Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Proverbs 29 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Whoever is often corrected yet refuses to listen will suddenly be broken beyond healing. ئەوەی زۆر سەرزەنشت بکرێت و هەر کەللەڕەق بێت، لەناکاو تێکدەشکێت و چارەسەریشی نابێت.
2 When the righteous flourish, the people rejoice, but when the wicked rule, the people groan. کاتێک ڕاستودروستان زۆر بن گەل دڵخۆش دەبێت، کە بەدکار فەرمانڕەوا بێت گەل دەناڵێنێت.
3 A man who loves wisdom brings joy to his father, but a companion of prostitutes squanders his wealth. ئەوەی حەز لە دانایی بکات باوکی دڵخۆش دەکات، هاوڕێی لەشفرۆشانیش سامان بەفیڕۆ دەدات.
4 By justice a king gives a land stability, but one who is greedy for bribes tears it down. پاشا بە دادوەری وڵات ڕادەگرێت، بەڵام ئەوانەی بەدوای پارە بکەون وێرانی دەکەن.
5 A man who flatters his neighbor spreads a net for his feet. ئەو کەسەی لەگەڵ دراوسێکەی زمانلووسی بکات داو لەبەرپێی دەنێتەوە.
6 An evil man is snared by his own sin, but the righteous sing and rejoice. لە گوناهی پیاوخراپ تەڵە هەیە، بەڵام کەسی ڕاستودروست گۆرانی دەڵێت و دڵخۆش دەبێت.
7 The righteous care about justice for the poor, but the wicked have no such understanding. کەسی ڕاستودروست گرنگی بە مافی هەژار دەدات، بەڵام بەدکار ئەو گرنگییە تێناگات.
8 Mockers set a city ablaze, but the wise calm the anger. گاڵتەجاڕان شار دەخەنە ئاژاوەوە، بەڵام دانایان تووڕەیی کپ دەکەنەوە.
9 When a wise man goes to court with a fool, the fool rages and scoffs, and there is no peace. ئەگەر پیاوێکی دانا گێلێک بداتە دادگا، گێلەکە تووڕە بێت یان گاڵتەی پێ بێت ئاشتی نابێت.
10 The bloodthirsty hate the blameless and seek to kill the upright. خوێنڕێژان ڕقیان لە کەسی دروست دەبێتەوە، بەڵام سەرڕاستان ژیانی دەپارێزن.
11 A fool vents all his anger, but a wise man holds it back and keeps himself calm. گێل هەرچی تووڕەیی لە دڵدایە دەریدەبڕێت، بەڵام دانا خۆی دەگرێت.
12 If a ruler listens to lies, all his officials become wicked. ئەگەر فەرمانڕەوایەک گوێ لە قسەی درۆ بگرێت، هەموو خزمەتکارەکانی دەبنە بەدکار.
13 The poor man and the oppressor have this in common: our Father gives sight to the eyes of both. هەژار لەگەڵ زۆردار لەمەدا لە یەکتری دەچن: یەزدان ڕووناکی بە چاوی هەردووکیان دەدات.
14 If a king judges the poor with fairness, his throne will be established forever. ئەگەر پاشایەک بە ڕاستی دادوەری هەژاران بکات، تەختەکەی هەتاهەتایە دەچەسپێت.
15 The rod and a word of correction give wisdom, but a child left to himself brings shame to his mother. داری تەمبێکردن دانایی دەبەخشێت، بەڵام منداڵ جڵەوی بەربدرێت دایکی خۆی شەرمەزار دەکات.
16 When the wicked flourish, wrongdoing flourishes, but the righteous will see the wicked's downfall. کاتێک بەدکاران گەشە دەکەن گوناه زۆر دەبێت، بەڵام ڕاستودروستان کەوتنیان دەبینن.
17 Discipline your son, and he will give you peace; he will bring delight to your heart. کوڕەکەت تەمبێ بکە دەتحەسێنێتەوە، چێژ دەداتە گیانت.
18 Where there is no revelation, the people run wild, but blessed is the one who keeps the law. بەبێ سروش گەل بەڕەڵا دەبێت، بەڵام ئەوەی تەورات پەیڕەو بکات خۆزگەی پێ دەخوازرێت.
19 A servant cannot be corrected by words alone; though he understands, he will not obey. خزمەتکار تەنها بە قسە تەمبێ نابێت، هەرچەندە تێدەگات، بەڵام گوێی ناداتێ.
20 Do you see a man who is hasty with his words? There is more hope for a fool than for him. ئەو کەسەت بینیوە بە پەلەیە لە قسەکانی؟ گێل لەو زیاتر ئومێدی پێ دەکرێت.
21 Pamper a servant from childhood, and in the end he will become like an heir. ئەوەی خزمەتکارەکەی لە منداڵییەوە بە ناز ڕابگرێت، لە کۆتاییدا لێی هەڵدەگەڕێتەوە.
22 An angry man stirs up strife, and a hot-tempered man commits many sins. کەسی تووڕە ناکۆکی دەوروژێنێت، کەسی هەڵچووش گوناهی زۆرە.
23 A man's pride brings him low, but a humble spirit gains honor. لووتبەرزی مرۆڤ خۆی نزم دەکاتەوە، بەڵام بێفیز ڕێزدار دەبێت.
24 An accomplice of a thief is his own enemy; he hears the curse but says nothing. هاوبەشی دز ڕقی لە خۆی دەبێتەوە، سوێند دەخوات و دانی پێدا نانێت.
25 Fear of man lays a snare, but whoever trusts in our Father is kept safe. ترسی مرۆڤ تەڵە دەنێتەوە، بەڵام ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت پەناگیر دەبێت.
26 Many seek a ruler's favor, but justice for a person comes from our Father. زۆر کەس داوای ڕەزامەندی فەرمانڕەوایان دەکەن، بەڵام مرۆڤ لەلایەن یەزدانەوە دادپەروەری بەدەستدەهێنێت.
27 An unjust man is detestable to the righteous, and an upright person is detestable to the wicked. قێزی ڕاستودروستان لە کەسی ناڕەوایە، قێزی بەدکاریش لەوەیە کە ڕێگای ڕاستە.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]