Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Mark 5 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 They came to the other side of the sea, to the region of the Gerasenes. ئینجا گەیشتنە ئەوبەری دەریاچەکە، بۆ هەرێمی گەراسین.
2 As Jesus left the boat, a man with an unclean spirit met him at once, from the tombs. کاتێک عیسا لە بەلەمەکە دابەزی، یەکسەر لەناو گۆڕستان پیاوێکی تووش بوو ڕۆحی پیسی تێدابوو،
3 He lived among the tombs, and no one could bind him anymore, not even with a chain. لەناو گۆڕستاندا دەژیا، کەس نەیدەتوانی چیتر بیبەستێتەوە، تەنانەت بە زنجیریش.
4 For he'd often been bound with shackles and chains, but tore the chains apart and shattered the shackles—no one had strength to subdue him. زۆر جار بە کۆت و زنجیر دەبەسترایەوە، بەڵام زنجیرەکانی دەپچڕاند و کۆتەکانیشی دەشکاند، کەس نەیدەتوانی بەسەریدا زاڵ بێت.
5 Night and day, among the tombs and on the mountains, he cried out constantly, cutting himself with stones. شەو و ڕۆژ بەردەوام لەناو گۆڕستان و لە چیاکاندا بوو، هاواری دەکرد و بە بەرد لەشی خۆی بریندار دەکرد.
6 And when he saw Jesus from a distance, he ran and fell down before him. کاتێک لە دوورەوە عیسای بینی، ڕایکرد و کڕنۆشی بۆ برد.
7 Shouting loudly, he said, "What do you want with me, Jesus, Son of the Most High God? I beg you by God, don't torment me!" بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «چیت لە من دەوێت، ئەی عیسای کوڕی خودای هەرەبەرز؟ سوێندت دەدەم بە خودا، ئەشکەنجەم مەدە!»
8 For Jesus had been saying to him, "Come out of the man, you unclean spirit!" چونکە عیسا پێی فەرمووبوو: «ئەی ڕۆحی پیس، لە پیاوەکە وەرە دەرەوە!»
9 Jesus asked, "What is your name?" "Legion," he said, "we are many." ئینجا لێی پرسی: «ناوت چییە؟» پێی گوت: «ناوم لێگیۆنە، چونکە ئێمە زۆرین.»
10 He kept begging him not to send them out of the region. زۆریش لە عیسا پاڕایەوە نەیاننێرێتە دەرەوەی ناوچەکە.
11 Now a great herd of pigs was feeding there on the hillside. لەوێ ڕانە بەرازێکی گەورە لە قەد شاخەکە دەلەوەڕان،
12 And they begged him, "Send us to the pigs; let us enter them." ڕۆحە پیسەکان لە عیسا پاڕانەوە: «بماننێرە ناو بەرازەکان، با بچینە ناویان.»
13 He gave permission. The unclean spirits came out and entered the pigs; the herd—about 2,000—rushed down the cliff into the sea and drowned in the sea. ئەویش ڕێی پێدان. ڕۆحە پیسەکان هاتنە دەرەوە و چوونە ناو بەرازەکان، ئینجا ڕانەکە کە نزیکەی دوو هەزار سەر دەبوون، بە خێرایی لە قەدپاڵەکەوە بۆ ناو دەریاچەکە هەڵدێران و خنکان.
14 The herders fled and told it in town and country; people came to see what happened. بەرازەوانەکان ڕایانکرد و هەواڵیان دا بە شار و گوندەکان. خەڵکەکەش هاتن تاکو ببینن چی ڕوویداوە.
15 They came to Jesus and saw the man who had been possessed by the demons, the one who'd had the legion, sitting there, dressed and thinking clearly—and they were afraid. کاتێک هاتنە لای عیسا، بینییان ئەوەی لەشکرێک ڕۆحی پیسی تێدابوو، دانیشتووە و پۆشتەیە و ئاقڵە، ئیتر ترسان.
16 Eyewitnesses told them what had happened to the demon-possessed man, and about the pigs. ئەوانەش کە بینیبوویان چی بەسەر بەرازەکان و ئەو کەسەدا هات کە ڕۆحی پیسی تێدابوو، ڕووداوەکەیان بۆ خەڵکەکە گێڕایەوە.
17 And they began to beg Jesus to leave their region. ئیتر دەستیان بە پاڕانەوە کرد لە عیسا تاکو لە ناوچەکەیان بڕوات.
18 As he was getting into the boat, the once-possessed man begged to be with him. کاتێک عیسا سواری بەلەمەکە دەبوو، ئەو کەسەی ڕۆحی پیسی تێدابوو، لێی پاڕایەوە کە لەگەڵی بڕوات.
19 But Jesus refused, telling him instead, "Go home to your own people and tell them how much our Father has done for you, and how he has had mercy on you." ڕێگای نەدا، بەڵکو پێی فەرموو: «بگەڕێوە ناو ماڵ و کەسوکارەکەت، بۆیان بگێڕەوە پەروەردگار چی بۆت کردووە و چۆن بەزەیی پێتدا هاتەوە.»
20 He went and began proclaiming in the Decapolis all Jesus had done for him, and everyone was amazed. جا ڕۆیشت و لە دە شارەکە دەستی بە جاڕدانی هەموو ئەوە کرد کە عیسا بۆی کردبوو. هەموو سەرسام بوون.
21 When Jesus crossed again by boat to the other side, a large crowd gathered around him by the sea. دیسان عیسا بە بەلەمەکە پەڕییەوە ئەوبەر، هەر لە کەناری دەریاچەکە بوو خەڵکێکی زۆر لێی کۆبوونەوە.
