Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Mark 12 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 He began speaking to them in parables: "A man planted a vineyard, fenced it in, dug a winepress pit, built a watchtower, rented it to farmers, and left. عیسا بە نموونە دەستی کرد بە قسەکردن بۆیان: «کابرایەک ڕەزێکی چاند، پەرژینێکی بە دەوریدا کرد، چاڵێکی بۆ ترێ گوشین تێدا هەڵکەند و قوللەیەکی چاودێری بنیاد نا. بە ڕەزەوانانی سپارد و گەشتی کرد.
2 At harvest time he sent a servant to the tenants to collect some of the vineyard's fruit. لە وەرزی خۆیدا خزمەتکارێکی بۆ لای ڕەزەوانەکان نارد، تاکو بەرهەمی ڕەزەکە لە ڕەزەوانەکان وەربگرێت.
3 But they seized him, beat him, and sent him away empty-handed. بەڵام گرتییان و لێیاندا و بە دەستی بەتاڵ ناردییانەوە.
4 Again he sent them another servant; they hit him on the head and dishonored him. دیسان خزمەتکارێکی دیکەی بۆ لایان نارد، سەری ئەمیشیان شکاند و سووکایەتییان پێ کرد.
5 And he sent another, and they killed him—then many more, beating some and killing others." یەکێکی دیکەشی نارد، ئەویشیان کوشت. زۆر خزمەتکاری دیکەشی نارد، لە هەندێکیان دا و هەندێکیان کوشت.
6 He had still one, a beloved son; last he sent him to them, saying, "They will respect my son." «تەنها کوڕە خۆشەویستەکەی مابوو، لە کۆتاییدا ئەویشی بۆ لایان نارد و گوتی: ”ڕێزی کوڕەکەم دەگرن.“
7 "But the tenants said to each other, 'This is the heir. Come, let's kill him—the inheritance will be ours.' «بەڵام ئەو ڕەزەوانانە بە یەکتریان گوت: ”ئەوەتا میراتگر، با بیکوژین، تاکو ببینە میراتگر.“
8 So they took him and killed him and threw him out of the vineyard. ئینجا گرتیان و کوشتیان و فڕێیان دایە دەرەوەی ڕەزەکە.
9 So what will the vineyard's owner do? He'll come, destroy the tenants, and give the vineyard to others. «خاوەنی ڕەزەکە چی دەکات؟ دێت و ئەم ڕەزەوانانە لەناودەبات و ڕەزەکە دەداتە خەڵکی دیکە.
10 Have you not read this Scripture: 'The stone the builders rejected has become the cornerstone; ئەم نووسراوە پیرۆزەتان نەخوێندووەتەوە: «﴿ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە، بوو بە گرنگترین بەردی بناغە.
11 this was our Father's doing, and it is marvelous in our eyes'?" ئەمە لەلایەن یەزدانەوە بوو، لەبەرچاومان سەیرە﴾؟»
12 They wanted to arrest him but feared the crowd, knowing he'd told the parable against them. So they left him and went away. کاهینانی باڵا دەیانویست بیگرن، چونکە زانییان نموونەکەی لەسەر ئەوان فەرموو، بەڵام لە خەڵکەکە ترسان، ئیتر وازیان لێ هێنا و ڕۆیشتن.
13 They sent some of the Pharisees and Herodians to trap him in his words. کاهینانی باڵا هەندێک لە فەریسییەکان و هێرۆدسییەکانیان ناردە لای عیسا، تاکو بە وشەیەکی تووشی بکەن.
14 They came and said to him, "Teacher, we know you're true and don't care what anyone thinks, since you don't judge by appearance but truly teach our Father's way. Is it lawful to pay taxes to Caesar, or not? Should we pay, or should we not?" هاتن و پێیان گوت: «مامۆستا، دەزانین تۆ ڕاستگۆیت و لە کەس سڵ ناکەیتەوە، چونکە تەماشای ڕواڵەتی خەڵک ناکەیت، بەڵکو بە ڕاستی ڕێگای خودا فێر دەکەیت. دروستە سەرانە بدرێتە قەیسەر یان نا؟ بیدەین یان نا؟»
15 But, knowing their hypocrisy, he said to them, "Why are you testing me? Bring me a silver coin to look at." بەڵام عیسا بە دووڕوویی ئەوانی زانی و پێی فەرموون: «بۆچی تاقیم دەکەنەوە؟ دینارێکم بۆ بهێنن با بیبینم.»
