Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Micah 7 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

ناخۆشی ئیسرائیل

1قوڕبەسەرم!وەک کەسێکم لێهات لە هاویندا بەر بڕنێت،وەک چنینەوەی ڕەزەمێو.نە هێشووە ترێ بۆ خواردن هەیە،نە هەنجیری یەکەم بەر کە نەوسم ئارەزووی دەکات.

2خواناس لە خاک لەناوچوو،کەسێکی سەرڕاست لەنێو خەڵکدا نەماوە.هەموو بۆ خوێنڕشتن خۆیان ماتداوە،هەریەکە و براکەی خۆی بە تۆڕ ڕاودەکات.

3بۆ خراپە هەردوو دەستەکانیان چالاکن،میر داوای دیاری دەکات،دادوەر بەرتیل وەردەگرێت،بەهێز بە ئارەزووی خۆی قسە دەکاتپێکەوە دەیڕێسن.

4چاکترینیان وەک وشترالووکە وڕاستترینیان وەک پەرژینی دڕکە.ڕۆژی سزادانی خودا بۆ تۆ هات،ئەو ڕۆژەی کە چاودێرەکانت هاوار دەکەن بۆ ئاگادارکردنەوە.ئێستا کاتی سەرلێشێواندنی ئێوەیە.

5متمانە بە برادەر مەکە وپشت بە دۆست مەبەستە.نهێنیت بپارێزەتەنانەت لە ژنەکەشت کە لە باوەشت پاڵکەوتووە،

6چونکە کوڕ سووکایەتی بە باوکی دەکات،کچ لە دایکی ڕاستدەبێتەوە،بووک لە خەسووی؛دوژمنی مرۆڤ لە خانەوادەکەی خۆی دەبێت.

7بەڵام من چاوم لەسەر یەزدان دەبێت،چاوەڕوانی خودای ڕزگاریم دەکەم،خودام گوێم لێ دەگرێت.

ئیسرائیل هەڵدەستێتەوە

8ئەی دوژمنەکەم، بە نسکۆی من دڵخۆش نەبیت!چونکە ئەگەر بکەوم، هەڵدەستمەوە،ئەگەر لە تاریکیدا دانیشم،یەزدان ڕووناکییە بۆم.

9لەبەر ئەوەی لە دژی ئەو گوناهم کرد،بەرگەی تووڕەیی یەزدان دەگرم،هەتا بەرگری لە داواکەم دەکات ومافی من دێتە دی.دەمهێنێتە دەرەوە بۆ ناو ڕووناکی،ڕاستودروستی ئەو دەبینم.

10ئینجا دوژمنەکەم تەماشا دەکات وشەرمەزاری دایدەپۆشێت،ئەوەی پێی دەگوتم:«کوا یەزدانی پەروەردگارت؟»چاوەکانم تەماشای کەوتنی دەکەن،تەنانەت ئێستاش دەشێلرێتوەک قوڕی شەقامەکان.

11ڕۆژی بنیادنانی دیوارەکانت دێت،ڕۆژی فراوانکردنی سنوورەکانت.

12لەو ڕۆژەدا خەڵک دێنە لات،لەلای ئاشور و لە شارەکانی میسرەوە،تەنانەت لە میسرەوە هەتا فوراتلە دەریاوە بۆ دەریا ولە چیاوە بۆ چیا.

13زەوی لەبەر دانیشتووانەکەی وێران دەبێت،بەهۆی کردەوەکانیان.

نوێژ و ستایشکردن

14بە گۆچانەکەت شوانایەتی گەلەکەت بکە،مێگەلی میراتەکەت،ئەوەی بە تەنها لە دارستان نیشتەجێیەلە ناوەڕاستی ڕەزەکان.با لە باشان و گلعاد بلەوەڕێنوەک ڕۆژگاری کۆن.

15«وەک ڕۆژانی هاتنەدەرەوەت لە خاکی میسر،کاری سەرسوڕهێنەریان نیشان دەدەم.»

16نەتەوەکان تەماشا دەکەن و شەرمەزار دەبن،سەرباری هەموو پاڵەوانییەتییەکەیان.دەست دەخەنە سەر دەمیانگوێیان کەڕ دەبێت.

17وەک مار خۆڵ دەلێسنەوە،وەک خشۆکەکانی زەوی.بە لەرزەوە لە قەڵاکانیان دێنە دەرەوە،بۆ لای یەزدانی پەروەردگارمان دێن و دەتۆقن،لە تۆ دەترسن.

18کێ خودایەکی وەک تۆیە،کە لە تاوان دەبوورێت ولە یاخیبوونی پاشماوەی گەلەکەت خۆشدەبێت؟هەتاسەر تووڕەیی خۆت هەڵناگریت،چونکە بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دڵخۆشیت.

19دەگەڕێیتەوە و بەزەییت پێماندا دێتەوە،تاوانەکانمان دەخەیتە ژێر پێتەوە وهەموو گوناهەکانمان فڕێدەدەیتە ناو قووڵایی دەریا.

20دڵسۆزی بۆ یاقوب پیشان دەدەیت،خۆشەویستی نەگۆڕ بۆ ئیبراهیم،ئەوەی سوێندت بۆ باوباپیرانمان خواردهەروەک ڕۆژگاری کۆن.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]