Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Mark 6 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 He went out from there and came to his hometown, and his disciples followed him. عیسا ئەوێی بەجێهێشت و گەڕایەوە شارەکەی خۆی، قوتابییەکانیشی دوای کەوتن.
2 On the Sabbath he began teaching in the synagogue. Many who heard were amazed: "Where did this man get this? What wisdom is this, given to him? How do such miracles happen through his hands? کە بووە شەممە، لە کەنیشتدا دەستی کرد بە فێرکردنی خەڵک، زۆر لەوانەی گوێیان لێی گرتبوو سەرسام بوون. گوتیان: «ئەمە ئەمانەی لەکوێ بوو؟ ئەی ئەم داناییەی پێی دراوە و ئەم پەرجووانەی لەسەر دەستی دەکرێن!
3 Isn't this the carpenter, Mary's son, brother of James, Joses, Judas, and Simon? Aren't his sisters here with us?" They were offended by him. ئەرێ ئەمە دارتاشەکەی کوڕی مریەم و براکەی یاقوب و یوسی و یەهوزا و شیمۆن نییە؟ خوشکەکانی لێرە لەلامان نین؟» ئیتر ڕەتیان کردەوە.
4 Jesus said to them, "A prophet lacks honor only in his hometown, among his relatives, and in his own household." بەڵام عیسا پێی فەرموون: «پێغەمبەر بێ ڕێز نییە، لە شاری خۆی و لەنێوان خزم و کەسوکار و ماڵی خۆی نەبێت.»
5 He could do no miracle there, except laying hands on a few sick and healing them. ئیتر لەوێدا نەیتوانی هیچ پەرجووێک بکات، تەنها چەند نەخۆشێک نەبێت کە دەستی لەسەر دانان و چاکیکردنەوە.
6 He was amazed at their lack of faith. Then he went around the villages teaching. لە بێباوەڕیی ئەوان سەری سوڕما. ئینجا بە گوندەکانی دەوروبەردا دەگەڕا و خەڵکی فێر دەکرد.
7 He called the twelve and began sending them out two by two, giving them authority over unclean spirits. دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، دوو دوو دەستی بە ناردنیان کرد و دەسەڵاتی بەسەر ڕۆحە پیسەکاندا پێدان.
8 He ordered them to take only a staff for the road—no bread, no bag, no money in their belts, ڕایسپاردن کە بۆ ڕێگا هیچ نەبەن جگە لە گۆچانێک، نە نان و نە توورەکە و نە پارە بۆ بەر پشتێن،
9 but to wear sandals and not put on two tunics. پێڵاو لە پێ بکەن بەڵام کراسی زیادە لەبەر مەکەن.
10 And he said to them, "Wherever you enter a house, stay there until you leave that place. پێی فەرموون: «لە هەر شوێنێک چوونە ماڵێک، لەوێ بمێننەوە هەتا ئەوێ بەجێدەهێڵن.
11 Whatever place refuses to welcome or hear you, leaving there, shake the dust off your feet as testimony against them." ئەگەر لە هەر شوێنێکیش پێشوازییان لێ نەکردن و گوێیان لێ نەگرتن، لەوێ بڕۆنە دەرەوە و تۆزی پێتان بتەکێنن، بۆ شایەتی لەسەریان.»
12 So they went out and proclaimed that people should repent. ئەوانیش چوونە دەرەوە و جاڕی تۆبەکردنیان دا.
13 And they drove out many demons and anointed many sick people with oil and healed them. ڕۆحی پیسی زۆریان دەرکرد و زۆر نەخۆشیان بە ڕۆن چەورکرد و چاکیان کردنەوە.
14 King Herod heard of it, for Jesus's name had become known. Some were saying, "John the Baptist has been raised from the dead; that is why these miraculous powers are at work in him." هێرۆدسی پاشا لەم بارەیەوە بیستی، چونکە ناوی عیسا دەنگیدابووەوە و دەیانگوت: «یەحیای لەئاوهەڵکێش لەناو مردووان هەستاوەتەوە، لەبەر ئەوە کاری پەرجوو لەسەر دەستی ئەو دەکرێت.»