16 They brought one, and he asked them, "Whose image and inscription is this?" They told him, "Caesar's." هێنایان و پێی فەرموون: «ئەم وێنە و نووسینە هی کێیە؟» وەڵامیان دایەوە: «هی قەیسەر.»
17 Jesus told them, "Give to Caesar what's Caesar's, and to our Father what's our Father's." They were amazed at him. عیساش پێی فەرموون: «هی قەیسەر بدەنە قەیسەر، هی خوداش بدەنە خودا.» ئیتر زۆر پێی سەرسام بوون.
18 And the Sadducees came to him, who say there is no resurrection. And they questioned him, saying, سەدوقییەکان، ئەوانەی کە دەڵێن هەستانەوە نییە، هاتنە لای و پرسیاریان لێکرد:
19 "Teacher, Moses wrote for us that if a man's brother dies leaving a wife but no child, the brother must marry her and raise up offspring for him. «مامۆستا، موسا بۆی نووسیوین، ئەگەر یەکێک براکەی بە وەجاخکوێری مرد و ژنەکەی لەپاش خۆی بەجێهێشت، ئەوا براژنەکەی دەخوازێتەوە و وەچە بۆ براکەی دەخاتەوە.
20 There were seven brothers; the first married, and when he died, left no children. حەوت برا هەبوون، یەکەمیان ژنی هێنا و بە وەجاخکوێری مرد.
21 And the second married her, and he died leaving no children. And the third likewise. دووەم خواستییەوە و بە وەجاخکوێری مرد، سێیەمیش ئاوا.
22 And none of the seven left any children. Last of all the woman also died. هەر حەوتەکە وەجاخکوێر بوون، لەدوای هەموویان ژنەکەش مرد.
23 At the resurrection, when they rise, whose wife will she be? The seven had her as wife." ئایا لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا دەبێتە ژنی کامیان؟ چونکە ژنی هەر حەوتیان بووە.»
24 Jesus said to them, "Isn't this why you're wrong—you know neither the Scriptures nor our Father's power? عیساش پێی فەرموون: «ئایا ئێوە هەڵە نین، چونکە نە لە نووسراوە پیرۆزەکان دەزانن و نە لە هێزی خودا؟
25 For when the dead rise, they neither marry nor are given in marriage, but are like the angels in heaven. کاتێک لە مردن هەڵدەستێنرێنەوە، نە ژن دەهێنن و نە مێرد دەکەن، بەڵکو وەک فریشتە لە ئاسمان دەبن.
26 About the dead being raised, haven't you read in Moses' book, in the passage about the bush, how our Father told him, 'I am the God of Abraham, of Isaac, and of Jacob'? بەڵام دەربارەی مردووان کە هەڵدەستنەوە، ئایا لە پەڕتووکی موسادا نەتانخوێندووەتەوە، چۆن لە دەوەنەکەدا خودا پێی فەرموو: ﴿من خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم﴾؟
27 He is not God of the dead, but of the living. You are badly mistaken." ئەو خودای مردووان نییە، بەڵکو هی زیندووانە. زۆر بە هەڵەدا چوونە!»
28 One scribe approached, heard them debate, saw Jesus answered well, and asked, "Which commandment is most important of all?" یەکێک لە مامۆستایانی تەورات هات، گوێی لە گفتوگۆکەیان بوو، بینی عیسا وەڵامێکی باشی دانەوە، لێی پرسی: «چ ڕاسپاردەیەک لە هەموویان گرنگترە؟»
29 Jesus answered, "The most important is this: 'Hear, Israel: our Father is one.' عیسا وەڵامی دایەوە: «لە هەموویان گرنگتر ئەمەیە: ﴿ئەی ئیسرائیل گوێ بگرن، یەزدانی پەروەردگارمان یەک یەزدانە،
30 Love your Father with all your heart, with all your soul, with all your mind, with all your strength." جا بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو بیر و بە هەموو تواناتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.﴾
31 "The second is this: 'Love your neighbor as yourself.' No commandment is greater than these." لەدوای ئەویش ئەمەیە، ﴿نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت،﴾ هیچ ڕاسپاردەیەک لەم دوو ڕاسپاردەیە گرنگتر نییە.»
