Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Mark 4 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Jesus again taught by the sea. So large a crowd gathered around him that he got into a boat on the water and sat, while the whole crowd was on land by the sea. دیسان عیسا لە کەناری دەریاچەی جەلیل دەستی کرد بە فێرکردنی خەڵک، خەڵکێکی ئێجگار زۆر لێی کۆبووەوە، تاکو وای لێهات چووە ناو بەلەمێکی ناو ئاوەکە دانیشێت، هەموو خەڵکەکەش لە نزیک ئاوەکە لەسەر وشکانی بوون.
2 He taught them many things in parables, and in his teaching he said to them: بە نموونە زۆر شتی فێرکردن، لە فێرکردنەکەیدا پێیانی فەرموو:
3 "Listen! A sower went out to sow. «گوێ بگرن، جوتیارێک چووە دەرەوە تۆو بکات.
4 And as he sowed, some seed fell along the path, and the birds came and devoured it. کە تۆوی دەوەشاند، هەندێکی کەوتنە سەر ڕێگا، باڵندەش هاتن و خواردیانن.
5 Other seed fell on rocky ground, lacking much soil, and sprang up at once since the soil had no depth. هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی بەردەڵان کە خۆڵی کەم بوو، خێرا سەریان دەرکرد، چونکە زەوییەکەی قووڵ نەبوو.
6 When the sun rose, the plants were scorched, and since they had no root, they withered. بەڵام کە ڕۆژ هەڵهات سووتان و وشک بوون، چونکە ڕەگیان نەبوو.
7 Other seed fell among thorns, and the thorns grew up and choked it, yielding no grain. هەندێکیشیان کەوتنە نێو دڕکان، دڕکەکان گەورە بوون و خنکاندیانن و بەرهەمیان نەدا.
8 Other seed fell into good soil, producing grain that sprouted, grew, and yielded thirty, sixty, one hundred times what was sown." هەندێکیش کەوتنە سەر زەوییەکی باش، ڕوان و گەشەیان کرد و بەرهەمیان دا، یەک بە سی و یەک بە شەست و یەک بە سەد.»
9 And he said, "Whoever has ears to hear, let him hear." ئینجا فەرمووی: «ئەوەی گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت!»
10 When he was alone, those around him, together with the Twelve, asked him about the parables. کاتێک عیسا بە تەنها بوو، ئەوانەی لە دەوروپشتی بوون لەگەڵ دوازدە قوتابییەکە، دەربارەی نموونەکە لێیان پرسی.
11 He said to them, "To you is given the secret of the kingdom of our Father, but to those outside, everything comes in parables, ئەویش پێی فەرموون: «نهێنی شانشینی خودا بە ئێوە دراوە، بەڵام ئەوانەی لە دەرەوەن هەموو شتێکیان بە نموونە پێ دەگوترێت،
12 so that 'they may look but not perceive, and hear but not understand, and not turn and be forgiven.'" بۆ ئەوەی «﴿بە سەیرکردن سەیر بکەن، بەڵام نەبینن، بە بیستن ببیستن، بەڵام تێنەگەن، نەوەک بگەڕێنەوە و ببەخشرێن!﴾»
13 He said to them, "You don't understand this parable? Then how will you understand all the parables? ئینجا پێی فەرموون: «ئایا لەم نموونەیە تێنەگەیشتن؟ باشە چۆن لە نموونەکانی دیکە تێدەگەن؟
14 The sower sows the word. جوتیارەکە پەیامی خودا تۆو دەکات.
15 These are the ones on the path where the word is sown: once they hear, Satan comes immediately and takes away the word sown in them. هەندێک کەس وەکو ئەو تۆوانەن کە دەکەونە سەر ڕێگاکە، کە پەیامەکەیان لێ تۆو دەکرێت، کاتێک دەیبیستن دەستبەجێ شەیتان دێت و ئەو پەیامە دەبات کە تێیاندا تۆوکراوە.
16 These are the ones sown on rocky ground, who hear the word and immediately receive it with joy. ئەوانەی دیکە کە لەسەر بەردەڵانەکە تۆوکران، ئەوانەن کە پەیامەکە دەبیستن و دەستبەجێ بە خۆشییەوە وەریدەگرن،
17 But they have no root in themselves, lasting only briefly; when trouble or persecution comes because of the word, they fall away at once. بەڵام بۆ ماوەیەکی کەم دەمێنن، چونکە ڕەگیان نییە. دواتر لەبەر پەیامەکە تووشی تەنگانە و چەوسانەوە دەبن، یەکسەر دەکەون.
18 And others are the ones sown among thorns. These are those who hear the word, ئەوانەی دیکە کە لەنێو دڕکەکاندا تۆوکران، ئەمانە ئەوەن کە پەیامەکە دەبیستن،
19 but worries of this age, the deceit of wealth, and desires for other things enter and choke the word, and it produces no fruit. بەڵام خەمی ژیان و فریوخواردنی دەوڵەمەندی و ئارەزووی شتەکانی دیکە دێنە ناوەوە و پەیامەکە دەخنکێنن، ئیتر بێ بەرهەم دەبن.
20 And these are the ones sown on good soil: they hear the word, accept it, and produce fruit—thirty, sixty, one hundred times over." ئەوانەی دیکە کە لەسەر زەوییەکی باش تۆوکران، ئەوانەن کە پەیامەکە دەبیستن و وەریدەگرن و بەرهەم دەدەن، یەک بە سی و یەک بە شەست و یەک بە سەد.»
