Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Numbers 13 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Our Father said to Moses, ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو:
2 "send men to scout the land of Canaan, which I'm giving Israel's people. Send one man per ancestral tribe, each a leader among them." «چەند پیاوێک بنێرە بۆ سیخوڕیکردن لە خاکی کەنعان کە من بە نەوەی ئیسرائیلم داوە، لە هەر هۆزێک لە باوکانیان پیاوێک دەنێرن، هەر یەکێکیان سەرکردە بێت لەناویاندا.»
3 So Moses sent them from the wilderness of Paran at our Father's command; all were leaders of Israel's people. بەپێی فەرمانی یەزدان موسا لە چۆڵەوانی پارانەوە ئەوانی نارد. هەموویان لە نەوەی ئیسرائیل ڕابەر بوون.
4 These were their names: from the tribe of Reuben, Shammua the son of Zaccur; ئەمەش ناوەکانیانە: لە هۆزی ڕەئوبێن شەموعی کوڕی زەکور،
5 from the tribe of Simeon, Shaphat the son of Hori; لە هۆزی شیمۆن شافاتی کوڕی حۆری،
6 from the tribe of Judah, Caleb the son of Jephunneh; لە هۆزی یەهودا کالێبی کوڕی یەفونە،
7 from the tribe of Issachar, Igal the son of Joseph; لە هۆزی یەساخار یەگالی کوڕی یوسف،
8 from the tribe of Ephraim, Hoshea the son of Nun; لە هۆزی ئەفرایم هۆشێیەعی کوڕی نون،
9 from the tribe of Benjamin, Palti the son of Raphu; لە هۆزی بنیامین پەلتیی کوڕی ڕافو،
10 from the tribe of Zebulun, Gaddiel the son of Sodi; لە هۆزی زەبولون گەدیێلی کوڕی سۆدی،
11 from the tribe of Joseph (that is, from the tribe of Manasseh), Gaddi the son of Susi; لە هۆزی یوسف، لە هۆزی مەنەشە گەدیی کوڕی سوسی،
12 from the tribe of Dan, Ammiel the son of Gemalli; لە هۆزی دان عەمیێلی کوڕی گەمەلی،
13 from the tribe of Asher, Sethur the son of Michael; لە هۆزی ئاشێر سەتوری کوڕی میکائیل،
14 from the tribe of Naphtali, Nahbi the son of Vophsi; لە هۆزی نەفتالی نەحبیی کوڕی ڤۆفسی،
15 from the tribe of Gad, Geuel the son of Machi. لە هۆزی گاد گوئێلی کوڕی ماکی.
16 These are the names of the men Moses sent to scout the land. Moses named Hoshea son of Nun, Joshua. ئەوە ناوی ئەو پیاوانە بوو کە موسا ناردنی بۆ سیخوڕی خاکەکە. موساش هۆشێیەعی کوڕی نونی ناو نا یەشوع.
17 Moses sent them to scout the land of Canaan and said to them, "Go up this way into the Negev, go up into the hill country, جا موسا ناردنی بۆ سیخوڕی خاکی کەنعان و پێی گوتن: «لێرەوە بەناو نەقەبدا بڕۆن و بۆ ناوچە شاخاوییەکە سەربکەون و
18 and see what the land is like, and whether the people living there are strong or weak, few or many, بڕوانن خاکەکە چۆنە، ئەو گەلەش تێیدا دەژیێت بە هێزە یان لاوازە؟ کەمن یان زۆرن؟
19 and whether the towns they live in are open camps or fortified, and whether the land is good or bad, ئەو خاکەی تێیدا نیشتەجێن چۆنە، باشە یان خراپە؟ ئەو شارۆچکانە چین کە تێیدا نیشتەجێن، خێوەتگان یان قەڵابەندن؟
20 and whether the land is rich or poor, and whether it has trees or not. Be brave, and bring back fruit from the land." It was the season of the first ripe grapes. هەروەها ئەو خاکە چۆنە، بەپیتە یان بێپیتە؟ داری لێیە یان نا؟ چاونەترس بن و هەندێک لە بەروبوومی خاکەکە بهێنن.» ئەو ڕۆژانەش ڕۆژانی یەکەم بەری ترێ بوو.
21 So they went up and explored the land from the wilderness of Zin to Rehob, near Lebo-hamath. ئەوانیش سەرکەوتن و سیخوڕی خاکەکەیان کرد، لە چۆڵەوانی چنەوە هەتا ڕەحۆڤ لە نزیک دەروازەی حەمات.
