Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Mark 3 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Once again Jesus entered the synagogue, and a man with a withered hand was there. دیسان عیسا چووەوە ناو کەنیشتێک، لەوێ پیاوێکی لێبوو دەستی وشک ببوو،
2 They watched closely to see if he'd heal the man on the Sabbath, to accuse Jesus. ئیتر هەندێک لەوانەی لەوێ بوون چاودێرییان دەکرد بۆ ئەوەی بزانن لە شەممەدا چاکی دەکاتەوە، تاکو سکاڵای لێ بکەن.
3 Jesus said to the man with the withered hand, "Stand up and come forward." عیسا بە پیاوە دەست وشکبووەکەی فەرموو: «لەبەردەم هەمووان ڕابوەستە.»
4 Then he asked them, "Is it lawful on the Sabbath to do good or to do harm, to save life or to kill?" But they stayed silent. ئینجا پێی فەرموون: «ئایا لە شەممەدا کاری چاکە دروستە یان کاری خراپە؟ ڕزگارکردنی ژیان یان کوشتن؟» کەچی بێدەنگ بوون.
5 He looked around at them in anger, grieved by their hardness of heart, and told the man, "Stretch out your hand." He stretched it out, and his hand was restored. بە تووڕەییەوە ئاوڕی لێیان دایەوە، لەبەر دڵڕەقییان خەمبار بوو، بە پیاوەکەی فەرموو: «دەستت درێژ بکە.» ئەویش درێژی کرد و دەستی چاک بووەوە.
6 Then the Pharisees went out and immediately began plotting with the Herodians how they might destroy him. فەریسییەکان هاتنە دەرەوە و یەکسەر لەگەڵ هێرۆدسییەکان تەگبیریان کرد چۆن بیکوژن.
7 Jesus withdrew with his disciples to the sea; a large crowd from Galilee followed, and from Judea, عیسا و قوتابییەکانی بەرەو دەریاچەکە کشانەوە و خەڵکێکی زۆر لە جەلیل دوای کەوتن.
8 from Jerusalem, Idumea, beyond the Jordan, and the region around Tyre and Sidon—hearing all he was doing, a great crowd came to him. کاتێک هەموو ئەو شتانەیان بیست کە دەیکرد، خەڵکێکی زۆر لە یەهودیا، ئۆرشەلیم، ئادومیا، ئەوبەری ڕووباری ئوردون و دەوروبەری سور و سەیداوە هاتنە لای.
9 He told his disciples to keep a small boat ready, because of the crowd, so they wouldn't crush him. ئەویش بە قوتابییەکانی فەرموو کە بەلەمێکی بۆ ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی خەڵکەکە پاڵەپەستۆی نەخەنە سەر.
10 For he had healed so many that all who had diseases were pressing forward to touch him. لەبەر ئەوەی خەڵکێکی زۆری چاککردەوە، وای لێهات هەموو دەردەدارەکان بەرەو ڕووی دەهاتن تاکو دەستی لێبدەن.
11 Whenever the unclean spirits saw him, they fell before him, shouting, "You are the Son of God!" ئەو کەسانەی کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو، کاتێک دەیانبینی کڕنۆشیان بۆ دەبرد و هاواریان دەکرد: «تۆ کوڕی خودای!»
12 But he firmly warned them not to reveal him. ئەویش بە توندی فەرمانی پێدەدان لەلای کەس باسی نەکەن.
13 Jesus went up the mountain and called those he wanted; they came to him. عیسا چووە سەر شاخێک و ئەوانەی بانگکرد کە خۆی ویستنی، ئەوانیش چوونە لای.
14 He appointed twelve, named apostles, so they could be with him and he could send them out to preach, دوازدەی دیاری کرد و ناوی لێنان نێردراوان، تاکو لەگەڵی بن و بۆ جاڕدان بیاننێرێت و
15 and to have authority to drive out demons. دەسەڵاتیان هەبێت بۆ دەرکردنی ڕۆحی پیس.
