Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Mark 15 OKSS

Show OKSS only
Verse × ×
1 At dawn the chief priests, elders, scribes, and the whole council consulted together, bound Jesus, led him away, and handed him over to Pilate. هەر بەیانی زوو، کاهینانی باڵا و پیران و مامۆستایانی تەورات و هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جولەکە ڕاوێژیان کرد. عیسایان قۆڵبەست کرد و بردیان و دایانە دەست پیلاتۆس.
2 Pilate asked him, "Are you the King of the Jews?" "You say so," Jesus replied. پیلاتۆس لێی پرسی: «تۆ پاشای جولەکەی؟» عیسا وەڵامی دایەوە: «خۆت گوتت.»
3 The chief priests kept accusing him of many things. کاهینانی باڵا سکاڵای زۆریان لێ دەکرد.
4 So Pilate questioned him again: "Have you no answer? See how many charges they bring against you." پیلاتۆس لێی پرسییەوە: «ئایا هیچ وەڵام نادەیتەوە؟ بزانە چەند سکاڵات لێدەکەن.»
5 But Jesus said nothing more, and Pilate was amazed. بەڵام عیسا هیچ وەڵامێکی نەدایەوە و پیلاتۆسیش بەمە سەرسام بوو.
6 Now at the festival, Pilate used to release one prisoner for them—whoever they asked for. لە هەر جەژنێکدا فەرمانڕەوا بەگوێرەی داواکاری خەڵکەکە بەندکراوێکی ئازاد دەکرد.
7 A man called Barabbas was in prison with the rebels who had committed murder during the uprising. پیاوێک بە ناوی باراباس لەگەڵ یاخیبووان گیرابوو کە لە ڕاپەڕینەکەدا کوشتاریان کردبوو.
8 The crowd came up and began asking Pilate to do for them what he always did. ئینجا خەڵکەکە هاتن و داوایان کرد ئەوەیان بۆ بکات کە هەمیشە دەیکرد بۆیان.
9 "Do you want me to release for you the King of the Jews?" Pilate answered, پیلاتۆسیش لێی پرسین: «دەتانەوێ پاشای جولەکەتان بۆ ئازاد بکەم؟»
10 for he knew it was out of envy that the chief priests had handed him over. چونکە دەیزانی کاهینانی باڵا لە ئیرەییدا عیسایان بە گرتن دابوو.
11 But the chief priests stirred up the crowd to have him release Barabbas for them instead. بەڵام کاهینانی باڵا خەڵکەکەیان جۆشدا کە باراباسیان بۆ ئازاد بکات.
12 "So what do you want me to do with the one you call King of the Jews?" Pilate asked them again. پیلاتۆس دیسان لێی پرسین: «ئەی باشە چی لەوە بکەم کە پێی دەڵێن، ”پاشای جولەکە“؟»
13 Crucify him!" they shouted back. هاواریان کرد: «لە خاچی بدە!»
14 "Why? What evil has he done?" Pilate asked. But they shouted all the louder, "Crucify him!" پیلاتۆس لێی پرسین: «بۆ؟ چ خراپەیەکی کردووە؟» بەڵام ئەوان زیاتر هاواریان دەکرد: «لە خاچی بدە!»
15 To satisfy the crowd, Pilate released Barabbas to them. He had Jesus flogged, and handed him over to be crucified. پیلاتۆسیش دەیویست خەڵکەکە ڕازی بکات، لەبەر ئەوە باراباسی بۆ ئازاد کردن، بەڵام فەرمانی دا کە عیسا بدرێتە بەر قامچی و پاشان لە خاچ بدرێت.
16 Soldiers led him away into the palace (the governor's headquarters) and called together the whole company of soldiers. سەربازەکان عیسایان بردە کۆشکی فەرمانڕەوا و تەواوی سەربازەکانیان کۆکردەوە.
17 They dressed him in purple, twisted together a crown of thorns, and set it on him. کەوایەکی ئەرخەوانییان لەبەرکرد، تاجێکیان لە دڕک هۆنییەوە و لەسەریان نا.
