Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Mark 10 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 He left there for the region of Judea and beyond the Jordan; crowds gathered to him again, and as usual he taught them once more. ئینجا عیسا ئەوێی بەجێهێشت و هاتە هەرێمی یەهودیا و ئەوبەری ڕووباری ئوردون. دیسان خەڵک لێی کۆبوونەوە، وەک نەریتی خۆی فێری دەکردن.
2 Some Pharisees came to test him, asking, "Is it lawful for a man to divorce his wife?" هەندێک فەریسی هاتن و بۆ تاقیکردنەوە پرسیاریان لێی کرد: «ئایا دروستە مێرد ژنەکەی تەڵاق بدات؟»
3 He answered them, "What did Moses command you?" وەڵامی دایەوە: «موسا فەرمانی چی پێ کردوون؟»
4 They said, "Moses permitted a man to write a certificate of divorce and send her away." گوتیان: «موسا ڕێی داوە پیاو تەڵاقنامە بنووسێت و لە ژنەکەی جودا ببێتەوە.»
5 Jesus told them, "He wrote you this command because your hearts were hard. بەڵام عیسا پێی فەرموون: «لەبەر دڵڕەقیتان ئەم ڕاسپاردەیەی بۆ نووسین.
6 But from the beginning of creation, our Father made them male and female. بەڵام لە سەرەتای بەدیهێنانەوە، خودا ﴿بە نێر و مێ بەدیهێنان.﴾
7 'For this reason a man will leave his father and mother and be joined to his wife, ﴿لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت،
8 and the two will become one flesh.' So they are no longer two, but one flesh. ئیتر هەردووکیان دەبنە یەک جەستە.﴾ کەواتە چیتر دوو نین، بەڵکو یەک جەستەن.
9 Therefore what our Father has joined together, let no one separate." لەبەر ئەوە ئەوەی خودا بە یەکتری گەیاندووە، با مرۆڤ جیای نەکاتەوە.»
10 Back in the house, the disciples asked him about this again. لە ماڵەوەش، قوتابییەکان دیسان لەم بارەیەوە لێیان پرسی.
11 He said to them, "Whoever divorces his wife and marries another commits adultery against her, پێی فەرموون: «ئەوەی ژنەکەی تەڵاق بدات و یەکێکی دیکە بهێنێت، ئەوا داوێنپیسی بەرامبەر دەکات.
12 and if she divorces her husband and marries another, she commits adultery." ئەگەر ژن مێردەکەی تەڵاق بدات و مێرد بە یەکێکی دیکە بکات، ئەوا داوێنپیسی دەکات.»
13 People were bringing children to him so that he might touch them, but the disciples rebuked them. خەڵکی منداڵیان هێنایە لای عیسا تاوەکو دەستیان لەسەر دابنێت، بەڵام قوتابییەکان سەرزەنشتیان کردن.
14 When Jesus saw this, he grew angry and said, "Let the children come to me; don't stop them, for the kingdom of our Father belongs to such as these. کە عیسا ئەمەی بینی، تووڕە بوو، پێی فەرموون: «لێگەڕێن منداڵان بێنە لام، ڕێیان لێ مەگرن، چونکە شانشینی خودا هی وەک ئەمانەیە.
15 Truly I tell you, whoever doesn't receive our Father's kingdom like a child will never enter it." ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی وەک منداڵێک شانشینی خودا قبوڵ نەکات، هەرگیز ناچێتە ناویەوە.»
16 And he took them in his arms and blessed them, laying his hands on them. منداڵەکانیشی لە باوەش کرد، دەستی لەسەر دانان و بەرەکەتی پێدان.
17 As he started down the road, a man ran up, knelt before him, and asked, "Good Teacher, what must I do to inherit eternal life?" کاتێک عیسا خەریک بوو دەڕۆیشت، پیاوێک بە پەلە بەرەو ڕووی هات، کڕنۆشی بۆ برد و لێی پرسی: «مامۆستای باش، چی بکەم تاکو ژیانی هەتاهەتایی بە میرات وەربگرم؟»
18 Jesus asked, "Why call me good? No one is good except our Father alone. عیسا پێی فەرموو: «بۆچی بە باش ناوم دەبەیت؟ بێجگە لە خودا کەس باش نییە.
19 You know the commandments: 'don't murder, commit adultery, steal, or give false testimony; don't defraud; honor your father and mother.'" ڕاسپاردەکان دەزانیت: ﴿مەکوژە، داوێنپیسی مەکە، مەدزە، شایەتی درۆ مەدە، فێڵ مەکە، ڕێزی دایک و باوکت بگرە.﴾»
20 He said to him, "Teacher, all these I have kept since my youth." ئەویش پێی گوت: «مامۆستا، لە منداڵییەوە هەموو ئەم ڕاسپاردانەم بەجێگەیاندووە.»