15 But others said, "He's Elijah." Others said, "He's a prophet, like one of the prophets of old." خەڵکی دیکە دەیانگوت: «ئەلیاسە.» هەندێکیش دەیانگوت: «پێغەمبەرێکە، وەک پێغەمبەرانی سەردەمی کۆن.»
16 But when Herod heard of it, he said, "John, whom I beheaded, has been raised." بەڵام هێرۆدس کاتێک بیستی، گوتی: «یەحیایە، ئەوەی سەرم بڕی، ئەوە هەستاوەتەوە!»
17 Herod had sent and seized John, binding him in prison because of Herodias, his brother Philip's wife, whom he had married. هێرۆدس لەبەر هێرۆدیای ژنی فیلیپۆسی برای، ئەوەی کە خۆی خواستبووی، ناردبووی و یەحیای گرتبوو، پەلبەستی کردبوو و خستبوویە زیندانەوە،
18 For John kept telling Herod, "It is not lawful for you to have your brother's wife." لەبەر ئەوەی یەحیا بە هێرۆدسی دەگوت: «دروست نییە براژنەکەت بخوازیت.»
19 And Herodias held a grudge against him and wanted to kill him, but she could not, ئیتر هێرۆدیا زۆر ڕقی لێی دەبووەوە و حەزی دەکرد بیکوژێت، بەڵام نەیدەتوانی،
20 Herod feared John, knowing him righteous and holy, and protected him. Hearing John left Herod deeply puzzled, yet he gladly listened to him. چونکە هێرۆدس لە یەحیا دەترسا، دەیزانی پیاوێکی ڕاستودروست و پیرۆزە، دەیپاراست. کاتێک گوێی لێ دەگرت زۆر دەشێوا، حەزیشی دەکرد گوێی لێ بگرێت.
21 Then a fitting day came: Herod's birthday, when he gave a banquet for his nobles, military commanders, and Galilee's leading men. لە کۆتاییدا دەرفەتێک ڕێککەوت. هێرۆدس لە جەژنی لەدایکبوونیدا خوانێکی بۆ گەورە پیاوان و فەرماندەکانی و پیاو ماقوڵانی جەلیل سازکرد.
22 When Herodias's daughter entered and danced, she delighted Herod and his dinner guests. The king told the girl, "Ask me for anything you want, and I'll give it to you." کچی هێرۆدیا هاتە ژوورەوە و سەمای کرد. جا هێرۆدس و ئەوانەی دڵخۆش کرد کە لەگەڵی پاڵیاندابووەوە. پاشا بە کچەکەی گوت: «ئەوەی دەتەوێت لە منی داوا بکە، دەتدەمێ.»
23 He swore to her, "Whatever you ask me, I'll give you—up to half my kingdom." سوێندیشی بۆ خوارد: «هەرچیم لێ داوا بکەیت دەتدەمێ، ئەگەر نیوەی شانشینەکەشم بێت.»
24 She went out and said to her mother, "What should I ask?" She said, "The head of John the Baptist." ئەویش چووە دەرەوە و بە دایکی گوت: «داوای چی بکەم؟» گوتی: «سەری یەحیای لەئاوهەڵکێش.»
25 She went in immediately, with urgency, to the king and asked, "I want you to give me this instant the head of John the Baptist on a platter." دەستبەجێ و بە پەلە هاتە ژوورەوە بۆ لای پاشا، داوای کرد و گوتی: «دەمەوێت ئێستا سەری یەحیای لەئاوهەڵکێشم لەسەر سینییەک بدەیتێ.»
26 Deeply grieved, the king still wouldn't refuse her, because of his oaths and his guests. پاشا زۆر دڵگران بوو. بەڵام لەبەر سوێندەکەی و ئەوانەی لەگەڵی لەسەر خوان بوون، نەیویست ڕەتی بکاتەوە.
