Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Mark 13 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Leaving the temple, one of his disciples said to him, "Teacher, look! What huge stones, what magnificent buildings!" کاتێک عیسا لە پەرستگا دەهاتە دەرەوە، یەکێک لە قوتابییەکانی پێی گوت: «مامۆستا تەماشا بکە! چ جۆرە بەرد و چ جۆرە تەلارێکن!»
2 Jesus said to him, "Do you see these great buildings? Not one stone will remain here on another; all will be torn down." عیساش پێی فەرموو: «ئەم تەلارە مەزنانە دەبینیت؟ لێرەدا بەردی بەسەر بەردیەوە نامێنێت و هەمووی دەڕووخێت.»
3 As he sat on the Mount of Olives facing the temple, Peter, James, John, and Andrew asked him privately, کاتێک عیسا لەسەر کێوی زەیتوون بەرامبەر پەرستگاکە دانیشتبوو، پەترۆس و یاقوب و یۆحەنا و ئەندراوس بە تەنها لێیان پرسی:
4 tell us, when will these things happen, and what sign shows all this is about to be fulfilled? «پێمان بڵێ کەی ئەمانە ڕوودەدەن؟ هەروەها ئەو نیشانەیە چییە کە ئاماژە بە نزیکبوونەوەی ڕوودانی ئامانە دەکات؟»
5 Jesus began to tell them: "Watch out that no one deceives you. عیسا وەڵامی دانەوە: «ئاگاداربن، کەس چەواشەتان نەکات.
6 Many will come in my name, claiming, 'I am he,' and they will deceive many. زۆر کەس بە ناوی منەوە دێن و دەڵێن، ”من ئەوم.“ زۆر کەسیش چەواشە دەکەن.
7 When you hear of wars and rumors of wars, don't be troubled—these must happen, but the end isn't yet. کاتێک جەنگ و هەواڵی جەنگیش دەبیستن مەتۆقن. دەبێت ئەمە ڕووبدات، بەڵام هێشتا کۆتایی نییە.
8 Nation will rise against nation, kingdom against kingdom, earthquakes in various places, famines—these are the beginning of birth pains. نەتەوە لە نەتەوە ڕاست دەبێتەوە و شانشین لە شانشین. قاتوقڕی و بوومەلەرزەش لە شوێنی جیاجیا دەبێت. بەڵام ئەمانە سەرەتای ژانەکانن.
9 Watch yourselves. They'll hand you to councils and beat you in synagogues. Because of me you'll stand before governors and kings, as a testimony to them. «ئاگاداری خۆتان بن، چونکە دەدرێنە دادگا و لە کەنیشتەکان بە قامچی لێتان دەدرێت. لە پێناوی مندا لەبەردەم فەرمانڕەوا و پاشایان ڕادەوەستێنرێن، وەک شایەتی بۆ ئەوان.
10 And the gospel must first be proclaimed to all nations. هەروەها دەبێ یەکەم جار مزگێنییەکەم بە هەموو نەتەوەکان ڕابگەیەنرێت.
11 When they arrest and hand you over, don't worry beforehand what to say. Say whatever you're given in that hour—it's not you speaking, but the Holy Spirit. کاتێکیش دەتانگرن و ڕادەستتان دەکەن، پێشوەخت نیگەران مەبن لەوەی چی بڵێن، بەڵکو لەو کاتەدا چیتان پێ دەدرێت بەوە بدوێن، چونکە ئێوە نین دەدوێن، بەڵکو ڕۆحی پیرۆزە.
12 Brother will betray brother to death, father his child. Children will rise against parents and have them put to death. «برا برای خۆی بۆ مردن بە دەستەوە دەدات، باوکیش منداڵی خۆی. منداڵان لە دایک و باوکیان هەڵدەگەڕێنەوە و بە کوشتنیان دەدەن.
13 All will hate you for my name, but whoever endures to the end will be saved. لەبەر ناوی من هەمووان ڕقیان لێتان دەبێتەوە، بەڵام ئەوەی هەتا کۆتایی دانبەخۆیدا بگرێت، ڕزگاری دەبێت.
14 When you see the abomination of desolation standing where it should not be (reader, take note), those in Judea must flee to the mountains. «کاتێک ﴿قێزەونی وێرانکەر﴾ دەبینن لەو جێگایە ڕاوەستاوە کە نابێت لێی بێ (با خوێنەر تێبگات)، ئینجا با ئەوانەی لە یەهودیان بەرەو چیاکان ڕابکەن،
15 Let no one on the housetop go down or enter the house to take anything out. ئەوەی لە سەربانە، با نەیەتە خوارەوە و نەچێتە ژوورەوە تاکو شتێک لە ماڵەوە ببات،
16 Let no one in the field go back to get their coat. هەروەها ئەوەی لە کێڵگەیە با نەگەڕێتەوە تاکو جلەکەی ببات.
17 How dreadful it will be in those days for pregnant women and nursing mothers! لەو ڕۆژانەدا قوڕبەسەر دووگیان و شیردەر!
18 Pray that it will not happen in winter, نوێژ بکەن تاکو ئەوە لە زستاندا نەبێت،
19 for those days will bring suffering unmatched since our Father created the world until now—and never to be matched again. چونکە لەو ڕۆژانەدا تەنگانەیەک ڕوودەدات کە هەر لە سەرەتای دروستکردنی بەدیهێنراوانەوە لە لایەن خودا هەتا ئێستا ئاوا نەبووە و نابێت.
