Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Mark 8 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 In those days, again a large crowd gathered with nothing to eat. Jesus called his disciples and said, له‌و ڕۆژانه‌دا خه‌ڵكێكی زۆر لای عیسا كۆبووبوونه‌وه‌، شتێكی واشیان نه‌بوو بیخۆن، عیسا قوتابیه‌كانی بانگ‎كردو پێی ‎ووتن:
2 "I feel compassion for the crowd—they've been with me three days now and have nothing to eat. (من به‌زه‌ییم به‌و خه‌ڵكه‌دا دێته‌وه‌، وا بۆ سێ‌ ڕۆژ ده‌چێ‌ له‌گه‌ڵمدان، شتێكی وایان نییه‌ بیخۆن.
3 If I send them home hungry, they'll collapse on the way—some have come from far off." ناشمه‌وێ‌ به‌برسێتی بیان‎نێرمه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، نه‌وه‌ك له‌ڕێگا بڕ نه‌كه‌ن، چونكه‌ هه‌ندێكیان له‌شوێنی دووره‌وه‌ هاتوون.)
4 And his disciples answered him, "How can anyone feed these people with bread here in the wilderness?" ئینجا قوتابیه‌كانی پێیان ووت: (كێ‌ ده‌توانێ‌ له‌م چۆڵه‌وانیه‌ ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه‌ نان بدات؟)
5 And he asked them, "How many loaves do you have?" They said, "Seven." عیسا لێی‎پرسین: (چه‌ند نانتان لایه‌؟) وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: (حه‌وت.)
6 He told the crowd to sit on the ground, took the seven loaves, gave thanks, broke them, and gave them to his disciples to serve to the people; and they served the crowd. ئه‌وسا فه‌رمانی‎دا به‌خه‌ڵكه‌كه‌ له‌سه‌ر زه‌وی دانیشن. حه‌وت نانه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه‌ بۆ ئاسمان، سوپاسی خودای كرد، له‌تیكردن‏و دای به‌قوتابیه‌كان تا دابه‌شی‎ بكه‌ن به‌سه‌ر هه‌مووان، ئه‌وانیش دابه‌شیان كرد.
7 They also had a few small fish; after blessing them, he told the disciples to serve these to the people. هه‌روه‌ها چه‌ند ماسییه‌كی بچكۆله‌شیان پێ‌بوو ئه‌ویشی پیرۆزكردو فه‌رمانی‎دا به‌قوتابیه‌كانی ئه‌وانه‌ش دابه‌ش‎ بكه‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌دا.
8 And they ate and were satisfied. And they took up seven baskets of the leftover pieces. ئیتر هه‌موو نانیان خوارد، هه‌تا تێربوون. پاشان له‌و پارچه‌ نانانه‌ی له‌خه‌ڵكه‌كه‌ مابووه‌وه‌، حه‌وت سه‌به‌ته‌یان پڕكرد.
9 About 4,000 people were there. And he sent them away. ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی نانیان خوارد، نزیكه‌ی چوار هه‌زار كه‌س ده‌بوون.
10 Then immediately he got into the boat with his disciples and went to the district of Dalmanutha. دوای ئه‌وه‌ عیسا خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ڕێ‎كردو ده‌ست‎به‌جێ‌ له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كانی سواری به‌له‌مێك بوو، بۆ ناوچه‌ی ده‌لمانووسه‌ چوو.
11 The Pharisees came and began debating with him, testing him by demanding a sign from heaven. هه‌ندێ‌ له‌فه‌ریسیه‌كان هاتن بۆ لای عیسا بۆ ئه‌وه‌ی تاقی‎بكه‌نه‌وه‌، داوایان لێ‎كرد نیشانه‌یه‌كی ئاسمانیان نیشان بدات.
12 Sighing deeply in his spirit, he said, "Why does this generation demand a sign? Truly I tell you, no sign will be given to this generation." ئه‌ویش هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌ڵكێشاو ووتی: (بۆچی ئه‌م نه‌وه‌یه‌ داوای نیشانه‌ ده‌كه‌ن؟ ڕاستیتان پێ‎ده‌ڵێم: به‌م نه‌وه‌یه‌ نیشانه‌ نادرێ.)
13 And he left them, got back into the boat, and went to the other side. ئینجا به‌جێی‎هێشتن. دووباره‌ سواری به‌له‌م بوو، په‌ڕییه‌وه‌ ئه‌وبه‌ری ده‌ریاچه‌كه‌.
