Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Zechariah 13 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

پاکبوونەوە لە گوناه

1«لەو ڕۆژەدا کانییەک بۆ بنەماڵەی داود و بۆ دانیشتووانی ئۆرشەلیم دەکرێتەوە بۆ پاککردنەوەیان لە گوناه و گڵاوی.»

2یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا، ناوی بتەکان لە خاکەکەدا ڕیشەکێش دەکەم و ئیتر یادیان ناکرێتەوە. هەروەها پێغەمبەرەکان و ڕۆحی گڵاو لە خاکەکە ڕادەماڵم. 3وای لێدێت ئەگەر کەسێک پێشبینی بکات، ئەوا دایک و باوکی، کە لەوانەوە بووە، پێی دەڵێن: ”دەبێت بمریت، چونکە بە درۆ بە ناوی یەزدانەوە قسەت کردووە.“ ئینجا کاتێک پێشبینی دەکات دایک و باوکی، کە لەوانەوە بووە، بە خەنجەر لێی دەدەن.

4«ئینجا لەو ڕۆژەدا هەر پێغەمبەرێک بە پێشبینی بینینەکەی شەرمەزار دەبێت. جلی پێغەمبەران کە کەوای موودارە لەبەری ناکەن بۆ ئەوەی خەڵکی پێ هەڵبخەڵەتێنن. 5هەریەکە و دەڵێت: ”من پێغەمبەر نیم. من کابرایەکی جوتیارم، چونکە هەر لە منداڵیمەوە خاک سەرچاوەی بژێویم بووە.“ 6ئەگەر کەسێک بپرسێت: ”ئەم برینانە چین لە جەستەت؟“ ئەویش وەڵام دەداتەوە: ”ئەوەیە کە لە ماڵی دۆستانم پێی بریندار بووم.“

لێدان لە شوانەکە

7«یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت:ئەی شمشێر، لە دژی شوانەکەم هەستە،لە دژی ئەو پیاوەی لەگەڵمە!لە شوانەکە بدە،مەڕەکان پەرت دەبن،پاشان دەستم لە بچووکەکان بەرز دەکەمەوە.»

8یەزدان دەفەرموێت: «ئینجا لە هەموو زەوی،دوو لەسەر سێیان لێیان دەدرێت و دەمرن،یەک لەسەر سێ تێیدا دەمێنێتەوە.

9ئەو یەک لەسەر سێیەش دەخەمە ناو ئاگرەوە،وەک زیو دەیانپاڵێوم،وەک زێڕ تاقییان دەکەمەوە.ئەوان بە ناوی منەوە نزا دەکەن ومنیش وەڵامیان دەدەمەوە،من دەڵێم: ”ئەوان گەلی منن،“ئەوانیش دەڵێن: ”یەزدان خودای ئێمەیە.“»

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]