32 The scribe said to him, "Well said, Teacher. You've said truly that he is one, and there's no other besides him. مامۆستاکەی تەوراتیش پێی گوت: «ڕاستە مامۆستا، ڕاستت فەرموو کە یەک خودا هەیە و بێجگە لە ئەو هیچ خودایەکی دیکە نییە.
33 Loving him with all the heart, all the understanding, all the strength, and loving one's neighbor as oneself, matters far more than all whole burnt offerings and sacrifices." خۆشویستنی ئەویش بە هەموو دڵ و بە هەموو تێگەیشتن و بە هەموو تواناوە، هەروەها خۆشویستنی نزیکەکەت وەک خۆت، لە هەموو جۆرە قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوێک باشترە.»
34 Seeing he answered wisely, Jesus said to him, "You are not far from the kingdom of our Father." After that, no one dared ask him any more questions. عیسا بینی بە داناییەوە وەڵامی دایەوە، پێی فەرموو: «لە پاشایەتی خوداوە دوور نیت.» ئیتر کەس نەیوێرا هیچ پرسیارێکی دیکەی لێ بکات.
35 Teaching in the temple, Jesus asked, "How can the scribes say the Christ is the son of David? کاتێک عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا خەڵکی فێر دەکرد فەرمووی: «مامۆستایانی تەورات چۆن دەڵێن: ”مەسیح کوڕی داودە“؟
36 David himself said by the Holy Spirit: 'Our Father said to my Lord, "Sit at my right hand until I put your enemies under your feet."' داود خۆی بە سروشی ڕۆحی پیرۆز گوتی: «﴿یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو: ”لە دەستەڕاستم دابنیشە هەتا دوژمنانت دەخەمە ژێر پێت.“﴾
37 "David himself calls the Christ Lord. How can the Christ be David's son?" The large crowd enjoyed listening to him. داود خۆی پێی دەڵێ ”خاوەن شکۆ“، ئیتر چۆن دەبێتە کوڕی؟» خەڵکەکە زۆر بە خۆشییەوە گوێیان لێی دەگرت.
38 And in his teaching he said, "Beware of the scribes, who like walking in long robes and being greeted in the marketplaces, لە فێرکردنەکەیدا دەیفەرموو: «ئاگاداری مامۆستایانی تەورات بن، حەز دەکەن بە جلی شۆڕەوە بگەڕێن و پێیان خۆشە لە بازاڕدا سڵاویان لێ بکرێت،
39 and to have the best seats in the synagogues and the places of honor at banquets, لە کەنیشتەکان ڕیزی پێشەوە بگرن و لە میوانیشدا لای سەرەوە.
40 who devour widows' houses and make long prayers just for show. These will receive the greater condemnation." ماڵی بێوەژن هەڵدەلووشن و بۆ خۆدەرخستن نوێژەکانیان درێژ دەکەنەوە. ئەمانە سزایان گەورەترە.»
41 Sitting across from the treasury, he watched the crowd drop coins in; many rich people dropped in large sums. عیسا بەرامبەر گەنجینەی پەرستگا دانیشت و سەیری کرد چۆن خەڵکی پارەیان دەخەنە ناو گەنجینەکەوە، زۆرێک لە دەوڵەمەندەکان پارەی زۆریان دادەنا.
42 And a poor widow came and put in two small copper coins, worth a penny. بێوەژنێکی هەژار هات و دوو فلسی دانا کە نیو عانەیە.
43 Calling his disciples, he said, "Truly, I tell you, this poor widow put in more than all who put into the offering box. قوتابییەکانی بانگکرد و پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، ئەم بێوەژنە هەژارە، لە هەموو ئەوانەی دیکە پارەی زیاتر خستە ناو گەنجینەکە،
44 For they all gave from their surplus, but she gave from her poverty—all she had, her whole livelihood." چونکە هەمووان لە زیادەی خۆیان بەخشییان، بەڵام ئەم بێوەژنە، سەرەڕای هەژارییەکەی هەموو بژێوییەکەی بەخشی.»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]