Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Lamentations 4 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 How the gold has grown dim, how the purest gold is changed! The sacred stones lie scattered at every street corner. چۆن زێڕ ڕەونەقی خۆی لەدەستدات، زێڕی بێگەرد گۆڕا! بەردەکانی پیرۆزگا پەرشوبڵاو بوونەوە لەسەر سووچی هەموو شەقامێک.
2 The precious children of Zion, once worth their weight in fine gold, how they are now counted as clay pots, the work of a potter's hands! چۆن کوڕە بەهادارەکانی سییۆن، ئەوانەی بە زێڕی بێگەرد دەکێشران، ئێستا بە گۆزەی گڵ دانران، دەستکردی دەستی گۆزەکەر!
3 Even jackals offer the breast and nurse their young, but the daughter of my people has turned cruel, like ostriches in the wilderness. تەنانەت چەقەڵەکانیش گوانیان دەدەنە توولەکانیان بۆ ئەوەی شیریان پێبدەن، بەڵام گەلەکەی من دڵڕەقە وەک وشترمرغ لە چۆڵەوانی.
4 The tongue of the nursing infant sticks to the roof of its mouth from thirst; the children beg for bread, but no one gives them a piece. لەبەر تینووێتی شیرەخۆرە زمانی بە مەڵاشوویەوە نووسا. منداڵەکان داوای نان دەکەن، بەڵام کەس نییە بۆیان بشکێنێت.
5 Those who once feasted on delicacies now lie desolate in the streets; those who grew up wearing fine purple now cling to ash heaps. ئەوانەی خواردنی خۆشیان دەخوارد لە شەقامەکاندا وێران بوون، ئەوانەی لەناو جلوبەرگی ئەرخەوانی بەخێو دەکران لەسەر زبڵدانەکان پاڵ دەدەنەوە.
6 The guilt of the daughter of my people is greater than the sin of Sodom, which was overthrown in a moment, though no human hand was laid against her. سزای تاوانی گەلەکەم گەورەتر بوو لە سزای گوناهەکەی سەدۆم، ئەوەی لە چرکەیەکدا سەرەوژێر بوو بێ ئەوەی دەستی یارمەتی بۆ درێژ بکرێت.
7 Her princes were purer than snow, whiter than milk; their bodies more rosy than coral, their form like sapphire. میرەکانیان لە بەفر بێگەردتر بوون، لە شیر سپیتر بوون، جەستەیان لە یاقووت سوورتر بوو، وەک یاقووتی شین بوون.
8 Now their appearance is blacker than soot; they go unrecognized in the streets. Their skin has shriveled on their bones; it has dried up like wood. بەڵام ئێستا ڕەنگیان لە ڕەژوو ڕەشترە، لە شەقامەکاندا ناناسرێنەوە. پێستیان بە ئێسکیانەوە نووساوە وەک تەختەدار وشک هەڵگەڕاوە.
9 Those slain by the sword were better off than those slain by hunger, who wasted away, pierced through with hunger for lack of food from the fields. ئەوانەی بە شمشێر کوژران باشتر بوون لەوانەی بە قاتوقڕی مردن. ئەوانە بە برسیێتی ئازاریان چێشت، چونکە خواردن لە کێڵگە نەبوو.
10 The hands of compassionate women boiled their own children; they became their food when the daughter of my people was destroyed. دایکە میهرەبانەکان بە دەستی خۆیان منداڵەکانیان لێنا، کردیان بە خۆراک کاتێک گەلەکەم لەناوچوو.
11 Our Father gave full vent to his wrath; he poured out his burning anger and kindled a fire in Zion that consumed her foundations. یەزدان تووڕەیی خۆی دەردەبڕێت، هەڵچوونی بە جۆشی خۆی هەڵدەڕێژێت. ئاگرێکی لە سییۆن بەرپا کرد بناغەکانی سووتاند.
