Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Revelation 4 OBOL

Side by side with the Father's Heart Bible™

بینینی ته‌ختی پادشایانه‌ی خودا

1پاشان ته‌ماشام كرد ده‌رگایه‌كی كراوه‌م بینی له‌ئاسماندا، ئه‌و ده‌نگه‌ش كه‌ یه‌كه‌مجار وه‌ك كه‌ڕه‌نا هاته‌ به‌رگوێم، پێی ووتم: (سه‌ركه‌وه‌ بۆ ئێره‌ تا ئه‌وه‌ت پیشانبده‌م كه‌ دوای ئه‌مه‌ ڕوو ده‌دات.) 2یه‌كسه‌ر كه‌وتمه‌ ڕۆحه‌وه‌و ته‌ختێكم بینی له‌ئاسمان دانرابوو، له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ یه‌كێك دانیشتبوو. 3دانیشتووه‌كه‌ له‌ڕوخساردا له‌به‌ردی یه‌شب‏و یاقوت ده‌چوو، په‌لكه‌ زێڕینه‌یه‌كیش له‌شێوه‌ی زمرود به‌ده‌وری ته‌خته‌كه‌دا بوو. 4له‌ده‌وری ته‌خته‌كه‌ش بیست‎و چوار ته‌ختی لێ‏بوو. بیست‎و چوار پیریش كه‌ تا هه‌ردوو پییان جلی سپییان له‌به‌ردابوو له‌سه‌ر ته‌خته‌كان دانیشتبوون‎و تاجی زێڕینیان له‌سه‌ر نابوو. 5له‌ته‌خته‌كه‌وه‌ بروسك‏و هه‌وره‌ تریشقه‌و ده‌نگه‌ده‌نگ ده‌هاتن، له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ش حه‌وت چرای ئاگرینی به‌تین دانرابوو، كه‌ حه‌وت ڕۆحه‌كه‌ی خودان. 6هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ ده‌ریایه‌كی شووشه‌یی هه‌بوو، وه‌ك كریستال بوو. له‌ده‌وروبه‌ری ته‌خته‌كه‌ش چوار زینده‌وه‌ر هه‌بوو، له‌پێش‏و له‌پاش به‌چاو داپۆشرابوون. 7زینده‌وه‌ری یه‌كه‌م وه‌كو شێر وابوو، دووه‌م وه‌كو گا، سێیه‌م ده‌موچاوێكی وه‌ك مرۆڤی هه‌بوو، چواره‌م وه‌ك داڵێكی فڕیو وابوو. 8چوار زینده‌وه‌ره‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ش باڵی هه‌بوو ده‌وروبه‌رو ناوه‌وه‌یان داپۆشرابوو به‌چاو، شه‌و و ڕۆژ بێ‌وه‌ستان ده‌ڵێن: (پیرۆزه‌، پیرۆزه‌، پاك‏وپیرۆزه‌ خوداوه‌ند خودای توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێك، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌و هه‌بووه‌و دێت!) 9له‌كاتێكدا زینده‌وه‌ره‌كان سوپاسی دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌ ده‌كه‌ن‎و شكۆمه‌ندیو ڕێزی بۆ ڕاده‌گه‌ێنن، ئه‌وه‌ی تاهه‌تایه‌ زیندووه‌، 10ئینجا ئه‌و بیست‎و چوار پیره‌ی له‌به‌رده‌م دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌ دان ده‌كه‌ونه‌ سه‌رچۆك‎و كڕنۆش بۆ زیندووی هه‌تاهه‌تایی ده‌به‌ن‏و تـاجـه‌كـانیــان له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ فڕێ‌ ده‌ده‌ن‏و ده‌ڵێن: 11(ئه‌ی خوداوه‌ندمان‏و خودامان، تۆ شایانی ئه‌وه‌ی شكۆمه‌ندیو ڕێزو توانا وه‌رگری، چونكه‌ تۆ دروستكه‌ری هه‌موو شتێكیت‏، ئه‌و شتانه‌ش به‌خواستی تۆ بوونی هه‌یه‌و دروست بووه‌.)

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]