22 One of the synagogue leaders, named Jairus, came, saw Jesus, and fell at his feet, یەکێک لە پێشەوایانی کەنیشت هات، ناوی یایرۆس بوو، کاتێک عیسای بینی، لەبەرپێی کەوت و
23 and begged him urgently, "My little daughter is dying. Come, lay your hands on her, so she may be healed and live." زۆر لێی پاڕایەوە: «کچە بچووکەکەم لە سەرەمەرگدایە، وەرە دەستی لەسەر دابنێ تاکو چاک بێتەوە و بژیێت.»
24 So Jesus went with him. And a great crowd followed him and pressed around him. عیسا لەگەڵی چوو، خەڵکێکی زۆر دوای کەوت و پاڵەپەستۆیان لێ دەکرد.
25 And there was a woman with a discharge of blood that had gone on for twelve years. ژنێک لەوێ بوو کە دوازدە ساڵ خوێنبەربوونی هەبوو.
26 She had suffered much under many doctors, spent all she owned, gained nothing, and only grew worse. بە دەستی چەندین پزیشک ئازاری زۆری چێژتبوو، ئەوەی هەیبوو خەرجی خۆی کردبوو، بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو، بەڵکو خراپتر ببوو.
27 Hearing about Jesus, she came up behind him in the crowd and touched his cloak. باسی عیسای بیستبوو، بۆیە هاتە ناو خەڵکەکە و لە دواوە دەستی لە کراسەکەی دا،
28 For she kept saying, "If I just touch his garments, I will be made well." چونکە لە دڵی خۆیدا گوتی: «ئەگەر تەنها دەست لە کراسەکەی بدەم، چاکدەبمەوە.»
29 Her flow of blood dried up instantly, and she felt in her body that she was healed of her suffering. دەستبەجێ خوێن لەبەرڕۆیشتنەکەی ڕاوەستا و لە لەشیدا هەستی بە چاکبوونەوە کرد لە نەخۆشییەکەی.
30 At once Jesus, aware that power had left him, turned around in the crowd and asked, "Who touched my clothes?" یەکسەر عیساش زانی هێزێک لێی هاتە دەرەوە، ئاوڕی لە خەڵکەکە دایەوە و فەرمووی: «کێ دەستی لە کراسەکەم دا؟»
31 His disciples said to him, "You see the crowd crushing you, yet you ask, 'Who touched me?'" قوتابییەکانی وەڵامیان دایەوە: «دەبینیت خەڵکەکە پاڵەپەستۆت لێدەکەن، کەچی دەفەرمووی کێ دەستی لێدام؟»
32 And he looked around to see who had done it. بەڵام عیسا چاوی دەگێڕا، تاکو بزانێت کێ بوو وای کرد.
33 But the woman, afraid and trembling, knowing what had happened to her, came, fell before him, and told him the whole truth. ژنەکەش کە بە ڕووداوەکەی خۆی دەزانی، بە ترس و لەرزەوە هات، لەبەردەمی کەوت و هەموو شتێکی بە ڕاستی پێ گوت.
34 He told her, "Daughter, your faith made you well. Go in peace, healed of your suffering." ئەویش پێی فەرموو: «کچم، باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە، بڕۆ بە سەلامەت و لە نەخۆشییەکەت چاکببەوە.»
35 While he was still speaking, people came from the synagogue leader's house, saying, "Your daughter has died. Why bother the Teacher any longer?" کاتێک عیسا قسەی دەکرد، چەند کەسێک لە ماڵی پێشەوای کەنیشتەوە هاتن و گوتیان: «کچەکەت مرد، ئیتر ئەزیەت مەخەرە بەر مامۆستا.»
36 But Jesus overheard what they said and told the synagogue leader, "Don't fear, only believe." عیسا قسەکانی ئەوانی بەرگوێ کەوت، بە پێشەواکەی کەنیشتی فەرموو: «مەترسە، تەنها باوەڕت هەبێت.»
37 And he allowed no one to follow him except Peter, James, and John the brother of James. نەیهێشت کەس لەگەڵی بچێت، پەترۆس و یاقوب و یۆحەنای برای یاقوب نەبێت.
38 They came to the synagogue leader's house and Jesus saw chaos—people weeping, wailing loudly. هاتنە ماڵی پێشەواکەی کەنیشت، بینی هەرا و گریان و شیوەنێکی زۆرە.
39 Entering, he said to them, "Why this commotion and crying? The child isn't dead, just asleep." چووە ژوورەوە، پێی فەرموون: «بۆچی هەراتانە و دەگریێن؟ کچەکە نەمردووە، بەڵکو نوستووە.»
40 They laughed at him. But he sent them all out, took the child's father and mother and his companions, and entered where the child was. بەمە خەڵکەکە پێی پێکەنین. بەڵام عیسا هەموویانی دەرکردە دەرەوە، دایک و باوکی منداڵەکەی برد لەگەڵ ئەوانەی لەگەڵی بوون و چووە ژوورەوە بۆ ئەو شوێنەی منداڵەکەی لێبوو.
41 He took her hand and said to her, "Talitha koum," which means, "Little girl, I say to you, get up!" دەستی منداڵەکەی گرت و پێی فەرموو: «تالیسا، قوم!» کە بە واتای «کیژۆڵە، پێت دەڵێم هەستە!» دێت.
42 At once the girl got up and walked—for she was twelve—and they were instantly overwhelmed with great amazement. کچەکە کە تەمەنی دوازدە ساڵ بوو، دەستبەجێ هەستا و دەستی بە ڕۆیشتن کرد، جا هەموویان زۆر سەرسام بوون.
43 He strictly ordered them to tell no one of this, and said to give her something to eat. بە توندیش ڕایسپاردن کەس بەمە نەزانێت و فەرمووی شتێکی بدەنێ با بیخوات.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]