Skip to content
The Believer's Library

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life

Mark 9 OBOL

Show OBOL only
Verse × ×
1 He said to them, "Truly I tell you: some standing here will not taste death before they see the kingdom of our Father come with power." ئینجا عیسا پێی ‎ووتن: (ڕاستیتان پێ‎ده‌ڵێم: هه‌ندێ‌ له‌وانه‌ی لێره‌دا ڕاوه‌ستاون، تامی مردن ناچێژن تا پادشاهێتی خودا* نه‌بینن كاتێ‌ به‌تواناوه‌ دێت.
2 Six days later Jesus took Peter, James, and John, and led them up a high mountain alone, and he was transfigured before them. دوای ئه‌مه‌ به‌شه‌ش ڕۆژ، عیسا په‌ترۆس‎و یاقوب‎و یۆحه‌ننای له‌گه‌ڵ خۆی بردو به‌یه‌كه‌وه‌ چوونه‌ سه‌ر چیایه‌كی به‌رز. كاتێ‌ له‌به‌رچاویان شێوه‌ی خۆی به‌ته‌واوی گۆڕی،
3 His clothes became radiant, dazzling white—whiter than anyone on earth could bleach them. جله‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك سپیبوو بریسكه‌ی ده‌دایه‌وه‌ زیاتر له‌هه‌موو ڕووناكی ئه‌م سه‌ر زه‌ویه‌.
4 And Elijah appeared to them along with Moses, and they were talking with Jesus. له‌و كاته‌دا موساو ئه‌لیاس ده‌ركه‌وتن بۆیان، له‌گه‌ڵ عیسادا ده‌دوان.
5 Peter said to Jesus, "Rabbi, it's good that we're here. Let's make three shelters—one for you, one for Moses, and one for Elijah." ئینجا په‌ترۆس به‌عیسای ووت: (گه‌وره‌م، شتێكی خۆشه‌ لێره‌ بمێنینه‌وه‌ گه‌ر ده‌ته‌وێت سێ ‎چادر هه‌ڵده‌‎ده‌ین یه‌كێ‌ بۆ تۆ، یه‌كێ‌ بۆ موسا، یه‌كێكیش بۆ ئه‌لیاس.)
6 He did not know what to say, for they were terrified. په‌ترۆس نه‌یده‌زانی چی ده‌ڵێ، له‌و كاته‌دا هه‌ر سێ‌ قوتابیه‌كه‌ ترسیان لێ‎ نیشتبوو،
7 A cloud appeared and overshadowed them, and a voice came from the cloud: "This is my beloved Son. Listen to him!" ئینجا هه‌ورێك باڵی كێشا به‌سه‌ریان‏و ده‌نگێك له‌هه‌وره‌كه‌وه‌ بانگی كرد: (ئا ئه‌وه‌تا ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، ئه‌وه‌ی پێی دڵشام، گوێی بۆ ڕاگرن.)
8 Suddenly, when they looked around, they no longer saw anyone with them except Jesus. دوای ئه‌مه‌ قوتابیه‌كان خێرا سه‌یری ده‌وروپشتیان كرد، به‌ڵام له‌عیسا زیاتر كه‌سیان نه‌بینی.
9 Coming down the mountain, he ordered them to tell no one what they'd seen until the Son of Man rose from the dead. كاتێ‌ له‌شاخه‌كه‌ هاتنه‌ خواره‌وه‌، عیسا ئاگاداریكردنه‌وه‌: (ئه‌مه‌ی بینیان جارێ‌ به‌كه‌سی ڕانه‌گه‌یه‌نن، تا ڕۆڵه‌ی مرۆڤ له‌ناو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌.)
10 So they kept the matter to themselves, questioning what rising from the dead could mean. ئه‌وانیش ڕاسپارده‌كه‌یان جێ‎به‌جێ‎كرد، به‌ڵام له‌ناوخۆیان پرسیاریان‎كرد: (باشه‌ مه‌به‌ست له‌هه‌ستانه‌وه‌ له‌نێو مردوواندا چییه‌؟)
11 And they asked him, "Why do the scribes say that Elijah must come first?" ڕووی پرسیاریان كرده‌ عیساو ووتیان : (باشه‌ بۆچی مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت ده‌ڵێن، ده‌بێ‌ یه‌كه‌مجار ئه‌لیاس بێته‌وه‌؟)
12 He said, "Elijah does come first and restores everything. Then why is it written the Son of Man must suffer much and be treated with contempt? عیسا وه‌ڵامی‎دانه‌وه‌و ووتی: (ئه‌مه‌ ڕاسته‌، ئه‌لیاس دێت‎و هه‌موو شتێ‌ ده‌خاته‌وه‌ شوێنی خۆی. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ بۆچی له‌كتێبی پیرۆزدا نووسراوه‌، ڕۆڵه‌ی مرۆڤ ده‌بێت ئازار بكێشێت‎و به‌چاوی نزم سه‌یر بكرێ؟