21 Jesus looked at him and loved him. "One thing you lack: go, sell everything you own, give to the poor—you'll have treasure in heaven—then come follow me." عیسا سەیری کرد و خۆشیویست، پێی فەرموو: «شتێکت کەمە، بڕۆ هەرچیت هەیە هەمووی بفرۆشە و بیدە بە هەژاران، بەمە گەنجینەیەکت لە ئاسماندا دەبێت، ئینجا وەرە دوام بکەوە.»
22 At this word his face fell, and he went away grieving, for he had many possessions. بەم قسەیە دڵی خورپەی کرد، بە دڵتەنگییەوە ڕۆیشت، چونکە سامانێکی زۆری هەبوو.
23 Jesus looked around and told his disciples, "How hard it will be for the wealthy to enter the kingdom of our Father!" عیسا سەیری دەوروپشتی کرد و بە قوتابییەکانی فەرموو: «چوونە ناو شانشینی خودا بۆ دەوڵەمەند چەند زەحمەتە!»
24 The disciples were amazed at his words. Jesus said to them again, "Children, how hard it is to enter the kingdom of our Father! قوتابییەکان لە قسەکانی سەرسام بوون، بەڵام عیسا دیسان پێی فەرموون: «کوڕینە، چوونە ناو شانشینی خودا چەند زەحمەتە!
25 A camel goes through a needle's eye easier than a rich person enters our Father's kingdom." ئاسانترە وشترێک بە کونی دەرزییەکەوە بچێت لەوەی دەوڵەمەندێک بچێتە ناو شانشینی خوداوە.»
26 They were even more astonished and said to one another, "Then who can be saved?" جا زیاتر سەرسام بوون و بە یەکتریان گوت: «کەواتە کێ دەتوانێت ڕزگاری بێت؟»
27 Jesus looked at them and said, "With man, impossible; but not with our Father, for all things are possible with our Father." عیساش سەیری کردن و فەرمووی: «لەلای مرۆڤ مەحاڵە، بەڵام لەلای خودا نا، چونکە لەلای خودا هەموو شتێک دەبێت.»
28 Peter began to say to him, "Look, we have left everything and followed you." پەترۆس دەستی بە قسە کرد و گوتی: «ئەوەتا ئێمە وازمان لە هەموو شتێک هێناوە و دوات کەوتووین.»
29 Jesus said, "Truly I tell you, no one has left house or brothers or sisters or mother or father or children or fields for my sake and for the gospel, عیسا فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: کەس نییە ماڵ، برا، خوشک، دایک، باوک، منداڵ یان کێڵگەی لە پێناوی من و مزگێنییەکەم بەجێهێشتبێت،
30 "who won't receive a hundredfold now, in this time—houses, brothers, sisters, mothers, children, fields, with persecutions—and in the age to come, eternal life. ئێستا لەم دنیایە سەد ئەوەندە وەرنەگرێتەوە لە ماڵ، برا، خوشک، دایک، منداڵ و کێڵگە لەگەڵ چەوسانەوە، لەو دنیاش ژیانی هەتاهەتایی.
31 But many who are first will be last, and the last first." بەڵام زۆر لە یەکەمینەکان دەبنە دواهەمین و دواهەمینەکانیش دەبنە یەکەمین.»
32 On the road up to Jerusalem, Jesus walked ahead of them. They were amazed, and those following were afraid. Taking the twelve aside again, he began telling them what was about to happen to him: بە ڕێگاوە بەرەو ئۆرشەلیم سەردەکەوتن، عیسا پێشیان کەوتبوو، قوتابییەکانیش سەرسام ببوون، ئەوانەی دوای دەکەوتن دەترسان. دیسان دوازدە قوتابییەکەی جیا کردەوە و دەستی کرد بە باسکردنی ئەو شتانەی کە بەسەری دێت.
33 "Look, we're going up to Jerusalem. The Son of Man will be handed over to the chief priests and scribes, who will condemn him to death and hand him over to the Gentiles. فەرمووی: «ئەوا بۆ ئۆرشەلیم سەردەکەوین، کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات، بڕیاری مردنی دەدەن، دەیدەنە دەست ناجولەکەکان،
34 They will mock him, spit on him, flog him, and kill him; after three days he will rise." گاڵتەی پێ دەکەن و تفی لێدەکەن و بە قامچی لێی دەدەن و دەیکوژن. دوای سێ ڕۆژ هەڵدەستێتەوە.»
35 James and John, Zebedee's sons, came to him and said, "Teacher, we want you to do for us whatever we ask." یاقوب و یۆحەنای کوڕەکانی زەبدی هاتنە لای و پێیان گوت: «مامۆستا، دەمانەوێت هەرچی داوای دەکەین بۆمان بکەیت.»
36 He said to them, "What do you want me to do for you?" ئەویش پێی فەرموون: «چیتان دەوێت بۆتان بکەم؟»
37 They said to him, "Let us sit in your glory, one at your right, one at your left." وەڵامیان دایەوە: «کاتێک لەسەر تەختی شکۆمەندییەکەت دانیشتیت، پێمان ڕەوا ببینە یەکێکمان لەلای ڕاستت و یەکێکمان لەلای چەپت دابنیشین.»
