Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Mark 7 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 The Pharisees and some of the scribes who had come from Jerusalem gathered around Jesus, فەریسی و هەندێک لە مامۆستایانی تەورات کە لە ئۆرشەلیمەوە هاتبوون لەلای عیسا کۆبوونەوە.
2 and they saw that some of his disciples were eating bread with unclean hands—that is, unwashed. بینییان هەندێک لە قوتابییەکانی بە دەستی پیس نان دەخۆن، واتا بێ دەست شوشتن،
3 (For the Pharisees and all the Jews don't eat unless they wash their hands ceremonially, keeping the elders' tradition. چونکە فەریسی و هەموو جولەکەکان نان ناخۆن ئەگەر بە باشی دەستیان نەشۆن، لەبەر ئەوەی پەیوەست بوون بە نەریتی پیرانەوە،
4 When they come from the market, they don't eat without washing. They also hold to many other traditions they've received—washing cups, pitchers, and copper vessels.). هەروەها کاتێک لە بازاڕ دێنەوە نان ناخۆن هەتا خۆیان نەشۆن. زۆر دابونەریتی دیکەش هەیە کە جێبەجێی دەکەن، وەکو شوشتنی کاسە و چاپەست و دۆلکەی مس.
5 Then the Pharisees and scribes asked him, "Why don't your disciples follow the elders' tradition, but eat bread with unclean hands?" فەریسی و مامۆستایانی تەوراتیش لە عیسایان پرسی: «بۆچی قوتابییەکانت لەسەر نەریتی پیران ناڕۆن و بە دەستی پیس نان دەخۆن؟»
6 He replied, "Isaiah prophesied truly about you hypocrites, as written: 'These people honor me with their lips, but their heart is far from me.' ئەویش پێی فەرموون: «ئیشایای پێغەمبەر سەبارەت بە ئێوەی دووڕوو پێشبینی باشی کردووە، وەک نووسراوە: «﴿ئەم گەلە هەر بە دەم ڕێزم لێ دەگرن، بەڵام دڵیان لێم دوورە.
7 'They worship me in vain, teaching as doctrines the commandments of men.' بەخۆڕایی دەمپەرستن، تەنها ڕاسپاردەی مرۆڤانە فێری خەڵک دەکەن.﴾
8 You abandon the commandment of our Father and hold to the tradition of men." ئێوە ڕاسپاردەی خوداتان پشتگوێ خستووە و دەستتان بە نەریتی مرۆڤەوە گرتووە.»
9 He said to them, "You do a fine job setting aside our Father's commandment to keep your own tradition!" دیسان پێی فەرموون: «باش ڕاسپاردەی خودا ڕەت دەکەنەوە، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە نەریتی خۆتان بکەن.
10 For Moses said, 'Honor your father and your mother,' and 'Whoever curses father or mother must be executed.' ئەوەتا موسا گوتوویەتی: ﴿ڕێزی دایک و باوکتان بگرن﴾، ﴿ئەوەی نەفرەت لە دایکی یان باوکی بکات، دەبێت بکوژرێت.﴾
11 "But you say: if anyone tells his father or mother, 'Whatever you'd have gained from me is Corban' (a gift devoted to our Father), بەڵام ئێوە دەڵێن: ”ئەگەر یەکێک بە دایک یان باوکی بڵێت: ئەوەی لە منەوە سوودت لێی وەردەگرت، دەیکەمە قوربانی،“ کە دیارییە بۆ خودا،
12 then you no longer let him do anything for his father or mother. ئیتر نایەڵن هیچ شتێک بۆ دایک یان باوکی بکات.
13 So you cancel the word of our Father with your handed-down tradition. You do many things like this." بەو نەریتەتان کە لە یەکتری وەردەگرن، دەسەڵاتی ڕاسپاردەی خودا ڕەت دەکەنەوە. زۆر شتی دیکەی وەک ئەمە دەکەن.»
14 He called the crowd again and said to them, "Listen to me, all of you, and understand: دیسان عیسا خەڵکەکەی بانگکرد و پێی فەرموون: «هەموو گوێم لێ بگرن و تێبگەن.
15 Nothing outside a person entering him can make him unclean; rather, what comes out of a person is what makes him unclean." شت نییە لە دەرەوەی مرۆڤەوە بێتە ناوی و گڵاوی بکات. بەڵام ئەوەی لە مرۆڤەوە دێتە دەرەوە، ئەوە مرۆڤ گڵاو دەکات.
16 Not in this edition [ئەوەی گوێی هەیە بۆ بیستن با گوێ بگرێت.]»
17 When he had left the crowd and entered the house, his disciples asked him about the parable. کاتێک خەڵکەکەی بەجێهێشت و هاتە ماڵەوە، قوتابییەکانی بۆ نموونەکە پرسیاریان لێکرد.
