Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Mark 8 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 In those days, again a large crowd gathered with nothing to eat. Jesus called his disciples and said, لەو ڕۆژانەدا کۆمەڵە خەڵکێکی زۆری دیکە کۆبوونەوە. لەبەر ئەوەی هیچیان نەبوو بیخۆن، عیسا قوتابییەکانی بانگکرد و پێی فەرموون:
2 "I feel compassion for the crowd—they've been with me three days now and have nothing to eat. «دڵم بەو خەڵکە دەسووتێت، ئەوە سێ ڕۆژە لەگەڵمدان و هیچیان نییە بیخۆن.
3 If I send them home hungry, they'll collapse on the way—some have come from far off." ئەگەر بە برسیێتی بیاننێرمەوە ماڵ، لە ڕێگا بڕ ناکەن، هەندێکیشیان لە دوورەوە هاتوون.»
4 And his disciples answered him, "How can anyone feed these people with bread here in the wilderness?" قوتابییەکانی وەڵامیان دایەوە: «کێ دەتوانێت لەم چۆڵەوانییە نانی ئەمانە بدات؟»
5 And he asked them, "How many loaves do you have?" They said, "Seven." لێی پرسین: «چەند نانتان پێیە؟» گوتیان: «حەوت.»
6 He told the crowd to sit on the ground, took the seven loaves, gave thanks, broke them, and gave them to his disciples to serve to the people; and they served the crowd. ئیتر فەرمانی دا خەڵکەکە لەسەر زەوی دانیشن. حەوت نانەکەی وەرگرت و سوپاسی خودای کرد و لەتی کردن و دایە قوتابییەکان تاکو دابەشی بکەن، ئەوانیش بەسەر خەڵکەکەدا دابەشیان کرد.
7 They also had a few small fish; after blessing them, he told the disciples to serve these to the people. چەند ماسییەکی بچووکیشیان پێبوو، سوپاسی خودای کرد و فەرمووی با ئەمەش دابەش بکرێت.
8 And they ate and were satisfied. And they took up seven baskets of the leftover pieces. ئیتر خواردیان و تێربوون، دوایی حەوت سەبەتەی پڕ پەلکەنانیان کۆکردەوە.
9 About 4,000 people were there. And he sent them away. ژمارەی ئەوانەی ئامادەبوون نزیکەی چوار هەزار کەس دەبوون. دوای ئەوەی کە عیسا خەڵکەکەی بەڕێکرد،
10 Then immediately he got into the boat with his disciples and went to the district of Dalmanutha. یەکسەر لەگەڵ قوتابییەکانی سواری بەلەم بوو و هاتە ناوچەی دەلمانووسە.
11 The Pharisees came and began debating with him, testing him by demanding a sign from heaven. فەریسییەکان هاتن و لەگەڵ عیسا دەستیان بە مشتومڕ کرد، هەروەها بۆ ئەوەی تاقی بکەنەوە، داوای نیشانەیەکی ئاسمانییان لێی کرد.
12 Sighing deeply in his spirit, he said, "Why does this generation demand a sign? Truly I tell you, no sign will be given to this generation." عیسا لە ناخەوە ئاهێکی هەڵکێشا و فەرمووی: «بۆچی ئەم نەوەیە داوای نیشانە دەکات؟ ڕاستیتان پێ دەڵێم: نیشانە نادرێتە ئەم نەوەیە.»
13 And he left them, got back into the boat, and went to the other side. ئینجا بەجێی هێشتن. دووبارە سواری بەلەمەکە بوو و پەڕییەوە ئەوبەر.
14 They'd forgotten to bring bread—only one loaf was with them in the boat. قوتابییەکان لەبیریان چووبوو لەگەڵ خۆیان نان بهێنن، لە بەلەمەکەدا تەنها یەک نانیان پێبوو.
15 And he warned them, "Watch out—beware of the yeast of the Pharisees and the yeast of Herod." عیسا ڕایسپاردن: «وریابن، ئاگاداری هەویرترشی فەریسییەکان و هەویرترشی هێرۆدس بن.»
16 And they began discussing with one another that they had no bread. لەناو خۆیاندا بە یەکتریان گوت: «لەبەر ئەوەی نانمان پێ نییە.»
17 Knowing this, Jesus asked, "Why discuss having no bread? Do you still not see or grasp? Are your hearts hardened? عیسا کە بەمەی دەزانی، پێی فەرموون: «بۆ باسی ئەوە دەکەن کە نانتان پێ نییە؟ ئایا هێشتا نابینن و تێناگەن؟ ئایا هەتا ئێستا دڵتان هەر ڕەقە؟
18 Having eyes, do you not see? Having ears, do you not hear? And do you not remember? خۆ چاوتان هەیە، نابینن، گوێتان هەیە، نابیستن؟ هەروەها بیرتان نایەتەوە؟
19 When I broke the five loaves for the 5,000, how many baskets full of fragments did you collect?" They said, "Twelve." کاتێک پێنج نانەکەم بۆ پێنج هەزارەکە لەتکرد، چەند سەبەتەی پڕ لە پەلکەنانتان هەڵگرتەوە؟» وەڵامیان دایەوە: «دوازدە.»