38 Jesus said to them, "You don't know what you're asking. Can you drink the cup I drink, or be baptized with the baptism I'm baptized with?" بەڵام عیسا پێی فەرموون: «نازانن داوای چی دەکەن. ئایا دەتوانن ئەو جامە بخۆنەوە کە من دەیخۆمەوە؟ ئایا دەتوانن بەو ئازارەدا تێبپەڕن کە من پێیدا تێدەپەڕم؟»
39 "We can," they said. Jesus said to them, "The cup I drink, you will drink; the baptism I'm baptized with, you will be baptized with, وەڵامیان دایەوە: «دەتوانین.» عیساش پێی فەرموون: «ئەو جامەی من دەیخۆمەوە، ئێوەش دەیخۆنەوە، بەو شێوەیەی من بە ئازاردا تێدەپەڕم، ئێوەش پێیدا تێدەپەڕن.
40 but sitting at my right or left isn't mine to give - that's for those it's prepared for." بەڵام دانیشتن لەلای ڕاست و چەپمەوە، هی من نییە تاکو بیبەخشم. ئەو شوێنانە هی ئەو کەسانەیە کە بۆیان ئامادە کراون.»
41 Hearing this, the ten grew indignant at James and John. کاتێک دە قوتابییەکەی دیکە قسەکانی یاقوب و یۆحەنایان بیستەوە، لێیان تووڕە بوون،
42 Jesus called them together and said, "You know that those regarded as rulers of the Gentiles dominate them, and their great ones wield power over them. بەڵام عیسا بانگی کردن و پێی فەرموون: «دەزانن ئەوانەی بە سەرۆکی نەتەوەکانی دیکە دادەنرێن وەک میر فەرمانڕەواییان بەسەردا دەکەن و گەورەکانیان دەسەڵاتیان بەسەردا دەسەپێنن.
43 But it isn't so among you. Instead, whoever wants to be great among you must be your servant, بەڵام لەنێو ئێوەدا ئاوا نابێت، بەڵکو ئەوەی دەیەوێت لەنێوتاندا پایەی بەرز بێت، با ببێتە خزمەتکارتان.
44 and whoever wants to be first among you must be slave of all. ئەوەش کە دەیەوێ لەنێوتاندا ببێتە یەکەم، با ببێتە بەندەی هەمووتان،
45 For even the Son of Man came not to be served, but to serve, and to give his life as a ransom for many." چونکە تەنانەت کوڕی مرۆڤیش نەهاتووە تاکو خزمەت بکرێت، بەڵکو خزمەت بکات و ژیانی خۆی بەخت بکات بۆ کڕینەوەی خەڵکێکی زۆر.»
46 They came to Jericho. As Jesus and his disciples were leaving with a large crowd, blind Bartimaeus son of Timaeus sat begging by the road. ئینجا گەیشتنە شاری ئەریحا. لەو کاتەی خۆی و قوتابییەکانی و خەڵکێکی زۆر لە شارەکە هاتنە دەرەوە، سواڵکەرێکی نابینا بە ناوی بارتیماوس کە بە واتای کوڕی تیماوس دێت، لەسەر ڕێگا دانیشتبوو.
47 Hearing it was Jesus of Nazareth, he began to cry out, "Jesus, Son of David, have mercy on me!" کە بیستی ئەوە عیسای ناسیرەییە، هاواری کرد: «عیسای کوڕی داود، بەزەییت پێمدا بێتەوە!»
48 Many scolded him to be silent, but he shouted even louder, "Son of David, have mercy on me!" زۆر کەس ئەویان سەرزەنشت کرد تاکو بێدەنگ بێت. بەڵام زۆر بەرزتر هاواری دەکرد: «کوڕی داود، بەزەییت پێمدا بێتەوە!»
49 Jesus stopped and said, "Call him." So they called the blind man: "Courage! Get up—he's calling you." عیسا ڕاوەستا و فەرمووی: «بانگی بکەن.» ئەوانیش نابیناکەیان بانگکرد و پێیان گوت: «ورەت بەرز بێت! هەستە، بانگت دەکات.»
50 Throwing off his cloak, he jumped up and came to Jesus. ئیتر کەواکەی فڕێدا و هەستا و هاتە لای عیسا.
51 Jesus told him, "What do you want me to do for you?" The blind man told him, "Rabboni, let me see again." عیسا لێی پرسی: «چیت دەوێ بۆت بکەم؟» نابیناکە پێی گوت: «ڕابی، دەمەوێ ببینم.»
52 Jesus told him, "Go; your faith has healed you." At once he regained his sight and followed Jesus on the road. عیساش پێی فەرموو: «بڕۆ! باوەڕەکەت تۆی چاککردەوە.» دەستبەجێ بینایی بۆ گەڕایەوە و بە ڕێگادا دوای عیسا کەوت.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]