Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Numbers 14 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Then the whole congregation raised their voices and cried out, and the people wept that night. کۆمەڵ هەموو دەنگیان بەرزکردەوە و هاواریان کرد و ئەو شەوە گەل گریان.
2 All the Israelites complained against Moses and Aaron; the whole community said to them, "If only we had died in the land of Egypt, or if only we had died in this wilderness! هەموو نەوەی ئیسرائیل دەستیان بە بۆڵەبۆڵ کرد بەسەر موسا و هارون و هەموو کۆمەڵ، پێیان گوتن: «خۆزگە لە میسر دەمردین! خۆزگە لە چۆڵەوانیدا دەمردین!
3 Why is our Father bringing us to this land to fall by the sword? Our wives and children will be plunder. Wouldn't it be better to return to Egypt?" بۆچی یەزدان ئێمە دەهێنێتە ئەم خاکە بۆ ئەوەی بە شمشێر بکوژرێین و ژن و منداڵمان بە تاڵان ببردرێن؟ ئایا باشتر نییە بگەڕێینەوە میسر؟»
4 And they said to one another, "Let us appoint a leader and return to Egypt." جا بە یەکتریان گوت، «سەرۆکێک بۆ خۆمان دادەنێین و دەگەڕێینەوە میسر.»
5 Then Moses and Aaron fell facedown before the whole assembly of Israel. ئینجا موسا و هارون بەسەر ڕوویاندا کەوتن لەبەردەم هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل کە لەوێ کۆببوونەوە.
6 Joshua son of Nun and Caleb son of Jephunneh, among those who scouted the land, tore their clothes. یەشوعی کوڕی نون و کالێبی کوڕی یەفونەش لەوانە بوون کە سیخوڕی خاکەکەیان کردبوو، جلەکانی خۆیان دڕاند و
7 They told the whole Israelite community, "The land we passed through and explored is exceedingly good. لەگەڵ هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیلدا دوان و گوتیان: «ئەو خاکەی پێیدا چووین هەتا سیخوڕی بکەین خاکێکی زۆر زۆر باشە،
8 If our Father delights in us, he'll bring us into this land and give it to us, a land flowing with milk and honey. ئەگەر یەزدان پێمان دڵشاد بێت ئەوا دەمانباتە ناو ئەو خاکەی پێمان دەدات، خاکێک کە شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت.
9 Only don't rebel against our Father, and don't fear the people of the land—they are food for us. Their protection is gone; our Father is with us. Don't fear them." بەڵام لە یەزدان یاخی مەبن و لە گەلی ئەو خاکە مەترسن، چونکە نێچیری ئێمەن، ئەوەتا سێبەریان نەماوە و یەزدان لەگەڵمانە، لێیان مەترسن.»
10 The whole community called for stoning Joshua and Caleb. Then our Father's glory appeared at the tent of meeting to all Israel's people. بەڵام هەموو کۆمەڵ گوتیان، «با ئەو دووانە بەردباران بکرێن.» ئینجا شکۆمەندی یەزدان لە چادری چاوپێکەوتندا بۆ هەموو نەوەی ئیسرائیل دەرکەوت.
11 And our Father said to Moses, "How long will this people despise me? And how long will they not believe in me, despite all the signs I've done among them? یەزدانیش بە موسای فەرموو: «هەتا کەی ئەم گەلە سووکایەتیم پێ دەکەن و هەتا کەی باوەڕم پێ ناکەن، سەرباری ئەو هەموو نیشانانەی لەنێویاندا کردم؟
12 I will strike them with the plague and disinherit them, then make you a nation greater and stronger than they." من تووشی دەردیان دەکەم و لەناویان دەبەم، بەڵام تۆ دەکەمە گەلێکی گەورەتر و مەزنتر لەوان.»
13 But Moses said to our Father, "The Egyptians will hear of it, for you brought this people up from among them by your might, موساش بە یەزدانی گوت: «ئینجا میسرییەکان کە تۆ بە دەسەڵاتی خۆت ئەم گەلەت لەنێویان دەرهێنا گوێیان لێ دەبێت و
14 and they will tell the residents of this land, who have heard that you, our Father, are among this people, that you, our Father, are seen face to face, that your cloud stands over them, and you go before them in a pillar of cloud by day and a pillar of fire by night. بە دانیشتووانی ئەم خاکەی دەڵێن. ئەی یەزدان، ئەوانەی گوێیان لێبووە تۆ لەنێو ئەم گەلە دایت. ئەی یەزدان، تۆ ڕوو بە ڕوو بۆیان دەرکەوتیت و هەورەکەت لەسەریان وەستاوە و تۆش بە ستوونی هەور بە ڕۆژ و بە ستوونی ئاگر بە شەو پێشیان دەکەویت.