18 And they began to salute him: "Hail, King of the Jews!" دەستیان کرد بە سڵاو لێکردنی و دەیانگوت: «سڵاو، ئەی پاشای جولەکە!»
19 They kept beating his head with a staff, spat on him, and knelt in mock homage to him. بە قامیش لەسەریان دەدا و تفیان لێی دەکرد، چۆکیان دادەدا و لەبەردەمی کڕنۆشیان دەبرد.
20 After mocking him, they stripped off the purple and put his own clothes on him, then led him out to crucify him. کاتێک گاڵتەیان پێ کرد، کراسە ئەرخەوانییەکەیان لەبەر داکەند و جلەکەی خۆیان لەبەرکردەوە و بۆ لەخاچدان بردیانە دەرەوە.
21 They forced a passerby coming from the countryside—Simon of Cyrene, father of Alexander and Rufus—to carry his cross. ڕێبوارێک لە کێڵگە دەهاتەوە، ناوی شیمۆنی کورێنی بوو، باوکی ئەسکەندەر و ڕوفوس، ناچاریان کرد خاچەکەی ئەو هەڵبگرێت.
22 They brought Jesus to the place called Golgotha (which means Place of a Skull). ئینجا عیسایان بردە شوێنێک کە پێی دەگوترا گولگۆسا، واتا «شوێنی کاسەسەر».
23 They offered him wine mixed with myrrh, but he did not take it. شەرابی تێکەڵ بە موڕیان پێدا، بەڵام نەیخواردەوە.
24 They crucified him. They divided his clothes among them, casting lots for what each would get. لە خاچیان دا و جلەکانیان دابەش کرد، تیروپشکیان لەسەر کرد، بۆ ئەوەی بزانن هەریەکەیان چی بەردەکەوێت.
25 It was nine in the morning when they crucified him. کاتێک لە خاچیان دا کاتژمێر نۆی بەیانی بوو،
26 The written notice of the charge against him read: THE KING OF THE JEWS. ناونیشانی تاوانەکەشی نووسرابوو: پاشای جولەکە.
27 They crucified two rebels with him, one on his right and one on his left. دوو دزیشیان لەگەڵی لە خاچ دا، یەکێک لەلای ڕاستی و ئەوەی دیکەش لەلای چەپی. [
28 Not in this edition نووسراوە پیرۆزەکە هاتە دی کە دەڵێت: ﴿لەگەڵ یاخیبووان ژمێردرا.﴾]
29 Those passing by insulted him, shaking their heads, saying, "Ha! You who tear down the temple and build it in three days, ئەوانەی بەوێدا تێدەپەڕین، جنێویان پێی دەدا و سەریان بادەدا و دەیانگوت: «ها! ئەی ڕووخێنەری پەرستگا و بنیادنەرەوەی لە سێ ڕۆژدا،
30 save yourself and come down from the cross!" خۆت ڕزگار بکە و لە خاچەکە دابەزە.»
31 Likewise the chief priests and scribes mocked him among themselves: "He saved others; himself he can't save. بە هەمان شێوە کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات گاڵتەیان دەکرد و بە یەکتریان دەگوت: «خەڵکی دیکەی ڕزگار کرد، بەڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بکات!
32 Let the Christ, King of Israel, come down from the cross now, so we can see and believe." Those crucified with him also insulted him. با ئێستا مەسیحی پاشای ئیسرائیل لە خاچەکە دابەزێت، تاکو ببینین و باوەڕ بهێنین.» ئەوانەش کە لەگەڵی لە خاچ دەدران قسەیان پێ دەگوت.
33 At noon, darkness came over the whole land until three in the afternoon. کە بووە کاتژمێر دوازدە تاریکی باڵی بەسەر هەموو زەویدا کێشا هەتا کاتژمێر سێ.
