Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Mark 11 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Nearing Jerusalem, at Bethphage and Bethany by the Mount of Olives, Jesus sent two of his disciples ahead, کاتێک لە ئۆرشەلیم نزیک بوونەوە، لە بێت‌فاجی و بێت‌عەنیا لەلای کێوی زەیتوون، عیسا دووان لە قوتابییەکانی نارد،
2 telling them, "Go into the village ahead of you, and as soon as you enter it, you'll find a tied colt no one has ever ridden. Untie it and bring it here." پێی فەرموون: «بڕۆنە ئەو گوندەی بەرامبەرتان، کاتێک دەچنە ناوی، دەبینن جاشکێک بەستراوەتەوە هەتا ئێستا کەس سواری نەبووە، بیکەنەوە و بیهێنن.
3 If anyone asks you, 'Why are you doing this?' say, 'The Lord needs it and will send it back here at once.' ئەگەر یەکێک لێی پرسین: ”بۆ ئەمە دەکەن؟“ بڵێن: ”گەورەمان پێویستی پێیەتی، ئینجا زوو دەینێرێتەوە بۆ ئێرە.“»
4 They went and found a colt tied at a doorway outside in the street, and untied it. چوون و بینییان وا جاشکێک لەسەر ڕێگاکە، لەبەر دەرگای ماڵێک بەستراوەتەوە، ئەوانیش کردیانەوە.
5 Some of those standing there asked them, "What are you doing, untying that colt?" هەندێک کەس لەوێ ڕاوەستابوون، لێیان پرسین: «چی دەکەن، جاشکەکە دەکەنەوە؟»
6 They answered as Jesus had told them, and the people let them go. وەک ئەوەی عیسا پێی فەرمووبوون وەڵامیان دایەوە، ئیتر ڕێگایان دان.
7 They brought the colt to Jesus and threw their cloaks over it, and he sat on it. جاشکەکەیان بۆ عیسا هێنا و کەواکانیان خستە سەری، ئەویش سواری بوو.
8 Many spread their cloaks on the road; others spread leafy branches cut from the fields. زۆر کەسیش کەواکانیان لەسەر ڕێگاکە ڕاخست، هەندێکیش لە باخەکان لقەداریان بڕیبووەوە.
9 Those who went ahead and those who followed were shouting, "Hosanna! Blessed is he who comes in the name of our Father! ئەوانەی لەپێشییەوە و ئەوانەش کە لەدوایەوە دەڕۆیشتن، هاواریان دەکرد: «﴿هۆسانا! پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!﴾»
10 Blessed is the coming kingdom of our father David! Hosanna in the highest!" «پیرۆزە ئەو شانشینەی داودی باوکمان کە دێت!» «هۆسانا بۆ خودا!»
11 Jesus entered Jerusalem and the temple, looked around at everything, and—since it was already late—went out to Bethany with the Twelve. عیسا چووە ناو ئۆرشەلیم بۆ ناو حەوشەکانی پەرستگا، تەماشای هەموو شتێکی دەوروبەری کرد، بەڵام لەبەر ئەوەی کات درەنگ بوو، لەگەڵ دوازدە قوتابییەکە چوونە دەرەوەی شار بۆ گوندی بێت‌عەنیا.
12 The next day, as they were leaving Bethany, Jesus was hungry. بۆ بەیانی کە بێت‌عەنیایان بەجێهێشت، عیسا برسی بوو.
13 Seeing a leafy fig tree in the distance, he went to see if it had anything on it. Reaching it, he found nothing but leaves, since it wasn't fig season. لە دوورەوە دار هەنجیرێکی بینی گەڵای کردبوو، بەرەو لای چوو بە ئومێدی ئەوەی شتێکی پێوە ببینێ. گەیشتە لای و لە گەڵا زیاتر هیچی پێوە نەبینی، چونکە وەرزی هەنجیر نەبوو.
14 Then he told it, "May no one ever eat fruit from you again." His disciples heard him say it. ئینجا پێی فەرموو: «ئیتر هەرگیز کەس لە بەرت ناخوات.» قوتابییەکانیشی گوێیان لێبوو.
15 They arrived in Jerusalem, and Jesus entered the temple and began driving out the sellers and buyers there. He overturned the money-changers' tables and the seats of those selling doves, هاتنە ئۆرشەلیم و عیسا چووە ناو حەوشەکانی پەرستگا و دەستی کرد بە دەرکردنی ئەوانەی لەوێ خەریکی کڕین و فرۆشتن بوون، مێزی پارەگۆڕەوان و کورسی کۆترفرۆشانی سەرەوژێر کرد.
16 and he would not allow anyone to carry merchandise through the temple courts. نەیدەهێشت کەس بە شتومەکەوە بە ناو حەوشەکانی پەرستگادا تێبپەڕێت.