20 "And when I broke the seven for the 4,000, how many basketfuls of broken pieces did you gather?" They said, "Seven." «ئەی کاتی حەوت نانەکە بۆ چوار هەزار کەسەکە، چەند سەبەتەی پڕ لە پەلکەنانتان هەڵگرتەوە؟» وەڵامیان دایەوە: «حەوت.»
21 And he said to them, "Do you still not understand?" ئینجا پێی فەرموون: «هێشتا تێناگەن؟»
22 They came to Bethsaida, where people brought him a blind man and begged Jesus to touch the man. کاتێک عیسا و قوتابییەکانی هاتنە بێت‌سەیدا، کەسێکی نابینایان هێنایە لای عیسا و لێی پاڕانەوە دەستی لێ بدات.
23 He took the blind man's hand, led him out of the village, spit on his eyes, laid hands on him, and asked, "Do you see anything?" ئەویش دەستی نابیناکەی گرت، بردییە دەرەوەی دێیەکە و تفی لەسەر چاوی دا و دەستی لەسەر دانا و لێی پرسی: «هیچ دەبینیت؟»
24 He looked up and said, "I see people, but they look like trees, walking." پیاوەکە سەیری دەوروبەری کرد و گوتی: «خەڵک دەبینم وەک درەخت دەڕۆن.»
25 Then Jesus put his hands on the man's eyes again; he looked intently, was restored, and saw everything distinctly. دیسان عیسا دەستی خستەوە سەر چاوی، چاوی تێبڕی و چاک بووەوە و هەموو شتێکی بە ڕوونی بینی.
26 And he sent him home, saying, "Do not even go into the village." ئینجا بۆ ماڵی خۆی ڕەوانەی کردەوە و فەرمووی: «جارێ مەڕۆ بۆ ناو دێ.»
27 Jesus and his disciples went to the villages of Caesarea Philippi. On the way he asked them, "Who do people say I am?" عیسا و قوتابییەکانی بەرەو گوندەکانی قەیسەرییەی فیلیپۆس بەڕێکەوتن، لە ڕێگا لە قوتابییەکانی پرسی: «خەڵکی دەڵێن من کێم؟»
28 They told him, "John the Baptist; and others say Elijah; and others, one of the prophets." وەڵامیان دایەوە: «هەندێک دەڵێن یەحیای لەئاوهەڵکێش، هەندێکیش دەڵێن ئەلیاس، هەندێکی دیکەش دەڵێن یەکێک لە پێغەمبەران.»
29 Then he asked them, "But who do you say I am?" Peter answered, "You are the Christ." لێی پرسین: «ئەی ئێوە دەڵێن من کێم؟» پەترۆس وەڵامی دایەوە: «تۆ مەسیحەکەیت.»
30 And he strictly warned them not to speak about him. جا ئاگاداری کردنەوە لەلای کەس باسی نەکەن.
31 He began teaching them the Son of Man must suffer much, be rejected by the elders, chief priests, and scribes, be killed, and rise after three days. ئینجا دەستی کرد بە فێرکردنیان کە کوڕی مرۆڤ دەبێت زۆر ئازار بچێژێت، پیران و کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات ڕەتی بکەنەوە، بکوژرێت و دوای سێ ڕۆژ هەستێتەوە.
32 He said this plainly. And Peter took him aside and began to rebuke him. عیسا قسەکەی ئەوەندە بە ئاشکرا کرد کە پەترۆس هێنایە ئەم لاوە و دەستی کرد بە سەرزەنشتکردنی.
33 But turning, he looked at his disciples and rebuked Peter: "Get behind me, Satan! For you are not setting your mind on the things of our Father, but on the things of man." بەڵام عیسا ئاوڕی دایەوە و سەیری قوتابییەکانی کرد، سەرزەنشتی پەترۆسی کرد و فەرمووی: «لەبەرچاوم لاچۆ، ئەی شەیتان! تۆ بیر لە شتە خوداییەکان ناکەیتەوە، بەڵکو شتی مرۆڤانە.»
34 He called the crowd and his disciples and said to them, "Whoever wants to come after me must deny himself, take up his cross, and follow me. ئینجا خەڵکەکە و قوتابییەکانی بانگکرد و پێی فەرموون: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت.
35 Whoever wants to save his life will lose it; whoever loses his life for my sake and the good news will save it. ئەوەی بیەوێت ژیانی خۆی ڕزگار بکات، دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی لە پێناوی من و مزگێنییەکەم ژیانی خۆی بدۆڕێنێت، ڕزگاری دەکات.
36 What good does it do a person to gain the whole world and forfeit his soul? چی بەکەڵکی مرۆڤ دێت ئەگەر هەموو جیهان بباتەوە و خۆی بدۆڕێنێت؟
37 For what can a person give in exchange for his soul? یان کەسێک لە بەرامبەر ژیانیدا چ بەهایەک دەدات؟
38 For whoever is ashamed of me and my words in this adulterous, sinful generation—the Son of Man will be ashamed of them too when he comes in his Father's glory with the holy angels." ئەوەی لەلای ئەم نەوە داوێنپیس و گوناهبارە شەرمی بە من و بە وتەکانم بێت، کوڕی مرۆڤیش شەرمی پێی دەبێت، کاتێک بە شکۆمەندی باوکیەوە لەگەڵ فریشتە پیرۆزەکاندا دێتەوە.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]