18 He said to them, "Are you also this dull? Don't you understand nothing entering a person from outside can make him unclean, پێی فەرموون: «ئایا ئێوەش تێنەگەیشتوون؟ ئایا تێناگەن کە هەرچی لە دەرەوەی مرۆڤەوە دێتە ناویەوە ناتوانێت گڵاوی بکات؟
19 since it doesn't enter his heart but his stomach, and then goes out into the sewer?" (Saying this, he declared all foods clean.). چونکە ناچێتە دڵییەوە، بەڵکو سکی، پاشان دەچێتە دەرەوەی جەستەی.» بەمەش ڕایگەیاند کە هەموو خواردنێک پاکە.
20 He said, "What comes out of a person—that makes him unclean. ئینجا فەرمووی: «ئەوەی لە مرۆڤ دەردەچێت، ئەوەیە مرۆڤ گڵاو دەکات،
21 For from within, out of the human heart, come evil thoughts—sexual sin, theft, murder, چونکە لە ناوەوە، لە دڵی مرۆڤەوە، بیری خراپ دەردەچێت: بەدڕەوشتی، دزی، کوشتن،
22 adultery, greed, malice, deceit, sensuality, envy, slander, pride, and foolishness. داوێنپیسی، چاوچنۆکی، خراپەکاری، هەڵخەڵەتاندن، بەڕەڵایی، چاوپیسی، کفر، لووتبەرزی، گێلی.
23 All these evils come from inside and make a person unclean." هەموو ئەم خراپانە لە ناخی مرۆڤەوە دەردەچن و گڵاوی دەکەن.»
24 Jesus left there for the region of Tyre. He entered a house, wanting no one to know, but couldn't stay hidden. عیسا ئەوێی بەجێهێشت و چوو بۆ هەرێمی سور. چووە ماڵێک و نەیویست کەس بزانێت، بەڵام نەیتوانی خۆی بشارێتەوە.
25 Instead, a woman whose little daughter had an unclean spirit heard about him at once, came, and fell at his feet. لەبەر ئەوەی ژنێک کچەکەی ڕۆحی پیسی تێدابوو، کاتێک هەواڵی ئەوی بیست یەکسەر هات و لەبەرپێی کەوت.
26 The woman was Greek, Syrophoenician by birth. She kept asking him to drive the demon out of her daughter. ژنەکەش یۆنانی بوو، لە ڕەگەزی فینیکیای سوریا بوو، داوای لێکرد ڕۆحە پیسەکە لە کچەکەی دەربکات.
27 He told her, "Let the children eat first, for it's not right to take their bread and toss it to the dogs." ئەویش پێی فەرموو: «جارێ با منداڵان تێر بن، چونکە ناشێت نانی منداڵان ببڕدرێت و فڕێبدرێت بۆ سەگ.»
28 But she replied to him, "Sir, even the dogs under the table eat the children's crumbs." بەڵام ژنەکە وەڵامی دایەوە: «گەورەم! سەگیش لەژێر خواندا لە پاشماوەی منداڵان دەخوات.»
29 He said to her, "Because of this answer, go—the demon has left your daughter." پێی فەرموو: «لەبەر ئەم قسەیە، بڕۆ، ڕۆحە پیسەکە لە کچەکەت دەرچوو.»
30 And she went home and found the child lying on the bed, and the demon gone. کاتێک ژنەکە گەڕایەوە ماڵەوە، بینی منداڵەکە لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتووە و ڕۆحە پیسەکەی لێ دەرچووبوو.
31 Then Jesus left the territory of Tyre, went through Sidon to the Sea of Galilee, into the region of the Decapolis. ئینجا عیسا هەرێمی سوری بەجێهێشت و بە سەیدادا بەرەو دەریاچەی جەلیل هات، بە هەرێمی دە شارەکەدا.
32 They brought him a deaf man who could hardly speak, begging him to lay his hand on him. کەڕێکی لاڵەپەتەیان بۆ هێنا و لێی پاڕانەوە دەستی لەسەر دابنێت.
33 Jesus took him aside privately, away from the crowd, put his fingers in the man's ears, spit, and touched his tongue. عیسا بردییە لایەکەوە، دوور لە خەڵکەکە، پەنجەکانی خستە ناو گوێی کابراوە و تفی دا بە دەستی خۆی و پاشان دەستی لە زمانی دا.
34 Then, looking up to heaven, he sighed deeply and said to him, "Ephphatha!" (that is, "Be opened!"). چاوی بەرەو ئاسمان هەڵبڕی و لە ناخەوە ئاهێکی هەڵکێشا و پێی فەرموو: «ئێففەسا!» واتا بکرێوە.
35 And immediately his ears were opened, his tongue was released, and he began to speak plainly. دەستبەجێ گوێیەکانی کرانەوە و گرێی زمانی شلبووەوە و بە ڕەوانی قسەی کرد.
36 Jesus ordered them to tell no one; but the more he ordered, the more they proclaimed it. ئینجا ڕایسپاردن بە کەس نەڵێن، بەڵام چەند ڕایدەسپاردن ئەوان زیاتر بڵاویان دەکردەوە.
37 They were completely amazed: "He has done everything well—he makes the deaf hear and the mute speak." زۆر سەرسام بوون و دەیانگوت: «هەموو شتێکی بە باشی کردووە! وا دەکات کەڕ ببیستێت و لاڵ قسە بکات.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]