15 If you kill this people all at once, the nations who heard your fame will say, ئەگەر ئەم گەلە لە هەمان کاتدا بکوژیت، ئەوا نەتەوەکان کە گوێیان لە هەواڵت بووە، دەڵێن،
16 'Because God couldn't bring this people into the land he swore to them, he slaughtered them in the wilderness.' ”چونکە یەزدان نەیتوانی بیانباتە ئەو خاکەی کە سوێندی بۆیان خواردبوو، ئیتر لە چۆڵەوانی کوشتنی.“
17 And now, please, let the power of the Sovereign Father be great, as you have spoken, saying, «ئێستاش با توانای پەروەردگار مەزن بێت هەروەک فەرمووت:
18 'Our Father is slow to anger, overflowing in covenant love, forgiving guilt and wrongdoing—yet he will by no means clear the guilty, bringing the fathers' sin on children to the third and fourth generation.' ”یەزدان پشوودرێژە و خۆشەویستی نەگۆڕی زۆرە، لە گوناه و یاخیبوون خۆشدەبێت، بەڵام تاوانبار ئەستۆپاک ناکات، بەڵکو لەسەر تاوانی باوکان سزای نەوەکان دەدات هەتا نەوەی سێیەم و چوارەم.“
19 Please pardon this people's guilt according to the greatness of your covenant love, just as you've forgiven them from Egypt until now." تکایە لە گوناهی ئەم گەلە خۆشبە، ئەوەندەی مەزنی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت، وەک چۆن لەم گەلە خۆشبوویت لە میسرەوە هەتا ئێرە.»
20 Then our Father said, "I have pardoned, according to your word. یەزدانیش فەرمووی: «لەسەر داواکەت لێیان خۆشبووم.
21 "But truly, as I live, and as all the earth will be filled with my glory, بەڵام بە گیانی خۆم و بەو شکۆمەندییەی یەزدانیش کە هەموو جیهان پڕ دەکاتەوە،
22 surely all the men who saw my glory and the signs I did in Egypt and the wilderness, yet tested me ten times and did not listen to my voice, تەنها یەکێکیش لەو پیاوانەی شکۆمەندی من و ئەو نیشانانەی بینیبێت کە لە میسر و لە چۆڵەوانی کردم و هەتا ئێستا دە جار تاقییان کردمەوە و گوێیان لە قسەکانم نەگرت،
23 shall not see the land I swore to their fathers. None who despised me will see it. تەنها یەکێکیش لەوانە ئەو خاکە نابینێت کە سوێندم بۆ باوکانیان خوارد. هەموو ئەوانەی سووکایەتییان پێ کردووم نایبینن.
24 But my servant Caleb has a different spirit and has followed me fully—I will bring him into the land he entered, and his descendants will possess it. بەڵام کالێبی بەندەم لەبەر ئەوەی ڕۆحێکی دیکەی لەگەڵدا بوو و بە تەواوی دوام کەوت، ئەوا دەیبەمە ناو ئەو خاکەی بۆی چوو و دەبێتە میرات بۆ نەوەکەی.
25 The Amalekites and the Canaanites live in the valleys. Tomorrow, turn and head into the wilderness toward the Red Sea." لەبەر ئەوەی عەمالێقییەکان و کەنعانییەکان لە دۆڵ نیشتەجێن، ئێوە بەیانی لە ڕێگای دەریای سوورەوە بڕۆن و بەرەو چۆڵەوانی بەڕێ بکەون.»
26 And our Father spoke to Moses and Aaron, saying, هەروەها یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو:
27 "How long will this evil congregation grumble against me? I have heard the Israelites' grumbling against me. «هەتا کەی ئەم کۆمەڵە بەدکارە بۆڵەبۆڵەکەرە لە دژم دەوەستن؟ من گوێم لە بۆڵەبۆڵی نەوەی ئیسرائیل بوو کە لەسەر من دەیکەن.
28 Tell them, 'As I live, declares our Father, I will do to you exactly what I heard you say: پێیان بڵێ: ”یەزدان دەفەرموێت: بە گیانی خۆم، وەک ئەوەی کە لە ئێوەوە گوێم لێ بوو، ئاواتان لێدەکەم.
29 'Your corpses will fall in this wilderness—all of you counted, your whole number, twenty years old and up, who grumbled against me. لەم چۆڵەوانییە لاشەکانتان دەکەوێت، هەموو تۆمارکراوەکانتان بەگوێرەی سەرژمێریتان لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە لەوانەی بۆڵەبۆڵیان لە دژم کرد،
30 None of you will enter the land I swore to settle you in, except Caleb son of Jephunneh and Joshua son of Nun. ناچنە ناو ئەو خاکەی کە سوێندم خوارد تێیدا نیشتەجێتان بکەم، تەنها کالێبی کوڕی یەفونە و یەشوعی کوڕی نون نەبێت.