16 These are the twelve he appointed: Simon, to whom he gave the name Peter; ئەم دوازدە کەسەی دیاری کرد: شیمۆن کە ناوی لێنا پەترۆس،
17 James son of Zebedee, and John his brother, whom he named Boanerges, meaning Sons of Thunder; یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای کە ناوی لێنان بوانەرگس، واتا کوڕانی هەورەتریشقە،
18 Andrew, Philip, Bartholomew, Matthew, Thomas, James son of Alphaeus, Thaddaeus, Simon the Zealot, هەروەها ئەندراوس، فیلیپۆس، بەرتۆلماوس، مەتا، تۆماس، یاقوبی کوڕی حەلفی، تەداوس، شیمۆنی کانەوی و
19 and Judas Iscariot, who betrayed him. یەهوزای ئەسخەریوتی کە عیسای بە گرتن دا.
20 He went home; the crowd gathered again, so he and his disciples couldn't even eat. عیسا چووە ماڵێک و دیسان خەڵکێکی زۆریان لێ کۆبووەوە، بە شێوەیەک کە نەیانتوانی نان بخۆن.
21 When his family heard, they went out to restrain him, for they said, "He's out of his mind." کاتێک کەسوکاری بیستیان، هاتن بیگرن، چونکە دەیانگوت: «مێشکی تێکچووە.»
22 The scribes who came down from Jerusalem said, "He has Beelzebul," and, "By the prince of demons he drives out demons." مامۆستایانی تەوراتیش کە لە ئۆرشەلیمەوە هاتبوون، گوتیان: «بەعل‌زەبول دەستی بەسەردا گرتووە، بە شای ڕۆحە پیسەکان، ڕۆحی پیس دەردەکات.»
23 So Jesus called them to him and spoke in parables: "How can Satan drive out Satan? عیسا بانگی کردن و بە نموونە قسەی بۆ کردن: «شەیتان چۆن دەبێت شەیتان دەربکات؟
24 If a kingdom is divided against itself, that kingdom cannot stand. ئەگەر شانشینێک دووبەرەکی تێدابێت، ئەو شانشینە خۆی ڕاناگرێت.
25 And if a house is divided against itself, that house will not be able to stand. ئەگەر ماڵێکیش دووبەرەکی تێدابێت، ئەو ماڵە خۆی ڕاناگرێت.
26 And if Satan opposes himself and is divided, he cannot stand; his end has come. ئەگەر شەیتان لە خۆی هەڵگەڕایەوە و دووبەرەکی تێکەوت، خۆی ڕاناگرێت، بەڵکو کۆتایی پێ دێت.
27 No one can enter a strong man's house and take his goods without first tying up the strong man—then he can plunder the house. کەسیش ناتوانێت بچێتە ماڵی پیاوێکی بەهێز و شتەکانی تاڵان بکات، ئەگەر یەکەم جار نەیبەستێتەوە، ئینجا ماڵەکەی تاڵان بکات.
28 Truly I tell you, all sins and insults against God will be forgiven children of mankind, whatever they say, ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەموو گوناه و کفرکردنێکی مرۆڤ دەبەخشرێت،
29 but whoever blasphemes against the Holy Spirit never has forgiveness; they are guilty of an eternal sin," بەڵام ئەوەی سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز کفر بکات، هەرگیز نابەخشرێت، بەڵکو بە گوناهێکی هەتاهەتاییەوە تاوانبارە.»
30 for they were saying, "He has an unclean spirit." ئەمەی فەرموو، چونکە دەیانگوت: «ڕۆحی پیسی هەیە.»
31 His mother and brothers arrived and, standing outside, sent to him, calling him. دایک و براکانی عیسا هاتن، لە دەرەوە ڕاوەستان و ناردیان بەدوایدا.
32 A crowd sat around him and said to him, "Look, your mother and your brothers are outside, asking for you." خەڵکیش لە دەوروبەری دانیشتبوون، پێیان گوت: «وا دایک و براکانت لە دەرەوە بەدواتدا دەگەڕێن.»
33 He answered them, "Who are my mother and my brothers?" وەڵامی دانەوە و فەرمووی: «دایک و براکانم کێن؟»
34 Looking around at those sitting in a circle around him, he said, "Here are my mother and my brothers! چاوی گێڕا بەسەر ئەوانەی لە دەوروپشتی دانیشتبوون و فەرمووی: «دایک و برای من ئەمانەن.
35 Whoever does the will of our Father is my brother and sister and mother." ئەوەی بە خواستی خودا بکات، خوشک و برا و دایکمە.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]