14 They'd forgotten to bring bread—only one loaf was with them in the boat. له‌وكاته‌دا قوتابیه‌كانی بیریان چووبوو له‌گه‌ڵ خۆیان نان بهێنن، ته‌نها یه‌ك نانیان پێ‌بوو.
15 And he warned them, "Watch out—beware of the yeast of the Pharisees and the yeast of Herod." عیسا ڕای سپاردن‎و پێی‎ووتن: (ئاگاتان له‌خۆتان بێ. ئاگاداری هه‌ویرترشی فه‌ریسیه‌كان‎و هیرۆدس بن.)
16 And they began discussing with one another that they had no bread. قوتابیه‌كان له‌دڵی خۆیان بیریان‏كرده‌وه‌و به‌یه‌كتریان ووت: (بۆیه‌ وا ده‌ڵێت چونكه‌ نانمان له‌گه‌ڵ خۆمان نه‌هێناوه‌.)
17 Knowing this, Jesus asked, "Why discuss having no bread? Do you still not see or grasp? Are your hearts hardened? عیسا به‌مه‌ی زانی‎و پێی‎ووتن: (بۆ له‌دڵی خۆتان وا بیرده‌كه‌نه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی نانتان پێ‎نییه‌؟ ئایا هێشتا فێرنه‌بوون، تێ‎نه‌گه‌یشتون؟ ئایا هێشتا دڵتان هه‌ر ڕه‌قه‌؟
18 Having eyes, do you not see? Having ears, do you not hear? And do you not remember? خۆ چاوتان هه‌یه‌، ئه‌مانه‌ نابینن؟ گوێتان هه‌یه‌، ئه‌مانه‌ نابیستن؟ هه‌روه‌ها بیریشتان نایه‌ته‌وه‌؟
19 When I broke the five loaves for the 5,000, how many baskets full of fragments did you collect?" They said, "Twelve." كاتی پێنج نانه‌كه‌ی له‌تم‎كرد بۆ پێنج هه‌زار كه‌س، چه‌ند سه‌به‌ته‌ پارچه‌ نانی لێ‎مایه‌وه‌؟) ووتیان: (دوانزه‌ سه‌به‌ته‌.)
20 "And when I broke the seven for the 4,000, how many basketfuls of broken pieces did you gather?" They said, "Seven." هه‌روه‌ها حه‌وت نانه‌كه‌ی له‌تم‎كرد بۆ چوار هه‌زار كه‌س، چه‌ند سه‌به‌ته‌ی پڕ پارچه‌ی لێ‎مایه‌وه‌؟) ووتیان: (حه‌وت.)
21 And he said to them, "Do you still not understand?" ئینجا پێی‎ووتن: (ئه‌ی چۆن تائێستا تێ‎ناگه‌ن؟)
22 They came to Bethsaida, where people brought him a blind man and begged Jesus to touch the man. عیسا له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان بۆ شاری به‌یت‏سه‌یدا چوو، خه‌ڵكه‌كه‌ كابرایه‌كی كوێریان هێنایه‌ لای‎و لێی‎پاڕانه‌وه‌ ده‌ستی له‌سه‌ر دانێت.
23 He took the blind man's hand, led him out of the village, spit on his eyes, laid hands on him, and asked, "Do you see anything?" ئه‌ویش ده‌ستی كوێره‌كه‌ی گرت‎و بردیه‌ ده‌ره‌وه‌ی دێیه‌كه‌ پاش ئه‌وه‌ی تفی له‌سه‌ر چاوی كابرادا، ده‌ستی له‌سه‌ر داناو لێی‎پرسی: (هیچ ده‌بینی؟)
24 He looked up and said, "I see people, but they look like trees, walking." كابرا سه‌یری كردو ووتی: (خه‌ڵك ده‌بینم، وه‌كو دره‌خت ده‌ڕۆن.)
25 Then Jesus put his hands on the man's eyes again; he looked intently, was restored, and saw everything distinctly. عیسا جارێكی كه‌ش ده‌ستی خسته‌وه‌ سه‌ر چاوی، به‌مه‌ كابرا چاك‎بووه‌وه‌و هه‌موو شتێكی به‌باش‎و به‌ڕوونی ده‌بینی.
26 And he sent him home, saying, "Do not even go into the village." ئینجا عیسا كابرای به‌ره‌و ماڵه‌وه‌ ڕه‌وانه‌كردو پێی ‎ووت: (جارێ‌ مه‌ڕۆ بۆ ناو دێ.)
