1He said to them, "Truly I tell you: some standing here will not taste death before they see the kingdom of our Father come with power."OKSSئینجا پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەندێک لەوانەی لێرە ڕاوەستاون، مردن ناچێژن هەتا شانشینی خودا نەبینن بە هێزەوە دێت.»
2Six days later Jesus took Peter, James, and John, and led them up a high mountain alone, and he was transfigured before them.OKSSدوای شەش ڕۆژ، عیسا بە تەنها پەترۆس و یاقوب و یۆحەنای لەگەڵ خۆی برد و بۆ سەر چیایەکی بەرز ڕێبەریی کردن. پاشان لەپێشیان شێوەی گۆڕا.
3His clothes became radiant, dazzling white—whiter than anyone on earth could bleach them.OKSSجلەکانی بووە سپییەکی بریسکەدار، سپیتر لەوەی کە هەرکەسێک لە جیهاندا بتوانێت بیکات.
4And Elijah appeared to them along with Moses, and they were talking with Jesus.OKSSئینجا ئەلیاس و موسایان بۆ دەرکەوت، لەگەڵ عیسادا کەوتنە گفتوگۆ.
5Peter said to Jesus, "Rabbi, it's good that we're here. Let's make three shelters—one for you, one for Moses, and one for Elijah."OKSSپەترۆسیش بە عیسای گوت: «ڕابی، پێمان باشە لێرە بین، با سێ کەپر دروستبکەین، یەکێک بۆ تۆ و یەکێک بۆ موسا و یەکێکیش بۆ ئەلیاس.»
6He did not know what to say, for they were terrified.OKSSنەیدەزانی چی دەڵێت، چونکە تۆقیبوون.
7A cloud appeared and overshadowed them, and a voice came from the cloud: "This is my beloved Son. Listen to him!"OKSSهەورێکیش هات و باڵی بەسەریاندا کێشا، دەنگێک لە هەورەکەوە هات: «ئەمە کوڕی خۆشەویستمە، گوێی لێ بگرن!»
8Suddenly, when they looked around, they no longer saw anyone with them except Jesus.OKSSکاتێک لەناکاو سەیری دەوروپشتیان کرد، لە عیسا زیاتر کەسیان لەگەڵ خۆیان نەبینی.
9Coming down the mountain, he ordered them to tell no one what they'd seen until the Son of Man rose from the dead.OKSSکاتێک لە چیاکە دەهاتنە خوارەوە، عیسا فەرمانی پێدان ئەوەی بینییان بە کەسی نەڵێن، هەتا کوڕی مرۆڤ لەناو مردووان هەڵدەستێتەوە.
10So they kept the matter to themselves, questioning what rising from the dead could mean.OKSSئەوانیش بابەتەکەیان لەنێو خۆیاندا هێشتەوە و لەبارەی هەستانەوەی نێو مردووانەوە دەستیان بە گفتوگۆ کرد.
11And they asked him, "Why do the scribes say that Elijah must come first?"OKSSجا پرسیاریان لێکرد: «بۆچی مامۆستایانی تەورات دەڵێن: ”دەبێت یەکەم جار ئەلیاس بێت“؟»
12He said, "Elijah does come first and restores everything. Then why is it written the Son of Man must suffer much and be treated with contempt?OKSSعیسا وەڵامی دانەوە: «ڕاستە، ئەلیاس دێت و هەموو شتێک ڕێک دەخاتەوە. کەواتە بۆچی دەربارەی کوڕی مرۆڤ نووسراوە کە دەبێت زۆر ئازار بچێژێت و سووکایەتیی پێ بکرێت؟
13But I tell you, Elijah has come, and they did to him whatever they pleased, as it is written about him."OKSSبەڵام پێتان دەڵێم، ئەلیاس هات و چییان ویست پێیان کرد، هەروەک ئەوەی لەبارەی ئەوەوە نووسراوە.»
14Coming to the other disciples, they saw a large crowd around the disciples, and scribes arguing with them.OKSSکاتێک هاتنەوە لای قوتابییەکانی دیکە، خەڵکێکی زۆریان لە دەوروپشتیان بینی و مامۆستایانی تەوراتیش دەمەقاڵێیان لەگەڵ دەکردن.
15As soon as the whole crowd saw Jesus, they were astonished and ran to greet him.OKSSکە هەموو خەڵکەکە عیسایان بینی یەکسەر سەرسام بوون، ڕایانکرد بەرەوپیری و سڵاویان لێکرد.
16He asked them, "What are you arguing about with the scribes?"OKSSعیسا لێی پرسین: «لەسەر چی دەمەقاڵێیان لەگەڵ دەکەن؟»
17Someone in the crowd answered him, "Teacher, I brought my son to you; he has a spirit that won't let him speak.OKSSیەکێک لە خەڵکەکە وەڵامی دایەوە: «مامۆستا، کوڕەکەم هێناوەتە لات، ڕۆحێکی لاڵی هەیە.
