Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Proverbs 15 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 A gentle answer turns away wrath, but a harsh word stirs up anger. وەڵامی نەرم تووڕەیی دەڕەوێنێتەوە، بەڵام قسەی بریندارکەر ڕق دەوروژێنێت.
2 The tongue of the wise commends knowledge, but the mouths of fools pour out foolishness. زمانی دانایان زانیاری دەڕازێنێتەوە، بەڵام دەمی دەبەنگەکان گێلایەتی لێ هەڵدەقوڵێت.
3 The eyes of our Father are in every place, keeping watch on the evil and the good. چاوی یەزدان لە هەموو جێگایەکە، چاودێری بەدکاران و پیاوچاکان دەکات.
4 A gentle tongue is a tree of life, but a corrupt tongue crushes the spirit. هێمنی زمان درەختی ژیانە، بەڵام خوارکردنەوەی تێکشکانی ڕۆحە.
5 A fool despises his father's instruction, but whoever heeds correction is prudent. گێل سووکایەتی بە تەمبێکردنی باوکی دەکات، بەڵام ئەوەی چاوی لە سەرزەنشت بێت ژیر دەبێت.
6 In the house of the righteous there is much treasure, but the income of the wicked brings trouble. لە ماڵی کەسی ڕاستودروست گەنجینەی گەورە هەیە، بەڵام داهاتی بەدکار پشێوییە.
7 The lips of the wise spread knowledge, but not so the hearts of fools. لێوی دانایان زانیاری بڵاو دەکەنەوە، بەڵام دڵی گێلەکان ئاوا نییە.
8 The sacrifice of the wicked is detestable to our Father, but the prayer of the upright is his delight. قوربانی بەدکاران قێزەونە لەلای یەزدان، بەڵام نوێژی سەرڕاستان خۆشحاڵی دەکات.
9 The way of the wicked is detestable to our Father, but he loves the one who pursues righteousness. قێزی یەزدان لە ڕێگای بەدکارە، بەڵام ئەوەی خۆشدەوێت کە دوای ڕاستودروستی کەوتووە.
10 There is severe discipline for the one who leaves the path, and whoever hates correction will die. تەمبێی سەخت بۆ لەڕێ لادەرە، ئەوەی ڕقی لە سەرزەنشتە دەمرێت.
11 The grave and Destruction lie open before our Father; how much more the hearts of all people! جیهانی مردووان و لەناوچوون لەبەردەم یەزدانن، لەوەش زیاتر دڵی ئادەمیزاد!
12 A scoffer does not love to be corrected; he will not go to the wise. گاڵتەجاڕ ئەو کەسەی خۆشناوێت کە سەرزەنشتی دەکات، بۆ لای دانایان ناچێت.
13 A glad heart makes a cheerful face, but a sorrowful heart crushes the spirit. دڵی شادمان ڕوو خۆشدەکات، بەڵام بە دڵتەنگی ڕۆح تێکدەشکێت.
14 A discerning heart seeks knowledge, but the mouths of fools feed on foolishness. دڵی تێگەیشتوو بەدوای زانیاریدا دەگەڕێت، بەڵام دەمی گێلەکان لەسەر گێلایەتی دەلەوەڕێت.
15 All the days of the afflicted are hard, but a cheerful heart has a continual feast. هەموو ڕۆژانی ستەملێکراو سەختە، بەڵام دڵخۆش هەمیشە لەسەر خوانی شادییە.
16 Better a little with the fear of our Father than great treasure and trouble with it. باشترە کەمت هەبێت لەگەڵ لەخواترسی لە گەنجینەی گەورە لەگەڵ سەرلێشێوان.
17 Better a meal of vegetables where there is love than a fattened ox with hatred. باشترە سەوزە خواردن لەو شوێنەی خۆشەویستی لێیە لە گایەکی قەڵەو و ڕقی لەگەڵ بێت.
18 A hot-tempered man stirs up strife, but one who is slow to anger calms a quarrel. کەسی سەرگەرم ناکۆکی دەوروژێنێت، بەڵام کەسی هێمن دوژمنایەتی ئارام دەکاتەوە.
19 The way of the lazy is like a hedge of thorns, but the path of the upright is a level highway. ڕێگای تەمبەڵ وەک پەرژینی دڕکە، بەڵام ڕێگای سەرڕاستان تەخت کراوە.
20 A wise son makes a glad father, but a foolish man despises his mother. کوڕی دانا باوکی شاد دەکات، بەڵام گێل دایکی خۆی ڕیسوا دەکات.
21 Foolishness is joy to one who lacks sense, but a person of understanding walks a straight path. گێلایەتی خۆشییە بۆ کەسی تێنەگەیشتوو، بەڵام کەسی تێگەیشتوو بە ڕێکی ڕەفتار دەکات.
22 Plans fail without counsel, but with many advisers they succeed. پلان بەبێ ڕاوێژ پووچەڵ دەبێت، بەڵام بە زۆری ڕاوێژکاران سەردەکەوێت.
23 A person finds joy in giving an apt reply, and how good is a word at the right time! دڵخۆشییە بۆ مرۆڤ وەڵامی گونجاو، قسەش لە کاتی خۆیدا چەند باشە!
24 The path of life leads upward for the prudent, turning him away from the grave below. ڕێچکەی ژیان بۆ کەسی وریا بەرەو سەرەوەیە، بۆ ئەوەی لە دابەزین بەرەو جیهانی مردووان بیپارێزێت.
25 Our Father tears down the house of the proud, but he protects the widow's boundary. یەزدان ماڵی لووتبەرزان ڕیشەکێش دەکات، بەڵام سنووری ماڵی بێوەژن دەچەسپێنێ.
26 The thoughts of the wicked are detestable to our Father, but gracious words are pure. قێزی یەزدان لە پیلانی بەدە، بەڵام قسەی شیرین پاکە.
27 Whoever is greedy for unjust gain brings trouble on his own household, but the one who hates bribes will live. ئەوەی بەدوای دەستکەوتی ناڕەواوە بێت ماڵی خۆی تێکدەدات، بەڵام ئەوەی ڕقی لە بەرتیل ببێتەوە دەژیێت.
28 The heart of the righteous weighs how to answer, but the mouth of the wicked pours out evil. دڵی کەسی ڕاستودروست بیر لە وەڵام دەکاتەوە، بەڵام دەمی بەدکاران خراپەی لێ هەڵدەڕژێت.
29 Our Father is far from the wicked, but he hears the prayer of the righteous. یەزدان لە بەدکاران دوورە، بەڵام گوێی لە نوێژی ڕاستودروستان دەبێت.
30 The light of the eyes brings joy to the heart, and good news refreshes the bones. ڕووناکی چاو دڵ خۆش دەکات، مژدەش ئێسک تەندروست دەکات.
31 The ear that listens to life-giving correction will dwell among the wise. ئەوەی گوێ لە سەرزەنشتی بەرەو ژیان بگرێت لەناو دانایان نیشتەجێ دەبێت.
32 Whoever ignores instruction despises himself, but whoever listens to correction gains understanding. پشتگوێخەری تەمبێکردن گیانی خۆی ڕیسوا دەکات، بەڵام ئەوەی گوێ لە سەرزەنشت دەگرێت تێگەیشتنی دەستدەکەوێت.
33 The fear of our Father is the instruction of wisdom, and humility comes before honor. لەخواترسیی مرۆڤ بەرەو دانایی دەبات، پێش ڕێزلێنانیش بێفیزییە.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]