22 They went up through the Negev to Hebron, where Ahiman, Sheshai, and Talmai, Anak's descendants, lived. Hebron was built seven years before Zoan in Egypt. بەناو نەقەبدا سەرکەوتن و هاتنە حەبرۆن. لەوێش ئەحیمەن و شێشەی و تەلمەی نەوەی عەناقی لێبوو، حەبرۆنیش پێش چۆعەنی میسر بە حەوت ساڵ بنیاد نرابوو.
23 They reached the Valley of Eshcol and cut a branch with one cluster of grapes, carried on a pole between two men; they also brought pomegranates and figs. ئیتر هاتنە دۆڵی ئەشکۆل و لەوێ لقێکیان بە هێشووە ترێیەکەوە لێکردەوە و بە دارێک هەڵیانگرت لەنێوان دووانیان و لەگەڵ هەندێک هەنار و هەنجیر.
24 That place was named Valley of Eshcol, since the Israelites cut a cluster of grapes there. جا ئەو شوێنە ناونرا دۆڵی ئەشکۆل بەهۆی ئەو هێشووەی نەوەی ئیسرائیل لەوێ لێیان کردەوە.
25 At the end of forty days they returned from exploring the land. ئینجا لەدوای چل ڕۆژ لە سیخوڕیەتی خاکەکە هاتنەوە.
26 They came to Moses, Aaron, and the whole community of Israel in the wilderness of Paran, at Kadesh, reported back to them and the whole community, and showed them the land's fruit. سیخوڕەکان هاتنە لای موسا و هارون و هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل لە چۆڵەوانی پاران، لە قادێش، هەواڵیان بۆ ئەوان و بۆ هەموو کۆمەڵ هێنایەوە و بەروبوومی خاکەکەیان پیشاندان.
27 They told him, "We went to the land you sent us to. It truly flows with milk and honey; here is its fruit. هەواڵیان پێیدا و گوتیان: «بۆ ئەو خاکە چووین کە تۆ ئێمەت بۆی نارد و بە ڕاستی شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت! ئەمەش بەرەکەیەتی.
28 Yet the people in the land are strong, the cities fortified and very large—we even saw Anak's descendants there. بەڵام ئەو گەلەی لە خاکەکەدا نیشتەجێن بە هێزن و شارەکان قەڵابەند و زۆر مەزنن، هەروەها نەوەی عەناقیشمان لەوێ بینی.
29 Amalekites live in the Negev. Hittites, Jebusites, and Amorites live in the hills. Canaanites live along the sea and beside the Jordan." عەمالێقییەکان لە خاکی نەقەبدا نیشتەجێن، حیتی و یەبوسی و ئەمۆرییەکان لە ناوچە شاخاوییەکەدا نیشتەجێن، کەنعانییەکانیش لەلای دەریا و لەسەر کەناری ڕووباری ئوردون نیشتەجێن.»
30 Caleb silenced the people before Moses and said, "Let's go up now and possess it—we can certainly overcome it." بەڵام کالێب گەلی بۆ موسا بێدەنگ کرد و گوتی: «با سەربکەوین و دەستی بەسەردا بگرین، چونکە توانامان بەسەریدا هەیە.»
31 But the men who went up with him said, "We can't go up against the people, for they are stronger than we are." بەڵام ئەو پیاوانەی لەگەڵیدا چووبوون، گوتیان: «ناتوانین سەربکەوین و دژایەتی ئەو گەلە بکەین، چونکە لە ئێمە بەهێزترن.»
32 So they gave Israel a bad report of the land they had explored, saying, "The land we crossed to explore devours its inhabitants, and everyone we saw there is of great size. جا هەواڵێکی خراپیان لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا بڵاوکردەوە سەبارەت بەو خاکەی سیخوڕیان تێدا کردبوو و گوتیان: «ئەو خاکەی پێیدا چووین هەتا سیخوڕی بکەین، خاکێکە کە دانیشتووانەکەی قووت دەدات. هەموو ئەو گەلەی تێیدا بینیمان باڵا بەرز بوون.
33 There we saw the Nephilim—Anak's descendants come from the Nephilim. We seemed like grasshoppers to ourselves, and so we seemed to them." هەروەها لەوێ نەفیلیممان بینی، نەوەی عەناق کە لە ڕەگەزی نەفیلیمن، لە چاوی خۆماندا وەک پێکوڕە وابووین، بە هەمان شێوەش لەچاو ئەوان.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]