21 He told them, "Does anyone bring in a lamp to put it under a basket or bed—not on a stand? ئینجا پێی فەرموون: «ئایا خەڵکی چرا هەڵدەکەن تاکو بیخەنە ژێر تەشت یان نوێنەوە؟ باشە لەسەر چرادان داینانێن؟
22 Nothing is hidden except to be revealed; nothing is secret except to surface. چونکە هیچ شتێکی شاردراوە نییە ئاشکرا نەبێت و نهێنی نییە دەرنەکەوێت.
23 If anyone has ears to hear, let him hear." ئەگەر یەکێک گوێی هەیە بۆ بیستن، با ببیستێت.»
24 He told them, "Watch what you hear. The measure you use will be measured to you—and more added. هەروەها پێی فەرموون: «وردببنەوە لەوەی دەیبیستن. بەو پێوانەیەی ئێوە بۆ خەڵک دەیپێون، خودا بۆتان دەپێوێتەوە و زیاتریشتان دەداتێ،
25 For whoever has will be given more; whoever doesn't, even what he has will be taken from him." چونکە ئەوەی هەیەتی، پێی دەدرێت، ئەوەش کە نییەتی، تەنانەت ئەوەی هەشیەتی لێی دەسەنرێتەوە.»
26 He said, "This is what the kingdom of our Father is like: a man scatters seed on the ground. هەروەها فەرمووی: «شانشینی خودا لە مرۆڤێک دەچێت تۆو بوەشێنێتە سەر زەوی.
27 Night and day, asleep or awake, the seed sprouts and grows, though he doesn't know how. شەو دەخەوێت و ڕۆژ هەڵدەستێت، تۆوەکە سەر دەردەکات و گەشە دەکات، ئەویش نازانێت چۆن دەبێت.
28 The soil yields grain on its own—first blade, then head, then full kernel in the head. زەوی لە خۆیەوە بەرهەم دەدات، یەکەم جار گیا، ئینجا گوڵەگەنم، پاشان لە گوڵەگەنمەکەدا گەنمی تەواو.
29 But when the grain ripens, he immediately sends the sickle, since harvest has come." بەڵام کاتێک بەرەکە پێدەگات، دەستبەجێ داسی لێ گیر دەکات، چونکە دروێنەی هاتووە.»
30 He said, "What can we compare the kingdom of our Father to, or what parable can we use for it? هەروەها فەرمووی: «شانشینی خودا لە چی دەچێت؟ بە چ نموونەیەک ڕوونی بکەینەوە؟
31 It's like a mustard seed, the smallest of all seeds when sown on the ground. شانشینی خودا وەک دەنکە خەرتەلەیەکە، کاتێک لەسەر زەوی تۆو دەکرێت، لە هەموو تۆوەکانی سەر زەوی بچووکترە.
32 Yet once sown, it grows up and becomes the largest of all garden plants, producing branches so big that birds of the air can nest in its shade." کاتێک تۆو دەکرێت، گەشە دەکات و لە هەموو ڕووەکەکان گەورەتر دەبێت و لقی گەورە دەردەکات، بە شێوەیەک باڵندەی ئاسمان دەتوانن لەژێر سێبەریدا هێلانە بکەن.»
33 With many such parables he spoke the word to them, as they were able to hear. هەتا ئەو ئاستەی دەیانتوانی لێی تێبگەن، عیسا بە زۆر نموونەی لەو شێوەیە خەڵکی فێر دەکرد.
34 He spoke to them only in parables, but privately explained everything to his own disciples. بەبێ نموونە قسەی بۆ نەدەکردن، بەڵام کاتێک بە تەنها دەبوو لەگەڵ قوتابییەکانی خۆی هەموو واتاکانی بۆ ڕوون دەکردنەوە.
35 That day, when evening came, he said to them, "Let us cross over to the other side." هەر ئەو ڕۆژە، کاتێک ئێوارە داهات، بە قوتابییەکانی فەرموو: «با بپەڕینەوە ئەوبەر.»
36 They left the crowd and took him along, just as he was, in the boat, other boats accompanying him. ئەوانیش خەڵکەکەیان بەجێهێشت و بە هەمان بەلەم عیسایان برد؛ بەلەمی دیکەشی لەگەڵ بوو.
37 A fierce windstorm came up. Waves broke over the boat, so that it was already being swamped. ئینجا ڕەشەبایەکی توند هەڵیکرد، شەپۆلەکان بە توندی لە بەلەمەکەیان دەدا، کە خەریک بوو پڕبێت لە ئاو.
38 But Jesus was asleep in the stern on the cushion. They woke him and said, "Teacher, don't you care that we're dying?" عیسا لە دواوە سەری خستبووە سەر سەرینێک و خەوتبوو. هەڵیانساند و پێیان گوت: «مامۆستا، بەلاتەوە گرنگ نییە ئەگەر لەناوبچین؟»
39 He got up, rebuked the wind, and told the sea, "Peace! Be still!" The wind stopped, and it grew totally calm. ئەویش هەستا و لە ڕەشەباکەی ڕاخوڕی و بە دەریاچەکەی فەرموو: «بێدەنگ بە! هێمن بە!» ڕەشەباکە وەستا و بووە هێمنییەکی تەواو.
40 He said to them, "Why are you so afraid? Do you still have no faith?" ئینجا پێی فەرموون: «بۆچی ئەوەندە دەترسن؟ هێشتا باوەڕتان نییە؟»
41 They were terrified and asked one another, "Who then is this, that even the wind and the sea obey him?" ئەوانیش تۆقین و بە یەکترییان دەگوت: «ئەمە کێیە؟ تەنانەت با و دەریاش گوێڕایەڵی دەبن!»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]