27 The king at once sent an executioner, ordering John's head brought. He went and beheaded him in the prison, پاشا یەکسەر جەلادی نارد و فەرمانی دا سەری بهێنێت. ئەویش چوو و لە زیندان سەری پەڕاند،
28 and brought his head on a platter, gave it to the girl, and the girl gave it to her mother. لەسەر سینییەک سەری ئەوی هێنا و دایە کچەکە، کچەش دای بە دایکی.
29 When John's disciples heard, they came, took his body, and laid it in a tomb. قوتابییەکانی یەحیا بیستیان، هاتن تەرمەکەیان هەڵگرت و لە گۆڕێکدا ناشتیان.
30 The apostles gathered to Jesus and told him all that they had done and taught. نێردراوان لە عیسا کۆبوونەوە و هەموو ئەو کارە و فێرکردنانەیان بۆ گێڕایەوە کە کردبوویان.
31 He told them, "Come away by yourselves to a quiet place and rest a while." For many were coming and going, and they had no time to eat. ئەویش پێی فەرموون: «هەر خۆتان وەرنە شوێنێکی چۆڵ کەمێک پشوو بدەن.» لەبەر ئەوەی ئەوانەی دەهاتن و دەچوون زۆر بوون، دەرفەتی نان خواردنیان نەبوو.
32 And they went away in the boat to a desolate place by themselves. ئیتر هەر خۆیان بە بەلەم چوونە شوێنێکی چۆڵ.
33 Many saw them leave and recognized them; they ran on foot from every town and got there ahead of them. بەڵام خەڵکێکی زۆر ئەوانیان لە کاتی ڕۆیشتندا بینی و ناسیاننەوە، لە هەموو شارەکانەوە پێکەوە بە پێ بەرەو ئەوێ ڕایاندەکرد و پێشیان کەوتن.
34 Stepping ashore, he saw a large crowd and felt compassion for them, for they were like sheep without a shepherd, and began teaching them many things. کاتێک عیسا لە بەلەمەکە دابەزی، خەڵکێکی بێشوماری بینی و دڵی پێیان سووتا، چونکە وەک مەڕی بێ شوان وابوون، هەر بۆیە دەستی کرد بە فێرکردنیان بە زۆر شت.
35 When it was already late, his disciples came to him and said, "This is an isolated place, and it's already late. کاتێک درەنگ داهات، قوتابییەکانی هاتنە لای و گوتیان: «ئەم شوێنە چۆڵە و ئێستا کاتیش درەنگە.
36 Send them away to go into the surrounding countryside and villages and buy themselves something to eat." بەڕێیان بکە، تاکو بچنە ئەم کێڵگە و گوندانەی دەوروبەر خواردن بۆ خۆیان بکڕن.»
37 He replied, "You give them something to eat." They said, "Should we go buy 200 denarii of bread and give them it to eat?" بەڵام وەڵامی دانەوە: «ئێوە شتێکیان بدەنێ با بیخۆن.» پێیان گوت: «ئایا بچین بایی دوو سەد دینار نانیان بۆ بکڕین و بیاندەینێ، تاکو بیخۆن؟»
38 He asked them, "How many loaves do you have? Go and see." They found out and said, "Five, and two fish." ئەویش پێی فەرموون: «بڕۆن بزانن چەند نانتان هەیە.» کە زانییان گوتیان: «پێنج نان و دوو ماسی.»
39 Then he commanded them all to sit down in groups on the green grass. ئینجا فەرمانی پێدان خەڵکەکە کۆمەڵ کۆمەڵ لەسەر سەوزە گیا دابنیشێنن.
40 So they sat down in groups, by hundreds and by fifties. بە کۆمەڵ دانیشتن، سەد سەد و پەنجا پەنجا.
41 Taking the five loaves and two fish, he looked up to heaven, gave thanks and broke the loaves, gave them to the disciples to set before the people, and divided the two fish among them all. ئینجا پێنج نانەکە و دوو ماسییەکەی هەڵگرت و تەماشای ئاسمانی کرد، سوپاسی خودای کرد و نانەکانی لەتکرد و دایە قوتابییەکانی تاکو لەبەردەمیان دایبنێن، دوو ماسییەکەشی بەسەر هەموویان دابەش کرد.