18Whenever it seizes him, it throws him down. He foams at the mouth, grinds his teeth, and stiffens. I asked your disciples to drive it out, but they couldn't."OKSSلەکوێ بیگرێت، بە زەویدا دەدات، دەمی کەف دەکات و ددانەکانی جیڕدەکاتەوە و ڕەق دەبێت. داوام لە قوتابییەکانت کرد دەریبکەن، بەڵام نەیانتوانی.»
19He replied, "You unbelieving generation, how long must I stay with you? How long must I endure you? Bring him to me."OKSSعیسا وەڵامی دانەوە: «ئەی نەوەی بێباوەڕ، هەتا کەی لەگەڵتان بم؟ هەتا کەی بەرگەتان بگرم؟ منداڵەکە بهێننە لام.»
20They brought the boy to him. Seeing Jesus, the spirit instantly convulsed him; he fell to the ground, thrashing and foaming at the mouth.OKSSئەوانیش هێنایانە لای. کە ڕۆحە پیسەکە عیسای بینی، دەستبەجێ منداڵەکە فێی لێهات و کەوتە سەر زەوی، دەگەوزی و کەف لە دەمیەوە دەهات.
21Jesus asked the boy's father, "How long has this been happening to him?" "From childhood," he said.OKSSعیسا لە باوکی منداڵەکەی پرسی: «لە کەیەوە وای لێهاتووە؟» گوتی: «لە منداڵییەوە.
22"It has often thrown him into fire and water to destroy him. But if you can do anything, pity us and help us."OKSSزۆر جاریش خستوویەتییە ناو ئاگر یان ئاوەوە تاکو لەناوی ببات. ئەگەر دەتوانیت شتێک بکەیت، بەزەییت پێمان بێتەوە و یارمەتیمان بدە.»
23Jesus said to him, "'If you can'? Everything is possible for the one who believes."OKSSعیسا پێی فەرموو: «”ئەگەر دەتوانیت“؟ ئەوەی باوەڕ بهێنێت هەموو شتێکی بۆ دەبێت.»
24Immediately the boy's father cried, "I believe; help my unbelief!"OKSSیەکسەر باوکی منداڵەکە هاواری کرد: «باوەڕم هەیە، یارمەتی بێباوەڕیم بدە!»
25Seeing a crowd running together, Jesus rebuked the unclean spirit: "Mute and deaf spirit, I command you—come out of him and never enter him again!"OKSSعیسا کە بینی خەریکە قەرەباڵغ دەبێت، لە ڕۆحە پیسەکەی ڕاخوڕی: «ئەی ڕۆحی کەڕولاڵ، فەرمانت پێ دەکەم، لێی وەرە دەرەوە و نەچیتەوە ناوی!»
26Crying out and convulsing him hard, it came out. He looked like a corpse, so many said, "He's dead."OKSSئینجا ڕۆحە پیسەکە هاواری کرد و بە توندی فێی لێهێنا و لێی هاتە دەرەوە. کوڕەکە وەک مردووی لێ هات، تەنانەت زۆر کەس گوتیان: «مرد.»
27But Jesus took him by the hand and raised him up, and he stood.OKSSبەڵام عیسا دەستی گرت و هەڵیستاندەوە، ئەویش ڕاوەستا.
28When Jesus had gone indoors, his disciples asked him privately, "Why couldn't we drive it out?"OKSSعیسا چووەوە ماڵ، قوتابییەکانی بە تەنها لێیان پرسی: «بۆچی ئێمە نەمانتوانی دەریبکەین؟»
29He told them, "This kind can come out only by prayer."OKSSپێی فەرموون: «ئەم جۆرە بە نوێژ نەبێت دەرناکرێت.»
30They left there and passed through Galilee. Jesus did not want anyone to know where they were,OKSSلەوێ ڕۆیشتن و بە جەلیلدا تێپەڕین، عیساش نەیویست کەس بزانێت،
31because he was teaching his disciples, telling them, "The Son of Man is being handed into human hands. They will kill him, and three days later he will rise."OKSSچونکە قوتابییەکانی فێردەکرد و پێی دەفەرموون: «کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست خەڵک و دەیکوژن، دوای کوشتنی بە سێ ڕۆژ هەڵدەستێتەوە.»
32But they did not understand what he meant, and they were afraid to ask him.OKSSبەڵام ئەوان لە قسەکە تێنەگەیشتن و ترسان لێی بپرسن.