20 Had the Sovereign not shortened those days, no one would survive; but the Sovereign shortened them for the elect he chose. «ئەگەر پەروەردگار ئەو ڕۆژانەی کەم نەکردایەوە، کەس ڕزگاری نەدەبوو. بەڵام لە پێناوی ئەو هەڵبژێردراوانەی کە ئەو هەڵیبژاردوون، ئەو ڕۆژانەی کەم کردووەتەوە.
21 Then if anyone tells you, 'Look, here is the Christ!' or 'Look, there!' don't believe it. ئەگەر ئەو کاتە یەکێک پێی گوتن: ”ئەوەتا مەسیح لێرەیە!“ یان: ”ئەوەتا لەوێیە!“ باوەڕ مەکەن،
22 False christs and false prophets will appear, performing signs and wonders to deceive the elect, if possible. چونکە چەند مەسیحێکی درۆزن و پێغەمبەرانی درۆزن دەردەکەون، نیشانە و پەرجوو دەکەن، تاکو ئەگەر بکرێ تەنانەت ئەوانەی هەڵبژێردراون هەڵبخەڵەتێنن.
23 So be on your guard; I have told you everything ahead of time. بەڵام ئاگاداربن، ئەوا پێشوەخت هەموو شتێکم پێ گوتن.
24 But in those days, after that suffering, the sun will darken, and the moon will not give its light; «بەڵام لەو ڕۆژانەدا، دوای ئەو تەنگانەیە، «﴿خۆر تاریک دەبێت و مانگ ڕووناکییەکەی نادات،
25 the stars will fall from the sky, and the powers in the heavens will be shaken. ئەستێرەکان لە ئاسمان دەکەون، تەنی ئاسمانی دەهەژێن.﴾
26 Then they will see the Son of Man coming in clouds with great power and glory. «ئەوسا کوڕی مرۆڤ دەبینن بە هێزێکی گەورە و شکۆوە لەناو هەورەوە دێت.
27 He will send his angels and gather his chosen from the four winds, from earth's ends to heaven's ends. ئینجا فریشتەکان دەنێرێت و ئەوانەی هەڵبژێردراون لە چوار بایەکە کۆدەکاتەوە، لەم سەری زەوییەوە هەتا ئەو سەری ئاسمان.
28 Learn this from the fig tree: once its branch softens and leaves sprout, you know summer is near. «پەند لە دار هەنجیر وەربگرن، کاتێک لقەکانی نەرم بوون و گەڵایان کرد، دەزانن هاوین نزیکە.
29 So also, when you see these things happening, know it's near, at the door. بە هەمان شێوە، کاتێک ئێوەش دەبینن ئەم شتانە ڕوودەدات، بزانن کە نزیکە و لە بەردەرگایە.
30 Truly I tell you, this generation will certainly not pass away until all these things have happened. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەم نەوەیە بەسەرناچێت هەتا هەموو ئەمانە نەیەنە دی.
31 Heaven and earth will pass away, but my words will never pass away. ئاسمان و زەوی بەسەردەچن، بەڵام وشەکانم هەرگیز بەسەرناچن.
32 But no one knows that day or hour—not the angels in heaven, not the Son, only the Father. «سەبارەت بەو ڕۆژ و کاتە کەس نایزانێت، نە فریشتەکان کە لە ئاسمانن و نە کوڕەکە، باوک نەبێت.
33 Be on guard! Stay alert! For you do not know when that time will come. کەواتە ئاگاداربن و ئێشک بگرن، چونکە نازانن کەی ئەو کاتە دێت.
34 Like a man on a journey: he leaves his house, gives his servants authority—each his own task—and orders the doorkeeper to stay alert. وەک پیاوێکە گەشتی کردبێت، ماڵەکەی بەجێهێشتبێت و دەسەڵاتی دابێتە کۆیلەکانی، هەریەکە و بە ئیشی خۆی، دەرگاوانیشی ڕاسپاردبێت ئێشک بگرێت.
35 So stay alert, since you don't know when the master of the house comes—evening, midnight, rooster's crow, or dawn. «لەبەر ئەوە ئێشک بگرن، چونکە نازانن کەی گەورەی ماڵ دەگەڕێتەوە، ئێوارە یان نیوەی شەو، یان لەگەڵ خوێندنی کەڵەشێر، یان بەیانی.
36 Otherwise, if he comes suddenly, he may find you sleeping. نەوەک لەناکاو بگەڕێتەوە و بتانبینێت خەوتوون.
37 What I say to you, I say to everyone: Keep watch!" جا ئەوەی بە ئێوەی دەڵێم، بە هەمووانی دەڵێم: ئێشک بگرن!»
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]