Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Mark 14 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 Two days before Passover and Unleavened Bread, the chief priests and scribes were looking for a way to seize Jesus by trickery and kill him. جەژنی پەسخە و فەتیرە دوو ڕۆژی مابوو، کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات دەگەڕان بە فێڵێک عیسا بگرن و بیکوژن،
2 For they said, "Not during the feast, or the people might riot." گوتیان: «با لە جەژندا نەبێت، نەوەک ئاژاوە بکەوێتە ناو خەڵک.»
3 While he was in Bethany, in Simon the leper's house, reclining at the table, a woman came with an alabaster flask of pure nard perfume, very costly. She broke the flask and poured it on his head. کاتێک عیسا لە گوندی بێت‌عەنیا بوو، لە ماڵی شیمۆنە گول لەسەر خوان بوو، ژنێک هات بوتڵێکی ئەلەباستەریی بۆنی ناردینی بێگەردی گرانبەهای پێبوو، بوتڵەکەی شکاند و بەسەریدا ڕژاند.
4 There were some who said to themselves indignantly, "Why was this perfume wasted like that? بەڵام هەندێک تووڕە بوون و بە یەکتریان گوت: «بۆچی بۆنەکە ئاوا بەفیڕۆ درا؟
5 For this perfume could have sold for over 300 denarii and given to the poor." And they scolded her. دەکرا ئەم بۆنە بە زیاتر لە سێ سەد دینار بفرۆشرایە و بدرایە بە هەژاران.» جا سەرزەنشتی ژنەکەیان کرد.
6 But Jesus said, "Leave her alone. Why trouble her? She has done a beautiful thing for me. بەڵام عیسا فەرمووی: «وازی لێ بهێنن. بۆچی بێزاری دەکەن؟ شتێکی چاکی بۆ من کرد.
7 For the poor are always with you, and you can do good for them whenever you want; but you won't always have me. هەژاران هەمیشە لەگەڵتانن، کەی ویستتان دەتوانن چاکەیان لەگەڵ بکەن، بەڵام من هەمیشە لەلاتان نیم.
8 She has done what she could; she has anointed my body beforehand for burial. ئەوەی لە دەستی هات کردی، زوو جەستەی منی بۆ ناشتن چەورکرد.
9 Truly, I tell you, wherever the gospel is preached worldwide, what she did will be told in memory of her." ڕاستیتان پێ دەڵێم: لە هەر شوێنێکی جیهاندا ئەم مزگێنییە ڕابگەیەنرێت، وەک یادکردنەوەیەک باسی ئەوەش دەکرێت کە ئەم ژنە کردوویەتی.»
10 Then Judas Iscariot, one of the twelve, went to the chief priests to betray Jesus to them. یەهوزای ئەسخەریوتی کە یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە، چوو بۆ لای کاهینانی باڵا تاکو عیسا بە گرتن بدات.
11 Hearing this, they were glad and promised him money. So he looked for a chance to betray Jesus. کاتێک گوێیان لێبوو، دڵخۆش بوون و بەڵێنیان پێیدا زیوی بدەنێ. جا لە هەلێک دەگەڕا تاکو عیسا بە گرتن بدات.
12 On the first day of Unleavened Bread, when they sacrificed the Passover lamb, his disciples asked him, "Where do you want us to go and prepare for you to eat the Passover?" لە یەکەم ڕۆژی جەژنی فەتیرەدا، کە بەرخی پەسخەیان سەردەبڕی، قوتابییەکانی لە عیسایان پرسی: «دەتەوێ بچینە کوێ ئامادەکاری بکەین، تاکو نانی پەسخە بخۆیت؟»
13 He sent two of his disciples, "Go into the city; a man carrying a jar of water will meet you. Follow him, ئەویش دووان لە قوتابییەکانی نارد و پێی فەرموون: «بڕۆنە ناو شار، پیاوێک تووشتان دەبێت گۆزەیەک ئاوی هەڵگرتووە، دوای بکەون.
