Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Proverbs 16 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 The plans of the heart belong to man, but the answer of the tongue comes from our Father. پلانەکانی دڵ هی مرۆڤە، بەڵام وەڵامدانەوەی زمان لە یەزدانەوەیە.
2 All a man's ways are pure in his own eyes, but our Father weighs the motives. هەموو ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی خۆی بێگەردن، بەڵام یەزدان پاڵنەرەکان هەڵدەسەنگێنێت.
3 Commit your works to our Father, and your plans will be established. کارەکانت بە یەزدان بسپێرە، پلانەکانت جێگیر دەبێت.
4 Our Father has made everything for its purpose, even the wicked for the day of trouble. یەزدان بۆ مەبەستی خۆی هەموو شتێکی دروستکردووە، تەنانەت بەدکاریش بۆ ڕۆژی بەڵا.
5 Everyone proud of heart is detestable to our Father; be assured, he will not go unpunished. یەزدان قێزی لە هەموو دڵ بەفیزێکە، بێگومان سزادانی لەسەر تێناپەڕێت.
6 Loving devotion and faithfulness atone for sin, and the fear of our Father turns a person away from evil. بە خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزی کەفارەت بۆ تاوان دەکرێت، بە لەخواترسیش دوورکەوتنەوە لە خراپە.
7 When a man's ways please our Father, our Father makes even the man's enemies live at peace with him. ئەگەر ڕەفتاری مرۆڤ مایەی ڕەزامەندی یەزدان بێت، وا دەکات تەنانەت دوژمنەکانیشی لەگەڵیدا ئاشت ببنەوە.
8 Better a little with righteousness than great income with injustice. باشترە کەمت هەبێت بە ڕاستودروستییەوە لەوەی داهاتێکی زۆری بە ناڕەوا.
9 The heart of man plans his way, but our Father establishes his steps. دڵی مرۆڤ پلان بۆ ڕێگای خۆی دادەنێت، بەڵام یەزدان هەنگاوەکانی ئاراستە دەکات.
10 A divine verdict is on the lips of a king; his mouth does not betray justice. قسەی پاشا وەک سروشە، دەبێ لە دادوەریدا دەمی ناپاکی نەکات.
11 Honest scales and balances belong to our Father; every weight and measure is his work. قەپان و تەرازووی دادپەروەر لە یەزدانەوەیە، هەموو کێشێکی ناو کیسە کاری ئەوە.
12 It is detestable for kings to do wickedness, for a throne is established through righteousness. قێزی پاشایان لە خراپەکردنە، چونکە بە ڕاستودروستی تەخت دەچەسپێت.
13 Righteous lips are the delight of kings, and they love the one who speaks what is right. ڕەزامەندی پاشایان لێوی ڕاستودروستە، کەسی ڕاستگۆیان خۆشدەوێت.
14 A king's wrath is a messenger of death, but a wise man will appease it. تووڕەیی پاشا وەک فریشتەی مەرگە، بەڵام کەسی دانا هێمنی دەکاتەوە.
15 In the light of a king's face is life, and his favor is like a cloud bringing the spring rain. ڕووناکی ڕووی پاشا ژیانی تێدایە، ڕەزامەندیشی وەک هەورە بارانی بەهارە.
16 How much better to get wisdom than gold! Getting understanding is worth more than silver. دەستکەوتنی دانایی چەند لە زێڕ باشترە، دەستکەوتنی تێگەیشتنیش لە زیو پەسەندترە.
17 The highway of the upright turns away from evil; whoever guards his way protects his life. ڕێگای سەرڕاستان دوورکەوتنەوەیە لە خراپە، ئەوەی ڕێگای خۆی بپارێزێت گیانی خۆی دەپارێزێت.
18 Pride goes before destruction, and a haughty spirit before a fall. لەپێش شکان لووتبەرزییە، لەپێش ڕووخانیش ڕۆحزلییە.
19 Better to be lowly in spirit among the poor than to share the plunder with the proud. باشترە بێفیز بیت و لەگەڵ ستەملێکراوان بیت، لە دابەشکردنی دەستکەوت لەگەڵ لووتبەرزان.
20 Whoever heeds the word will find good, and blessed is the one who trusts in our Father. ئەوەی بایەخ بە ئامۆژگاری بدات چاکەی دەست دەکەوێت، ئەوەی پشت بە یەزدان ببەستێت خۆزگەی پێ دەخوازرێت.
21 The wise of heart is called discerning, and pleasant speech increases persuasiveness. ئەوەی لە دڵدا دانا بێت پێی دەگوترێت تێگەیشتوو، شیرینی لێوەکانیش فێربوون زیاد دەکات.
22 Understanding is a fountain of life to the one who has it, but fools are corrected by their own foolishness. وریایی سەرچاوەی ژیانە بۆ خاوەنەکەی، بەڵام گێلەکان بە گێلایەتی خۆیان سزا دەدرێن.
23 The heart of the wise makes his speech wise and adds persuasiveness to his lips. دڵی کەسی دانا ڕێنمایی دەمی دەکات و بەسەر لێوان فێربوون زیاد دەکات.
24 Pleasant words are a honeycomb, sweet to the soul and healing to the bones. قسەی جوان شانەی هەنگوینە، بۆ دەروون شیرینە و بۆ ئێسک چاکبوونەوەیە.
25 There is a way that seems right to a man, but its end is the way of death. ڕێگا هەیە لەبەرچاوی مرۆڤ ڕاست دیارە، بەڵام کۆتاییەکەی بەرەو مردنە.
26 A worker's appetite works for him; his hunger drives him on. نەوسی کرێکار بۆ خۆی ڕەنج دەدات، برسیێتییەکەی پاڵی پێوەدەنێت.
27 A worthless man digs up evil, and on his lips is a scorching fire. کەسی دڵڕەش کای کۆن بە با دەکات و لەسەر لێوەکانیشی ئاگری کڵپەدارن.
28 A perverse man spreads strife, and a gossip separates close friends. کەسی درۆزن دووبەرەکی دەوروژێنێت و دەمشڕ دۆستی نزیک لە یەکتر جیا دەکاتەوە.
29 A violent man entices his neighbor and leads him down a harmful path. کەسی توندڕەو دراوسێی خۆی تەفرە دەدات و بە ڕێگایەکدا دەیبات کە باش نییە.
30 Whoever winks his eyes plots perversity; whoever purses his lips is bent on evil. ئەوەی چاو دەقوچێنێت پیلان بۆ درۆ دادەڕێژێت، ئەوەی لێوی دەکرۆژێت خراپە بە ئەنجام دەگەیەنێت.
31 Gray hair is a crown of glory; it is gained in the way of righteousness. ڕیش سپیێتی تاجی شانازییە، لە ڕێگای ڕاستودروستییەوە دەستدەکەوێت.
32 Better a patient person than a mighty one, and one who rules his spirit than one who takes a city. ئەوەی درەنگ تووڕە بێت لە پاڵەوان باشترە، ئەوەی بەسەر خۆیدا زاڵ بێت باشترە لەوەی شارێک دەگرێت.
33 The lot is cast into the lap, but its every decision is from our Father. تیروپشک هەڵدەدرێتە کۆش، بەڵام هەموو بڕیارێکی لەلایەن یەزدانەوەیە.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]