Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Revelation 5 OBOL

Side by side with the Father's Heart Bible™

په‌رتووك‏و به‌رخه‌ سه‌ربڕاوه‌كه‌

1له‌لای ده‌سته‌ ڕاستی دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌وه‌ په‌رتووكێكم بینی كه‌ له‌ناوه‌و له‌پشتییه‌وه‌ نووسرا بوو و به‌حه‌وت مۆر مۆركرابوو. 2هه‌روه‌ها فریشته‌یه‌كی به‌هێزم بینی به‌ده‌نگێكی به‌رز هاواری ده‌كرد: (كێ‌ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه‌ په‌رتووكه‌كه‌ بكاته‌وه‌و مۆره‌كانی بكاته‌وه‌؟) 3كه‌س نه‌بوو نه‌ له‌ئاسمان‏و نه‌ له‌سه‌ر زه‌ویو نه‌ له‌ژێر زه‌وی بتوانێ‌ په‌رتووكه‌كه‌ بكاته‌وه‌ یاخود ته‌ماشای ناوه‌وه‌ی بكات. 4له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌ستم به‌گریانێكی زۆر كرد، چونكه‌ كه‌س شایسته‌ی ئه‌وه‌ نه‌بوو په‌رتووكه‌كه‌ بكاته‌وه‌ یاخود ته‌ماشای ناوه‌وه‌ی بكات. 5یه‌كێك له‌پیره‌كان پێیووتم: (مه‌گری، ئه‌وه‌تا ئه‌و شێره‌ی سه‌ركه‌وت، ئه‌وه‌ی له‌هۆزی یه‌هوزایه‌و له‌ڕه‌چه‌ڵه‌كی داوده‌، په‌رتووكه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌و حه‌وت مۆره‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌. 6سه‌یرم‎كرد له‌نێوان ته‌خته‌كه‌و چوار زینده‌وه‌ره‌كه‌، له‌ناوه‌ڕاستی پیره‌كان، به‌رخێكم بینی ڕاوه‌ستا بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ر بڕابێت، به‌رخه‌كه‌ حه‌وت شاخ‎و حه‌وت چاوی هه‌بوو، ئه‌وانه‌ش حه‌وت ڕۆحی خودان كه‌ بۆ هه‌موو زه‌وی نێردراون. 7به‌رخه‌كه‌ چوو، په‌رتووكه‌كه‌ی له‌ده‌سته‌ ڕاستی دانیشتووی سه‌رته‌خته‌كه‌ وه‌رگرت. 8كاتێ‌ به‌رخه‌كه‌ په‌رتووكه‌كه‌ی وه‌رگرت، چوار زینده‌وه‌ره‌كه‌و بیست‎و چوار پیره‌كه‌ له‌به‌رده‌م بـه‌رخــه‌كـه‌دا كه‌وتنه‌ سه‌ر چۆك، هه‌ر یه‌كه‌یان قیساره‌و جامی زێڕینی پڕ بخوریان پێ‌بوو، ئه‌وه‌ش نۆیژكردنی خوشك‏و برا پیرۆزه‌كانه‌، 9هه‌روه‌ها سروودێكی نوێیان ده‌ووت: (تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی په‌رتووكه‌كه‌ ببه‌یت‎و مۆره‌كانی بكه‌یته‌وه‌، چونكه‌ تۆ سه‌ر بڕایت‎و مرۆڤی سه‌ر به‌خێڵ‎و زمان‎و نه‌ته‌وه‌و میلله‌تی جیاجیای جیهانت بۆ خودا به‌خوێنی خۆت كڕییه‌وه‌، 10هه‌روه‌ها له‌وان كاهین‏و پادشاهێتیت بۆ خودامان دروست‏كرد، ئه‌وانیش حوكمڕانی زه‌وی ده‌كه‌ن.) 11ئینجا ته‌ماشام كردو گوێم له‌ده‌نگی فریشته‌یه‌كی زۆر بوو له‌ده‌وری ته‌خته‌كه‌و زینده‌وه‌ره‌كان‏و پیره‌كان، ژماره‌یان هه‌زار هه‌زارو ده‌هه‌زار ده‌هه‌زار ده‌بوو، 12فریشته‌كان به‌ده‌نگێكی به‌رز ده‌یانووت: (به‌رخه‌ سه‌ربڕاوه‌كه‌ شایسته‌ی وه‌رگرتنی هێز‎و ده‌وڵه‌مه‌ندیو داناییو تواناو ڕێز‎و شكۆداریو ستایشه‌.)

13له‌وكاته‌دا هه‌موو زینده‌وه‌ره‌كانی ئاسمان‎و زه‌ویو ژێر زه‌ویو ناو ده‌ریاش هه‌موویان ده‌یانووت: (با ستایش‏و ڕێزو شكۆمه‌ندیو توانا، بۆ دانیشتووی سه‌ر ته‌خت‏و به‌رخه‌كه‌ بێت تاهه‌تایه‌.) 14چوار زینده‌وه‌ره‌كه‌ش ده‌یانووت: (ئامین)، بیست‎و چوار پیره‌كه‌ش كه‌وتنه‌ سه‌رچۆك‎و كرنۆشیان برد.

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]