14 and wherever he enters, tell the house's owner, 'The Teacher says: Where is my guest room, where I may eat the Passover with my disciples?' لەکوێ چووە ژوورەوە، بە خاوەن ماڵەکە بڵێن: ”مامۆستا دەفەرموێ: کوا دیوەخانەکەم تاکو لەگەڵ قوتابییەکانم نانی پەسخەی تێدا بخۆم؟“
15 And he will show you a large upper room furnished and ready; there prepare for us." ئەویش لە نهۆمی سەرەوە ژوورێکی گەورەتان پیشان دەدات، ڕاخراوە و ئامادە کراوە، لەوێ بۆمانی ئامادە بکەن.»
16 The disciples left, went to the city, found things as he had told them, and prepared the Passover. قوتابییەکان ڕۆیشتن و هاتنە شار، هەموو شتێکیان دۆزییەوە، هەروەک عیسا پێی فەرمووبوون. ئینجا نانی پەسخەیان ئامادە کرد.
17 And when it was evening, Jesus came with the twelve. کە ئێوارە داهات، عیسا لەگەڵ دوازدە قوتابییەکە هات.
18 While they reclined and ate, Jesus said, "Truly, I tell you, one of you will betray me, one eating with me." پاڵیاندابووەوە نانیان دەخوارد، عیسا فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، یەکێکتان وا لەگەڵم دەخوات، بە گرتنم دەدات.»
19 They began to grieve and ask him, one by one, "Is it I?" خەم دایگرتن و یەک لەدوای یەک گوتیان: «خۆ ئەو کەسە من نیم؟»
20 He said to them, "One of the twelve, dipping bread with me into the dish. پێی فەرموون: «یەکێکە لەم دوازدەیە، ئەوەی لەگەڵم دەستی لەناو قاپەکەیە.
21 The Son of Man goes as the Scriptures said about him, but how terrible for that man who betrays him—better if he had never been born." کوڕی مرۆڤ دەبێت وەک ئەوەی لەبارەیەوە نووسراوە بڕوات، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کوڕی مرۆڤ بە گرتن دەدات! باشتر بوو بۆ ئەو کەسە هەر لەدایک نەبووایە.»
22 As they ate, he took bread, blessed it, broke it, gave it to them, and said, "Take; this is my body." کاتێک نانیان دەخوارد، عیسا نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد، پێیدان و فەرمووی: «وەریبگرن، ئەمە جەستەی منە.»
23 He took a cup, gave thanks, gave it to them, and they all drank from it. ئینجا جامێکی هەڵگرت و سوپاسی خودای کرد، پێیدان و هەموو لێیان خواردەوە.
24 He said to them, "This is my blood of the covenant, poured out for many. پێی فەرموون: «ئەمە خوێنی منە، خوێنی پەیمانەکەیە کە لە پێناوی خەڵکێکی زۆر دەڕژێت.
25 Truly I tell you, I will not drink wine again until that day when I drink it new in the kingdom of our Father." ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئیتر لە بەرهەمی مێو ناخۆمەوە، هەتا ئەو ڕۆژە دێت کە سەر لە نوێ لە شانشینی خودا دەیخۆمەوە.»
26 And when they had sung a hymn, they went out to the Mount of Olives. ئینجا گۆرانیی ڕۆحییان گوت و چوون بۆ دەرەوەی شار بۆ کێوی زەیتوون.
27 Jesus said to them, "You will all stumble, for it's written: 'I will strike the shepherd, and the sheep will be scattered.' عیسا پێی فەرموون: «هەمووتان پشتم تێ دەکەن، چونکە نووسراوە: «﴿لە شوانەکە دەدەم، مەڕەکان پەرت دەبن.﴾
28 But after I am raised up, I will go ahead of you to Galilee." بەڵام دوای هەستانەوەم، پێشتان دەکەوم بۆ جەلیل.»
29 Peter said to him, "Even though they all fall away, I will not." پەترۆس پێی گوت: «ئەگەر هەموو پشتت لێ بکەن، من پشتت لێ ناکەم.»
