Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

Isaiah 31 OKSS

Side by side with the Father's Heart Bible™

قوڕبەسەر ئەوانەی پشت بە میسر دەبەستن

1قوڕبەسەر ئەوانەی دادەبەزن بۆ میسر بۆ یارمەتی،پشت بە ئەسپ دەبەستن،متمانە بە زۆری گالیسکە وهێزی لە ڕادەبەدەری سوارەکانیان دەکەن،بەڵام پشتیان بە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل نەبەست وداوای یارمەتییان لە یەزدان نەکرد.

2ئەویش هەروەها دانایە و کارەسات دەهێنێت،لە وشەی خۆی با ناداتەوە.هەڵدەستێتە سەر ماڵی خراپەکاران وبۆ سەر یارمەتیدەری ستەمکاران.

3بەڵام میسرییەکان مرۆڤن نەک خودا،ئەسپەکانیان جەستەیین نەک ڕۆح.کاتێک یەزدان دەستی درێژ دەکات،یارمەتیدەر ساتمە دەکات ویارمەتیدراو دەکەوێت،هەموو پێکەوە لەناودەچن.

4ئێستا یەزدان ئەمەم پێ دەفەرموێت:«وەک شێر و بەچکە شێر دەنەڕێنێتبەسەر نێچیرەکەیەوە،ئەوەی کۆمەڵە شوانهاواری لێ دەکەن،لە دەنگیان ناترسێت ولە هاتوهەرایان ناشڵەژێت،ئاواش یەزدانی سوپاسالار دادەبەزێتبۆ شەڕکردن لەسەر کێوی سییۆن و لەسەر گردەکانی.

5وەک باڵندە فڕیوەکان،ئاوا یەزدانی سوپاسالار پارێزگاری لە ئۆرشەلیم دەکات،پارێزگاری دەکات و فریادەکەوێت،بەسەریدا تێدەپەڕێت و دەربازی دەکات.»

6ئەی نەوەی ئیسرائیل، بگەڕێنەوە بۆ لای ئەوەی کە بە توندی لێی هەڵگەڕانەوە، 7چونکە لەو ڕۆژەدا هەرکەسە و بتە زێڕ و زیوەکانتان ڕەت دەکەنەوە، ئەوەی دەستە گوناهبارەکانتان دروستی کردن.

8«ئاشور دەکەوێت، بەڵام بە شمشێری مرۆڤ نا،شمشێری ئادەمیزاد نییە کە دەیخوات.جا لە ڕووی شمشێر هەڵدێت وگەنجەکانی بۆ بێگاری دەبن.

9قەڵاکەیان لە ترسان دەکەوێت،میرەکانیشی لە ئاڵا دەترسن،»یەزدان دەفەرموێت،ئەوەی ئاگری هەیە لە سییۆن وتەنووری هەیە لە ئۆرشەلیم.

‫Biblica®‎ وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر ‫© مافی چاپکردن پارێزراوە ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ لەلایەن ببلیکا‎ Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version™‎ ‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎ ‫‏ «Biblica» "ببلیکا" نیشانەی بازرگانییە کە لە لایەن ڕێکخراوی ببلیکاوە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراوە. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.‎
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020 · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]