27 Jesus and his disciples went to the villages of Caesarea Philippi. On the way he asked them, "Who do people say I am?" دوای ئه‌مه‌ عیساو قوتابیه‌كانی ڕوویان ‎كرده‌ دێیه‌كانی قه‌یسه‌ری فیلیپۆس، له‌ڕێگا له‌قوتابیه‌كانی پرسی: (خه‌ڵكی من به‌كێ‌ داده‌نێن؟)
28 They told him, "John the Baptist; and others say Elijah; and others, one of the prophets." وه‌ڵامیان‎ دایه‌وه‌: (به‌شێ‌ له‌خه‌ڵكی ده‌ڵێن، تۆ یه‌حیای خه‌ڵك له‌ئاوهه‌ڵكێشی، به‌شێكی‎كه‌ش ده‌ڵێن، تۆ ئه‌لیاسی، هه‌ندێكی‎كه‌ش ده‌ڵێن یه‌كێ‌ له‌پێغه‌مبه‌رانی.)
29 Then he asked them, "But who do you say I am?" Peter answered, "You are the Christ." دیسان لێی‎پرسین: (ئه‌ی ئێوه‌، من به‌كێ‌ داده‌نێن؟) په‌ترۆس وه‌ڵامی‎دایه‌وه‌: (تۆ مه‌سیحی*.)
30 And he strictly warned them not to speak about him. عیسا ئاگاداری كردنه‌وه‌ ئه‌مه‌ لای كه‌س باس نه‌كه‌ن.
31 He began teaching them the Son of Man must suffer much, be rejected by the elders, chief priests, and scribes, be killed, and rise after three days. ئینجا عیسا ده‌ستی‎كرد به‌فێركردنیان، كه‌ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێت ئازار بچێژی‎و پیران‎و سه‌رۆَك كاهینه‌كان‎و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت ڕه‌تی‎بكه‌نه‌وه‌، هه‌روه‌ها بكوژرێ‎و دوای سێ ‎ڕۆژ زیندووبێته‌وه‌.
32 He said this plainly. And Peter took him aside and began to rebuke him. عیسا ئه‌م باسه‌ی زۆر به‌ئاشكرا بۆ باسكردن، په‌ترۆسیش بردیه‌ لاوه‌و سه‌رزه‌نشتی كرد.
33 But turning, he looked at his disciples and rebuked Peter: "Get behind me, Satan! For you are not setting your mind on the things of our Father, but on the things of man." ئینجا عیسا ئاوڕی‎ له‌قوتابیه‌كانی‎ دایه‌وه‌، سه‌یریكردن‎و سه‌رزه‌نشتی په‌ترۆسی كرد، ووتی: (لاچۆ له‌به‌رده‌مم ئه‌ی شه‌یتان، تۆ بیرت لای شتی خودایی نییه‌و بیر له‌شتی مرۆڤانه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌.)
34 He called the crowd and his disciples and said to them, "Whoever wants to come after me must deny himself, take up his cross, and follow me. ئینجا عیسا قوتابیه‌كانی‎و خه‌ڵكه‌كه‌ی بانگ‎كردو پێی‎ووتن: (ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ‌ به‌دوامه‌وه‌ بڕوات، با واز له‌خۆی بهێنێت‎و خاچی خۆی هه‌ڵگرێ‎و دوام‎كه‌وێت.
35 Whoever wants to save his life will lose it; whoever loses his life for my sake and the good news will save it. چونكه‌ ئه‌وه‌ی بیه‌وێ‌ ژیانی ڕزگاربكات، ده‌یدۆڕێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ژیانی خۆی ده‌دۆڕێنێت له‌پێناوی من‎و مزگێنی، ئه‌وه‌ ژیانی ڕزگار ده‌كات.
36 What good does it do a person to gain the whole world and forfeit his soul? چونكه‌ چی به‌كه‌ڵكی مرۆڤ دێت، گه‌ر هه‌موو جیهان به‌رێته‌وه‌، به‌ڵام خۆی بدۆڕێنێت؟
37 For what can a person give in exchange for his soul? یان مرۆڤ‎ چی ‎پێشكه‌ش بكات بۆ كڕینه‌وه‌ی خۆی؟
38 For whoever is ashamed of me and my words in this adulterous, sinful generation—the Son of Man will be ashamed of them too when he comes in his Father's glory with the holy angels." چونكه‌ ئه‌وه‌ی شه‌رمی به‌من‎و ووشه‌كانم بێ، لای ئه‌م نه‌وه‌ به‌دڕه‌وشت‏و گوناهباره‌. ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش، شه‌رمی پێوه‌ ده‌كات، كاتێ‌ له‌شكۆمه‌ندی باوكی له‌گه‌ڵ فریشته‌ پێرۆزه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]