30 Jesus said to him, "Truly I tell you, today, this night, before the rooster crows twice, you will deny me three times." عیسا پێی فەرموو: «ڕاستیت پێ دەڵێم: تۆ ئەمڕۆ، هەر ئەمشەو، پێش ئەوەی دوو جار کەڵەشێر بخوێنێت، سێ جار نکۆڵی لە ناسینی من دەکەیت.»
31 But he insisted, "Even if I must die with you, I will never deny you." They all said the same. بەڵام پەترۆس زیاتر پێداگری کرد و گوتی: «ئەگەر لەگەڵیشت بمرم، نکۆڵیت لێ ناکەم.» هەموو وایان گوت.
32 They arrived at a place called Gethsemane, and he told his disciples, "Sit here while I pray." پاشان چوونە شوێنێک پێی دەگوترا گەتسیمانی، بە قوتابییەکانی فەرموو: «لێرە دانیشن تاکو نوێژ دەکەم.»
33 He took Peter, James, and John, and began to feel deep distress and anguish. ئەوسا پەترۆس و یاقوب و یۆحەنای لەگەڵ خۆی برد، هەستی بە دڵگرانی و دڵتەنگی دەکرد.
34 He said to them, "My soul is crushed with grief, to death. Stay here and stay alert." پێی فەرموون: «زۆر دڵتەنگم، خەریکە بمرم، لێرە بمێننەوە و ئێشک بگرن.»
35 Going a little farther, he fell to the ground and prayed that, if possible, the hour would pass from him. کەمێک دوور کەوتەوە و خۆی خستە سەر زەوی، نوێژی کرد تاکو ئەگەر بکرێت کاتەکەی بەسەردا تێبپەڕێت.
36 He said, "Abba, Father, all things are possible for you. Take this cup from me—but let it be your will, not mine." فەرمووی: «بابە! باوکە، هەموو شتێک بۆ تۆ دەبێت، ئەم جامەم لەسەر لاببە، بەڵام نەک بە خواستی من، بەڵکو بە خواستی تۆ.»
37 He returned, found them asleep, and said to Peter, "Simon, are you asleep? Couldn't you stay awake one hour? گەڕایەوە بینی نوستوون، بە پەترۆسی فەرموو: «شیمۆن نوستوویت؟ نەتتوانی کاتژمێرێک ئێشک بگریت؟
38 Watch and pray, so you don't fall into temptation. The spirit is willing, but the flesh is weak." ئێشک بگرن و نوێژ بکەن، تاکو نەکەونە ناو تاقیکردنەوەوە. ڕۆح چالاکە بەڵام جەستە لاوازە.»
39 And again he went away and prayed, saying the same words. دیسان ڕۆیشتەوە و نوێژی کرد، هەمان وتەی دووبارە کردەوە.
40 Again he found them sleeping, eyes heavy, not knowing how to answer him. کاتێک کە دووبارە گەڕایەوە، بینی نوستوون، چونکە چاویان قورس ببوو، نەیانزانی چۆن وەڵامی بدەنەوە.
41 He came a third time and said, "Still sleeping and resting? Enough—the hour has come. Look, the Son of Man is handed over into the hands of sinners. سێیەم جار گەڕایەوە، پێی فەرموون: «هێشتا نوستوون و پشوو دەدەن؟ بەسە! کاتەکە هاتووە. ئەوەتا کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست گوناهباران.
42 Rise, let us be going; see, my betrayer is here." هەستن با بڕۆین، ئەوەتا ئەوەی بە گرتنم دەدات نزیک بووەوە.»
43 While he was still speaking, Judas—one of the twelve—arrived, and with him a crowd with swords and clubs from the chief priests, scribes, and elders. کاتێک هێشتا عیسا قسەی دەکرد، لەناکاو یەهوزا گەیشت کە یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە. کۆمەڵە خەڵکێکی لەگەڵ بوو لەلایەن کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات و پیرانەوە نێردرابوون، شمشێر و داریان پێبوو.