31 But your little ones, whom you said would become plunder, I will bring in; they will know the land you rejected. بەڵام منداڵەکانتان کە گوتتان دەبنە نێچیر، ئەوا من دەیانبەمە ناوی و شارەزای ئەو خاکە دەبن کە ئێوە ڕەتتان کردەوە.
32 But as for you, you will fall dead in this wilderness. جا لاشەکانی ئێوە لەم چۆڵەوانییە دەکەوێت.
33 Your children will be shepherds in the wilderness forty years, bearing your unfaithfulness, until the last of your corpses lies in the wilderness. منداڵەکانیشتان بۆ ماوەی چل ساڵ لە چۆڵەوانی دەبنە شوان و ئازار دەچێژن بۆ بێوەفاییتان هەتا دواهەمین لاشەکانتان لە چۆڵەوانیدا کۆتایی پێدێت.
34 As the days you scouted the land—forty days—a day for a year, you will carry your guilt forty years, and know my opposition to you. وەک ژمارەی ئەو ڕۆژانەی سیخوڕی خاکەکەتان کرد کە چل ڕۆژ بوو، بۆ هەر ڕۆژێک ساڵێک، چل ساڵ گوناهەکانتان هەڵدەگرن و تێدەگەن دژایەتیکردنی من چۆنە.“
35 I, your Father, have spoken: surely I will do this to this whole evil assembly gathered against me—they will end in this wilderness, and die there.'" من یەزدانم و فەرمانم کرد، دەبێت ئاوا لە هەموو ئەم کۆمەڵە بەدکارە ڕێککەوتووەی لە دژی خۆم بکەم، لەم چۆڵەوانییە لەناودەچن و دەمرن.»
36 The men Moses sent to scout the land returned, making the whole community grumble against Moses with a bad report about it. بەڵام ئەو پیاوانەی موسا ناردنی بۆ سیخوڕی خاکەکە، هاتنەوە و هەموو کۆمەڵیان لێ هاندا بەوەی هەواڵی خراپیان لەسەر خاکەکە بڵاوکردەوە،
37 The men who brought up a bad report of the land died by plague before our Father. ئەو پیاوانە لەبەردەم یەزدان بە دەرد مردن، لەبەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێکی خراپ لەسەر خاکەکە.
38 But Joshua son of Nun and Caleb son of Jephunneh survived, of those men who went to explore the land. بەڵام یەشوعی کوڕی نون و کالێبی کوڕی یەفونە لەو پیاوانە بوون کە بۆ سیخوڕی خاکەکە چووبوون و ژیان.
39 When Moses told these words to all the children of Israel, the people mourned greatly. کاتێک موسا باسی ئەم قسانەی بۆ هەموو نەوەی ئیسرائیل کرد، گەل دەستیان بە شیوەن کرد.
40 They got up early in the morning and went up to the hilltop, saying, "Here we are. We will go up to the place our Father promised, for we have sinned." ئینجا بەیانی زوو هەستان و چوونە سەرەوە بەرەو بەرزاییەکانی ناوچە شاخاوییەکە و گوتیان: «ئەوەتا ئێمە دەچینە ئەو شوێنەی یەزدان بەڵێنی داوە، چونکە ئێمە گوناهمان کرد.»
41 But Moses said, "Why now are you disobeying our Father's command? It won't succeed. موساش گوتی: «بۆچی لە فەرمانی یەزدان دەردەچن، ئەمە سەر ناگرێت!
42 Do not go up, for our Father is not among you, or you'll be struck down before your enemies. مەڕۆن، چونکە یەزدان لەنێوتاندا نییە، نەوەک لەبەردەم دوژمنتان ببەزن،
43 For the Amalekites and Canaanites are there before you; you'll fall by the sword. Since you've turned back from following our Father, he won't be with you." چونکە عەمالێقییەکان و کەنعانییەکان لەوێن، لەپێشتانن و بە شمشێر دەکوژرێن، ئێوە لە یەزدان هەڵگەڕانەوە و یەزدان لەگەڵتاندا نابێت.»
44 But they dared to climb to the hill country's crest, though the ark of the covenant of our Father and Moses did not leave the camp. بەڵام ئەوان خۆیان هەڵکێشا و بەرەو بەرزاییەکانی ناوچە شاخاوییەکە سەرکەوتن، نە سندوقی پەیمانی یەزدان و نە موساش لە ناوەڕاستی ئۆردوگاکە دەرنەچوون.
45 Then the Amalekites and the Canaanites living in that hill country came down, struck them, and crushed them as far as Hormah. جا عەمالێقییەکان و کەنعانییەکانی دانیشتووی ئەو ناوچە شاخاوییانە هاتنە خوارەوە و هەتا حۆرما لێیاندان و تێکیان شکاندن.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]