34 At three in the afternoon Jesus cried out loudly, "Eloi, Eloi, lema sabachthani?" meaning, "My God, my God, why have you forsaken me?" لە کاتژمێر سێ، عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «﴿ئێلی، ئێلی، لەما شەبەقتانی؟﴾» کە بە واتای ﴿خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟﴾ دێت.
35 When some of those standing nearby heard this, they said, "Listen, he's calling Elijah." کاتێک هەندێک لەوانەی لەوێ ڕاوەستابوون گوێیان لێی بوو، گوتیان: «ئەوە بانگی ئەلیاس دەکات.»
36 One ran, filled a sponge with sour wine, put it on a reed, and gave him a drink. "Let him be," he said, "let's see if Elijah comes to take him down." یەکێک ڕایکرد و ئیسفەنجێکی لە سرکە هەڵکێشا و بەسەر قامیشێکەوە پێیدا تاکو بیخواتەوە و گوتی: «لێگەڕێن، با بزانین ئەلیاس دێت دایبگرێت؟»
37 With a loud cry, Jesus breathed his last. عیساش بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد و گیانی سپارد.
38 And the curtain of the temple was torn in two from top to bottom. پەردەی پەرستگاش لە سەرەوە هەتا خوارەوە شەق بوو و بوو بە دوو پارچەوە.
39 The centurion facing Jesus saw how he breathed his last and said, "Truly this man was the Son of God." ئەو سەرپەلەی بەرامبەر عیسا ڕاوەستابوو، گوێی لە هاواری بوو و بینی چۆن گیانی سپارد، گوتی: «بەڕاستی ئەم کەسە کوڕی خودا بوو!»
40 Women were also watching from a distance, including Mary Magdalene, Mary the mother of James the younger and Joses, and Salome. چەند ژنێک لە دوورەوە تەماشایان دەکرد، لەنێوانیاندا مریەمی مەجدەلی و مریەمی دایکی یاقوبی بچووک و یوسی و سالومە دەبینران.
41 These women had followed him in Galilee and served him; many others who came up with him to Jerusalem were also there. ئەمانە لە جەلیلەوە دوای عیسا کەوتبوون و خزمەتیان دەکرد، زۆری دیکەش لەگەڵی هاتبوونە ئۆرشەلیم.
42 Evening had come, and since it was Preparation Day—the day before the Sabbath. ئێوارە داهات، ڕۆژی خۆ ئامادەکردن بوو، واتا ڕۆژی پێش شەممە،
43 Joseph of Arimathea, a prominent council member who himself was waiting for the kingdom of our Father, dared to go to Pilate and ask for Jesus' body. یوسفی خەڵکی ڕامە ئەندامێکی بەرزی ئەنجومەن بوو، ئەویش چاوەڕێی شانشینی خودای دەکرد، وێرای و چوو بۆ لای پیلاتۆس و داوای تەرمەکەی عیسای کرد.
44 Pilate was surprised he was already dead; summoning the centurion, he asked if Jesus had been dead long. پیلاتۆس سەرسام بوو ئاوا بە زوویی عیسا مردووە، سەرپەلەکەی بانگکرد و لێی پرسی ئاخۆ دەمێکە مردووە.
45 When he learned from the centurion that it was so, he granted the body to Joseph. کاتێک لە سەرپەلەکەوە زانی، تەرمەکەی دایە یوسف.
46 Joseph bought linen, took the body down, wrapped it in the cloth, and laid it in a tomb cut from rock. Then he rolled a stone against the tomb's entrance. ئەویش کەتانی کڕی، دایگرت و بە کەتان کفنی کرد، لە گۆڕێکدا ناشتی کە لە تاشەبەرد هەڵکەنرابوو. ئینجا بەردێکی گلۆر کردەوە سەر دەرگای گۆڕەکە.
47 Mary Magdalene and Mary the mother of Joses saw where he was laid. مریەمی مەجدەلی و مریەمی دایکی یاقوب، بینییان لەکوێ نێژرا.
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OKSS

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]