17 And he taught them, saying, "Isn't it written: 'My house will be called a house of prayer for all the nations'? But you've made it a den of robbers." فێری دەکردن و دەیفەرموو: «ئایا نەنووسراوە: ﴿ماڵەکەم بە ماڵی نوێژ ناودەبردرێت بۆ هەموو گەلان﴾؟ بەڵام ئێوە کردووتانە بە ﴿ئەشکەوتی دزان!﴾»
18 The chief priests and scribes heard this and sought a way to destroy him, for they feared him, since the whole crowd was amazed at his teaching. کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات گوێیان لێبوو، بیریان دەکردەوە چۆن لەناوی ببەن، چونکە لێی دەترسان لەبەر ئەوەی هەموو خەڵکەکە لە فێرکردنەکانی سەرسام ببوون.
19 And when evening came, they went out of the city. کاتێک ئێوارە داهات، عیسا و قوتابییەکانی چوونە دەرەوەی شار.
20 In the morning, as they passed by, they saw the fig tree withered from its roots. بەیانی کە بەوێدا تێپەڕینەوە، دار هەنجیرەکەیان بینی لە ڕەگەوە وشک بووە.
21 Peter remembered and said to him, "Rabbi, look! The fig tree you cursed has withered." پەترۆس بیری کەوتەوە و گوتی: «ڕابی، سەیر بکە! دار هەنجیرەکەی نەفرەتت لێکرد، وشک بووە!»
22 Jesus answered them, "Have faith in our Father. عیسا وەڵامی دایەوە: «باوەڕتان بە خودا هەبێت.
23 Truly I tell you, whoever tells this mountain, 'Be lifted up and thrown into the sea,' without doubting in his heart but believing what he says will happen—it will be done for him. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی بەم کێوە بڵێت ”هەڵبکەنرێ و بکەوە ناو دەریاوە،“ لە دڵدا گومان نەکات، بەڵکو باوەڕ بکات ئەوەی دەیڵێت دەبێت، ئەوا بۆی دەبێت.
24 So I tell you: whatever you pray and ask for, believe you've received it - it will be yours. لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم: هەموو ئەوەی داوای دەکەن و نوێژی بۆ دەکەن، باوەڕ بکەن کە وەرتانگرتووە، بۆتان دەبێت.
25 When you stand praying, forgive whatever you hold against anyone, so your Father in heaven may also forgive you your sins." کاتێک دەوەستن نوێژ بکەن، ئەگەر شتێکتان بەسەر یەکێکەوە هەبێت لێی خۆشبن، تاکو باوکیشتان ئەوەی کە لە ئاسمانە لە گوناهەکانتان خۆشبێت.
26 Not in this edition [بەڵام ئەگەر ئێوە لێ خۆش نەبن، باوکی ئاسمانیشتان لە گوناهەکانتان خۆش نابێت.]»
27 They returned to Jerusalem. While Jesus walked in the temple, the chief priests, scribes, and elders came to him, دیسان هاتنەوە ئۆرشەلیم، عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا دەگەڕا، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات و پیران هاتنە لای و
28 and asked, "By what authority are you doing this? Or who gave you this authority to do it?" لێیان پرسی: «ئەمانە بە چ دەسەڵاتێک دەکەیت؟ کێ ئەم دەسەڵاتەی بە تۆ داوە ئەم شتانە بکەیت؟»
29 Jesus said to them, "I'll ask you one question. Answer me, and I'll tell you by what authority I do these things. عیسا پێی فەرموون: «پرسیارێکتان لێ دەکەم، وەڵامم بدەنەوە، منیش پێتان دەڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم:
30 John's baptism—was it from heaven, or of human origin? Answer me." لەئاوهەڵکێشانی یەحیا لە ئاسمانەوە بوو یان لە مرۆڤەوە؟ وەڵامم بدەنەوە!»
31 They discussed it among themselves: "If we say, 'From heaven,' he'll ask, 'Then why didn't you believe him?' لەنێو خۆیاندا کەوتنە ڕاوێژکردن و گوتیان: «ئەگەر بڵێین، ”لە ئاسمانەوە بوو،“ دەڵێت، ”باشە بۆچی باوەڕتان پێی نەکرد؟“
32 But if we say, 'From humans'"—they feared the crowd, since all considered John a true prophet. ئەگەریش بڵێین، ”لە مرۆڤەوە بوو“…» لە خەڵک دەترسان، چونکە یەحیا لەلای هەمووان بەڕاستی بە پێغەمبەر دادەنرا.
33 They answered Jesus, "We don't know." Jesus said, "Neither will I tell you by what authority I do these things." ئینجا وەڵامی عیسایان دایەوە: «نازانین.» عیساش پێی فەرموون: «منیش پێتان ناڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]