12 The kings of the earth did not believe, nor did anyone living on earth, that an enemy or a foe could enter the gates of Jerusalem. پاشاکانی زەوی و هەموو دانیشتووانی جیهان باوەڕیان نەکرد کە دوژمن و ناحەز دێنە ناو دەروازەکانی ئۆرشەلیمەوە.
13 It was for the sins of her prophets and the crimes of her priests, who shed in her midst the blood of the righteous. بەڵام لەبەر گوناهی پێغەمبەرەکانی و تاوانی کاهینەکانی ڕوویدا، ئەوانەی لە ناوەڕاستیدا خوێنی ڕاستودروستانیان دەڕشت.
14 They wandered blind through the streets, defiled with blood, so that no one could touch their garments. بە شەقامەکاندا وێڵ بوون وەک کوێر. خۆیان بە خوێن گڵاوکرد، کەس ناتوانێت دەست لە جلەکانیان بدات.
15 "Away! Unclean!" people cried at them. "Away! Away! Do not touch!" So they fled and wandered, and among the nations it was said, "They can stay here no longer." خەڵک هاواریان لێ دەکەن: «ئەی گڵاوەکان، دووربکەونەوە! دووربکەونەوە! دووربکەونەوە، دەستمان لێ مەدەن!» کاتێک ڕایانکرد و وێڵ بوون، لەناو گەلاندا گوتیان، «جارێکی دیکە ناتوانن لێرە نیشتەجێ بن.»
16 Our Father's presence has scattered them; he will look on them no longer. No honor was shown to the priests, no favor to the elders. یەزدان خۆی پەرتەوازەی کردن، ئیتر چاودێرییان ناکات. خەڵک ڕێزیان لە کاهینەکان نەگرت، لەگەڵ پیرەکان میهرەبان نەبوون.
17 Our eyes grew weary watching in vain for help; from our watchtowers we watched for a nation that could not save. سەرباری ئەمەش، ئێمە چاومان کزبوو بێهوودە لە چاوەڕوانی یارمەتی، لە قوللەکانمان چاوەڕێ بووین بۆ گەلێک کە ناتوانێت ڕزگارمان بکات.
18 They stalked our steps so we could not walk in our streets. Our end drew near, our days were numbered, for our end had come. تەڵەیان بۆ هەنگاوەکانمان ناوەتەوە بۆ ئەوەی لە گۆڕەپانەکانماندا هاتوچۆ نەکەین. کۆتاییمان نزیک بووەوە، چەند ڕۆژێکمان ماوە، چونکە کۆتاییمان هات.
19 Our pursuers were swifter than eagles in the sky; they chased us over the mountains and lay in wait for us in the wilderness. ئەوانەی ڕاویان دەناین سووکتر بوون لە هەڵۆکانی ئاسمان، بەسەر چیاکاندا شوێنمان کەوتن، لە چۆڵەوانیدا بۆسەیان بۆمان نایەوە.
20 Our very life-breath, our Father's anointed, was captured in their pits—the one of whom we said, "Under his shadow we will live among the nations." پاشای دەستنیشانکراوی یەزدان، ئەوەی هەناسەی ژیانمانە، لە بۆسەکانیان گیرا، ئەوەی گوتمان، لە سێبەری ئەودا لەنێو گەلان دەژین.
21 Rejoice and be glad, daughter of Edom, you who live in the land of Uz; but the cup of his anger will come to you as well—you will become drunk and strip yourself bare. ئەی کچی ئەدۆم، دڵخۆش و دڵشادبە، ئەی دانیشتووانی خاکی عوچ. بەڵام جامەکە بەسەر تۆشدا تێدەپەڕێت، سەرخۆش دەبیت و ڕووت دەبیتەوە.
22 Your punishment is complete, daughter of Zion; he will not prolong your exile. But your guilt, daughter of Edom, he will punish; he will lay bare your sins. ئەی سییۆنی کچ، سزای تاوانەکەت تەواو دەبێت، ڕاپێچکراوییەکەت درێژ ناکاتەوە. بەڵام ئەی ئەدۆمی کچ، سزای تاوانەکەی تۆ دەدات، گوناهەکەت ئاشکرا دەکات.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]