33They came to Capernaum. In the house he asked them, "What were you arguing about on the way?"OKSSئینجا هاتنە کەفەرناحوم. کە گەیشتە ماڵەوە، عیسا لێی پرسین: «لە ڕێگا گفتوگۆی چیتان دەکرد؟»
34But they were silent, since they had argued along the way about who was greatest.OKSSبەڵام ئەوان بێدەنگ بوون، چونکە لە ڕێگا مشتومڕیان لەگەڵ یەکتر کرد کە کامیان پایەبەرزترە.
35He sat down, called the Twelve, and told them, "Anyone who wants to be first must be last of all and servant of all."OKSSعیسا دانیشت و دوازدە قوتابییەکەی بانگکرد، پێی فەرموون: «ئەگەر یەکێک ویستی یەکەم بێت، با لەدوای هەمووان و خزمەتکاری هەمووان بێت.»
36He took a little child, stood him among them, took the child in his arms, and said to them:OKSSئینجا منداڵێکی هێنا و لە ناوەڕاستیاندا ڕایگرت، گرتییە باوەشی و پێی فەرموون:
37"Whoever accepts one of these little children in my name accepts me; whoever accepts me accepts not me but the one who sent me."OKSS«ئەوەی بە ناوی منەوە پێشوازی لە یەکێک لەم منداڵانە بکات، پێشوازی لە من دەکات، ئەوەی پێشوازیم لێ بکات، پێشوازی لە من ناکات، بەڵکو لەوەی ناردوومی.»
38John said to him, "Teacher, we saw someone driving out demons in your name and tried to stop him, since he doesn't follow us."OKSSیۆحەنا پێی گوت: «مامۆستا، یەکێکمان بینی بە ناوی تۆوە ڕۆحی پیسی دەردەکرد، ئێمەش ڕێمان لێ گرت، چونکە دوامان ناکەوێت.»
39But Jesus said, "Don't stop him—no one who does a miracle in my name can soon speak evil of me.OKSSعیسا فەرمووی: «ڕێی لێ مەگرن، کەس نییە بە ناوی منەوە پەرجوو بکات و بتوانێت لەدوای ماوەیەکی کورت بە خراپە باسم بکات،
40For whoever is not against us is for us.OKSSچونکە ئەوەی دژمان نییە لەگەڵمانە.
41Truly I tell you, whoever gives you a cup of water to drink because you belong to Christ will never lose his reward.OKSSئەوەی بە ناوی منەوە جامێک ئاوی پێدان، لەبەر ئەوەی هی مەسیحن، ڕاستیتان پێ دەڵێم پاداشتی ون نابێت.
42Whoever trips up one of these little ones who believe in me—better for him to have a large millstone hung around his neck and be thrown into the sea.OKSS«ئەوەی یەکێک لەم بچووکانەی کە باوەڕیان بە من هەیە تووشی گوناه بکات، باشترە بۆی بەرداشێکی گەورە بە ملیەوە هەڵبواسرێت و فڕێبدرێتە دەریاوە.
43If your hand trips you up, cut it off. Better to enter life maimed than with two hands to go into hell, into the unquenchable fire.OKSSئەگەر دەستت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە. بۆ تۆ باشترە بە دەستێکەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی دوو دەستت هەبێت و بچیتە دۆزەخەوە، ناو ئاگرێک کە کوژانەوەی بۆ نییە.
44Not in this editionOKSS[لەوێ کرمەکانیان نامرێت و ئاگرەکە ناکوژێتەوە.]
45If your foot trips you up, cut it off. Better to enter life lame than be thrown into hell with two feet.OKSSئەگەر پێت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە. بۆ تۆ باشترە بە پێیەکەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی کە بە دوو پێوە فڕێبدرێیتە ناو دۆزەخ.
46Not in this editionOKSS[لەوێ کرمەکانیان نامرێت و ئاگرەکە ناکوژێتەوە.]
47If your eye trips you up, throw it out. Better to enter the kingdom of our Father with one eye than be thrown into hell with two,OKSSئەگەر چاوت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە. بۆ تۆ باشترە بە یەک چاوەوە بچیتە ناو شانشینی خوداوە لەوەی بە دوو چاوەوە فڕێبدرێیتە ناو دۆزەخ.
48where 'their worm never dies and the fire never goes out.'OKSS«﴿لەوێ کرمەکانیان نامرێت و ئاگرەکە ناکوژێتەوە.﴾
49For everyone will be salted with fire.OKSSهەموو کەسێک بە ئاگر سوێر دەکرێت.
50Salt is good, but if it loses its saltiness, how can you season it again? Keep salt among yourselves, and be at peace with each other."OKSS«خوێ باشە، بەڵام ئەگەر خوێ سوێرییەکەی نەما، بە چی سوێری دەکەنەوە؟ با خوێتان تێدابێت و لەگەڵ یەکتری لە ئاشتیدا بن.»