زیندوو گلەیی بکات کاتێک لەسەر گوناهەکانی سزا دەدرێت؟
40 Let us examine and test our ways, and return to our Father! با هەڵسوکەوتمان بپشکنین و تاقی بکەینەوە و بگەڕێینەوە بۆ لای یەزدان.
41 Let us lift up our hearts and our hands to our Father in heaven: با دڵ و دەستمان بەرزبکەینەوە بۆ خودا لە ئاسمان، بڵێین:
42 "We have sinned and rebelled, and you have not forgiven. «ئێمە گوناهمان کرد و یاخی بووین، تۆش لێمان خۆش نەبوویت.
43 You have wrapped yourself in anger and pursued us, killing without pity; «خۆت بە تووڕەیی داپۆشی و ڕاوتناین، بەبێ بەزەیی ئێمەت کوشت.
44 you have wrapped yourself with a cloud so that no prayer can pass through. بە هەور خۆت داپۆشی بۆ ئەوەی نوێژەکانمان نەگاتە لات.
45 You have made us scum and refuse among the peoples. ئێمەت کرد بە پاشەڕۆ و نەویستراو لەنێو گەلان.
46 All our enemies open their mouths against us; «هەموو دوژمنانمان دەمیان لێمان کردەوە.
47 panic and pitfall have come upon us, devastation and destruction." ترس و تەڵە باڵی بەسەرماندا کێشا، لەناوچوون و وێرانی.»
48 My eyes flow with streams of water over the destruction of my people. چاوەکانم کانی فرمێسک هەڵدەڕێژن لەبەر ئەوەی گەلەکەم لەناوچوون.
49 My eyes will flow without ceasing, without respite, چاوەکانم فرمێسک هەڵدەڕێژن و ناوەستن بەبێ پسانەوە،
50 until our Father looks down and sees from heaven. تاوەکو یەزدان لە ئاسمانەوە تەماشای خوارەوە بکات و ببینێت.
51 My eyes bring grief to my soul at the fate of all the daughters of my city. ئەوەی دەیبینم گیانم ئازار دەدات لەبەر ئازاری کچانی شارەکەم.
52 I have been hunted like a bird by those who were my enemies without cause; ئەوانەی دوژمنی من بوون بەبێ هۆ وەک چۆلەکە ڕاویان کردم.
53 they flung me alive into a pit and cast stones on me; بە زیندووێتی منیان فڕێدا ناو چاڵ، بەردیان تێمگرت.
54 water closed over my head; I said, "I am lost." نوقومی ئاو بووم، گوتم: «خەریکە بمرم.»
55 I called on your name, my Father, from the depths of the pit; ئەی یەزدان، لە قووڵایی چاڵەوە بە ناوی تۆوە نزا دەکەم.
56 you heard my plea: "Do not turn a deaf ear to my cry for help!" گوێت لە دەنگم بوو: «گوێت دامەخە کاتێک هاوار و هانات بۆ دەهێنم.»
57 You came near on the day I called on you; you said, "Do not fear!" ئەو ڕۆژەی نزام بۆ کردیت نزیک بوویتەوە، فەرمووت: «مەترسە!»
58 You have taken up my cause, Sovereign Father; you have redeemed my life. ئەی پەروەردگار، بەرگریت لە کێشەی من کرد، ژیانی منت کڕییەوە.
59 You have seen the wrong done to me, my Father; judge my cause. ئەی یەزدان، ستەمدیدەیی منت بینی. دادوەری کێشەکەم بکە!
60 You have seen all their vengeance, all their plots against me. هەموو تۆڵەسەندنەوەکەی ئەوانت بینی، هەموو پیلانەکانیان لە دژی من.
61 You have heard their taunts, my Father, all their plots against me, ئەی یەزدان، گوێت لە ڕیسواکردنەکەیان بوو، هەموو پیلانەکانیان لە دژی من؛
62 the lips and thoughts of my assailants against me all day long. ئەوەی دوژمنەکانم بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من باسی دەکەن و دەیچرپێنن.
63 Watch their every move; I am the object of their mocking song. تەماشایان بکە! هەستان و دانیشتنیان، بە گۆرانییەکانیان گاڵتەم پێ دەکەن.
64 You will repay them, my Father, according to the work of their hands. ئەی یەزدان، سزایان بدە، بەپێی کردەوەکانی دەستیان.
65 You will give them hardness of heart; your curse will be on them. پێچە لەسەر دڵیان دابنێ، با نەفرەتت لەسەریان بێت!
66 You will pursue them in anger and destroy them from under the heavens of our Father. بە تووڕەییەوە ڕاویان بنێ و لەناویان ببە لەژێر ئاسمانی یەزداندا.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]