44 His betrayer had given them a signal: "The one I kiss is him—seize him and take him away securely." ئەوەی بە گرتنی دەدا نیشانەیەکی پێدابوون، گوتبووی: «ئەوەی ماچی دەکەم، ئەوە خۆیەتی، بیگرن و بە پاسەوانییەوە بیبەن.»
45 He came up to Jesus at once, said, "Rabbi!" and kissed him. هەرکە یەهوزا گەیشت، چوو بۆ لای عیسا و گوتی: «ڕابی!» و ماچی کرد.
46 And they laid hands on him and seized him. ئیتر دەستبەسەریان کرد و گرتییان.
47 One of the bystanders drew his sword, struck the high priest's servant, and cut off his ear. بەڵام یەکێک لە ئامادەبووان، شمشێرەکەی هەڵکێشا، لە خزمەتکاری سەرۆکی کاهینانی دا و گوێی بڕی.
48 Jesus said to them, "Have you come out with swords and clubs to seize me, like a robber? عیساش پێی فەرموون: «ئایا من کەسێکی یاخیبووم کە بە کوتەک و شمشێرەوە هاتوون بمگرن؟
49 Every day I was with you in the temple teaching, and you didn't arrest me. But let the Scriptures be fulfilled." ڕۆژانە لە حەوشەکانی پەرستگا لەگەڵتان بووم خەریکی فێرکردن بووم، نەتانگرتم، بەڵام دەبێت نووسراوە پیرۆزەکان بێنە دی.»
50 And they all left him and fled. ئینجا هەموو بەجێیان هێشت و ڕایانکرد.
51 And a young man followed him, wearing nothing but a linen cloth. And they seized the young man, گەنجێک دوای عیسا کەوت کە تەنها بە پارچە کەتانێک ڕووتییەکەی داپۆشیبوو. کاتێک گرتیان،
52 but he left the linen cloth and ran away naked. کەتانەکەی بەجێهێشت و بە ڕووتی ڕایکرد.
53 They led Jesus to the high priest, and all the chief priests and elders and scribes gathered. عیسایان بردە لای سەرۆکی کاهینان، هەموو کاهینانی باڵا و پیران و مامۆستایانی تەورات کۆبوونەوە.
54 Peter had followed at a distance, all the way into the high priest's courtyard, and sat with the guards, warming himself by the fire. پەترۆسیش دووربەدوور تاکو ناو حەوشەی ماڵی سەرۆکی کاهینان دوای کەوت، لەگەڵ خزمەتکاران لەبەردەم ئاگر دانیشتبوو خۆی گەرم دەکردەوە.
55 The chief priests and the whole council sought testimony against Jesus to put him to death, but found none. کاهینانی باڵا و هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جولەکە بەدوای شایەتییەک دەگەڕان لەسەر عیسا تاکو سزای کوشتنی بەسەردا بدەن، بەڵام دەستیان نەکەوت.
56 For many gave false testimony against him, but their testimony did not agree. کەسانێکی زۆر بە درۆ شایەتییان لەسەری دا، بەڵام شایەتییەکانیان یەکیان نەدەگرتەوە.
57 And some stood up and gave false testimony against him, saying, هەندێک هەستان و بە درۆ شایەتییان لەسەری دا و گوتیان:
58 "We heard him say, 'I will destroy this temple made by hands, and in three days build another not made by hands.'" «گوێمان لێی بوو دەیگوت: ”ئەم پەرستگایەی دەستکردی مرۆڤە دەیڕووخێنم، بە سێ ڕۆژ یەکێکی دیکە بنیاد دەنێم کە دەستکردی مرۆڤ نەبێت.“»