42 And they all ate and were satisfied. هەموو خواردیان و تێر بوون.
43 And they took up twelve baskets full of broken pieces and of the fish. پاشان دوازدە سەبەتەی پڕ لە پەلکەنان و ماسییان هەڵگرتەوە.
44 And those who ate the loaves were 5,000 men. ئەوانەی لە نانەکەیان خوارد پێنج هەزار پیاو بوون.
45 At once he made his disciples board the boat and go ahead to the other side, toward Bethsaida, while dismissing the crowd. دەستبەجێ عیسا قوتابییەکانی ناچار کرد سواری بەلەمەکە بن و پێشی بکەون بۆ ئەوبەری دەریاچەکە، بۆ شارۆچکەی بێت‌سەیدا، هەتا خۆی خەڵکەکە بەڕێ دەکات.
46 And after he had taken leave of them, he went up on the mountain to pray. دوای بەڕێکردنیان، بۆ نوێژکردن چووە سەر شاخ.
47 When evening came, the boat was out on the sea, and he was alone on the land. کە ئێوارە داهات، بەلەمەکە لە ناوەڕاستی دەریاچەکە بوو، عیساش بە تەنها لەسەر وشکانی بوو.
48 He saw them straining at the oars, for the wind was against them. Around three in the morning he came to them, walking on the sea. He meant to pass by them, کە بینی قوتابییەکانی بەهۆی سەوڵ لێدانەوە ماندوو بوون، چونکە ئاراستەی ڕەشەباکە پێچەوانە بوو، لە بەرەبەیان هاتە لایان، بەسەر دەریاچەکەدا ڕۆیشت و ویستی لێیان تێبپەڕێت.
49 but seeing him walk on the sea, they thought it was a ghost and cried out, بەڵام کاتێک بینییان بەسەر دەریاچەکەدا دەڕوات، وایانزانی دێوەزمەیە، جا هاواریان کرد،
50 for all saw him and were terrified; but immediately he spoke to them, saying, "Take heart; it is I. Do not be afraid." چونکە هەموو بینییان و پەشۆکان. ئەو دەستبەجێ قسەی لەگەڵ کردن: «ورەتان بەرز بێ! ئەوە منم. مەترسن.»
51 He got into the boat with them, and the wind stopped; they were completely amazed among themselves, ئینجا بۆ لایان سەرکەوتە ناو بەلەمەکە و ڕەشەباکە وەستا. جا بە تەواوی سەرسام بوون،
52 for they did not understand about the loaves, but their hearts were hardened. لەبەر ئەوەی لە پەرجووی نانەکان تێنەگەیشتن؛ دڵیان هەر ڕەق بوو.
53 When they had crossed over, they came to land at Gennesaret and moored to the shore. کاتێک عیسا و قوتابییەکانی پەڕینەوە ئەوبەر، هاتنە خاکی جەنیسارەت و لەنگەریان گرت.
54 And when they got out of the boat, the people immediately recognized him. کاتێک لە بەلەمەکە دابەزین، خەڵک عیسایان ناسییەوە.
55 They ran through that whole region and began carrying the sick on mats to wherever they heard he was. بە پەلە ڕۆیشتن و دەستیان کرد بە هێنانی نەخۆشەکانیان بەسەر نوێنەکانیانەوە بۆ هەر شوێنێک کە دەیانبیست عیسای لێیە.
56 Wherever he went—villages, towns, countryside—they laid the sick in the marketplaces, begging to touch just the edge of his cloak. All who touched it were healed. بۆ هەر شوێنێک دەچوون، گوند، شار، کێڵگە، خەڵک نەخۆشەکانیان لە بازاڕ دادەنا و لێی دەپاڕانەوە کە تەنها دەست لە چمکی کراسەکەی بدەن. جا هەموو ئەوانەی دەستیان لێی دەدا چاکدەبوونەوە.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]