59 Yet even about this their testimony did not agree. لەمەشدا شایەتییەکەیان کۆک نەبوو.
60 The high priest stood up in the midst and asked Jesus, "You have no answer? What are these men testifying against you?" سەرۆکی کاهینانیش لە ناوەڕاست ڕاوەستا و لە عیسای پرسی: «هیچ وەڵام نادەیتەوە؟ ئەم پیاوانە چ شایەتییەکت لەسەر دەدەن؟»
61 He stayed silent, answered nothing. Again the high priest asked him, "Are you the Christ, the Son of the Blessed?" بەڵام عیسا بێدەنگ مایەوە و هیچ وەڵامی نەدایەوە. دیسان سەرۆکی کاهینان لێی پرسی و پێی گوت: «ئایا تۆ مەسیحەکەی، کوڕی خودای پیرۆز؟»
62 Jesus said, "I AM, and you will see the Son of Man seated at the right hand of the Mighty One and coming with heaven's clouds." عیسا فەرمووی: «من ئەوم. لە داهاتووش دەبینن کوڕی مرۆڤ لە دەستەڕاستی خودای توانادار دادەنیشێت و بەسەر هەوری ئاسمانەوە دێتەوە.»
63 And the high priest tore his clothes and said, "What further witnesses do we need? سەرۆکی کاهینان جلەکانی خۆی دادڕی و گوتی: «ئیتر چ پێویستیمان بە شایەت هەیە؟
64 You have heard his blasphemy. What is your decision?" And they all condemned him as deserving death. خۆ گوێتان لە کفرەکە بوو، ڕاتان چییە؟» هەموو بڕیاریان دا کە شایانی مردنە.
65 Some began spitting on him, covering his face, and punching him, saying to him, "Prophesy!" Then the guards slapped him. هەندێک کەوتنە تف لێکردنی، دەم و چاویان داپۆشی و لێیان دەدا، پێیان دەگوت: «ئەگەر پێغەمبەریت، بزانە کێ بوو لێیدایت؟» پاسەوانەکانیش گرتییان و دایانە بەر زللە.
66 While Peter was below in the courtyard, one of the high priest's servant girls came, پەترۆس لە خوارەوە لە حەوشەکە بوو، یەکێک لە کارەکەرانی سەرۆکی کاهینان هات.
67 seeing Peter warming himself, she looked at him and said, "You too were with the Nazarene, Jesus." پەترۆسی بینی خۆی گەرم دەکاتەوە، تێیڕوانی و گوتی: «تۆش لەگەڵ عیسای ناسیرەیی بوویت.»
68 But he denied it: "I don't know or understand what you mean." Then he went out to the entrance, and a rooster crowed. بەڵام پەترۆس نکۆڵیی کرد و گوتی: «نازانم، تێناگەم چی دەڵێی.» چووە داڵانەکە. [ئینجا کەڵەشێر خوێندی.]
69 The servant girl saw him and again told the bystanders, "This man is one of them." کارەکەرەکە بینییەوە، بەوانەی گوتەوە کە لەوێدا ڕاوەستابوون: «ئەمەش لەوانە.»
70 But he denied it again. A little later the bystanders again told Peter, "You truly are one of them, for you're a Galilean." دیسان نکۆڵیی کرد. پاش کەمێک ئەوانەی لەوێدا ڕاوەستابوون، بە پەترۆسیان گوت: «بە ڕاستی تۆ لەوانیت، چونکە تۆش جەلیلیت.»
71 He began to call down curses on himself and swear, "I don't know this man you're talking about." دەستی کرد بە نەفرەتکردن و سوێندخواردن و گوتی: «ئەم کابرایەی باسی دەکەن نایناسم.»
72 At once a rooster crowed a second time. Peter remembered Jesus' words: "Before the rooster crows twice, you will deny me three times." He broke down and wept. دەستبەجێ کەڵەشێر بۆ دووەم جار خوێندی، پەترۆسیش قسەکەی عیسای بیرکەوتەوە کە پێی فەرمووبوو: «پێش ئەوەی دوو جار کەڵەشێر بخوێنێت، سێ جار نکۆڵیم لێ دەکەیت.» خۆی پێ نەگیرا و گریا.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]