13 But I tell you, Elijah has come, and they did to him whatever they pleased, as it is written about him." به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم ئه‌لیاس هات، چیان‎ویست پێیان‎كرد، به‌و شێوه‌یه‌ی له‌كتێبی پیرۆز ده‌رباره‌ی نووسراوه‌.)
14 Coming to the other disciples, they saw a large crowd around the disciples, and scribes arguing with them. كاتێ‌ عیساو قوتابیه‌كانی هاتنه‌وه‌ لای قوتابیه‌كانی‎كه‌، بینییان خه‌ڵكێكی زۆریان لێ‎كۆبووه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ هه‌ندێ‌ له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت خه‌ریكی گفتوگۆ كردنن له‌گه‌ڵیان.
15 As soon as the whole crowd saw Jesus, they were astonished and ran to greet him. كه‌ خه‌ڵكه‌كه‌ عیسایان بینی هه‌موو سه‌رسام بوون، خێرا بۆ لای چوون تاسڵاوی لێ‎بكه‌ن.
16 He asked them, "What are you arguing about with the scribes?" ئه‌وسا عیسا لێی‎پرسین: (ده‌رباره‌ی چی ده‌دوێن؟)
17 Someone in the crowd answered him, "Teacher, I brought my son to you; he has a spirit that won't let him speak. یه‌كێ‌ له‌نێوان خه‌ڵكه‌كه‌وه‌ هاواری‎كرد، ووتی: (مامۆستا كوڕه‌كه‌م هێناوه‌ته‌ لات ڕۆحی پیسی تێدایه‌، لاڵیكردووه‌.
18 Whenever it seizes him, it throws him down. He foams at the mouth, grinds his teeth, and stiffens. I asked your disciples to drive it out, but they couldn't." كاتێ‌ ده‌یگرێ، ده‌یدا به‌زه‌ویداو كه‌ف له‌ده‌می دێت‎و ددانه‌ چركێی پێ‎ده‌كه‌وێت. داوام له‌قوتابیه‌كانت كرد ڕۆحه‌كه‌ ده‌ركه‌ن، به‌ڵام نه‌یانتوانی.
19 He replied, "You unbelieving generation, how long must I stay with you? How long must I endure you? Bring him to me." عیسا له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئه‌ی نه‌وه‌ی بێ‎باوه‌ڕ! تاكه‌ی له‌گه‌ڵتان بم؟ تاكه‌ی بارتان هه‌ڵگرم؟ ئا بیهێنن بۆ لام.)
20 They brought the boy to him. Seeing Jesus, the spirit instantly convulsed him; he fell to the ground, thrashing and foaming at the mouth. ئه‌وانیش كوڕه‌كه‌یان هێنایه‌ لای عیسا. هه‌ر كه‌ ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌ عیسای بینی، منداڵه‌كه‌ فێی لێ‎هات‎و كه‌وته‌ سه‌ر زه‌وی، كه‌ف له‌ده‌می هات‎و ده‌ستی‎كرد به‌گه‌وزین‎و خۆ خولانه‌وه‌.
21 Jesus asked the boy's father, "How long has this been happening to him?" "From childhood," he said. عیسا له‌باوكی كوڕه‌كه‌ی پرسی: (له‌كه‌یه‌وه‌ وای لێ‎دێت؟) ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا ووتی: (له‌منداڵییه‌وه‌.
22 "It has often thrown him into fire and water to destroy him. But if you can do anything, pity us and help us." زۆر جار ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌ خستویه‌تیه‌ ناو ئاو و ئاگره‌وه‌ تابیكوژێ. گه‌ر بتوانی شتێكمان بۆ بكه‌یت، به‌زه‌ییت پێمان بێته‌وه‌و یارمه‌تیمان‎بده‌.)
23 Jesus said to him, "'If you can'? Everything is possible for the one who believes." عیسا پێی ووت: ((گه‌ر بتوانی)؟ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕبهێنێ‌ هه‌موو شتێكی بۆ ده‌بێت.)
24 Immediately the boy's father cried, "I believe; help my unbelief!" ده‌ستبه‌جێ‌ باوكی منداڵه‌كه‌ هاواری كرد: (باوه‌ڕم هه‌یه‌، یارمه‌تی بێ‌باوه‌ڕیم بده‌.)
25 Seeing a crowd running together, Jesus rebuked the unclean spirit: "Mute and deaf spirit, I command you—come out of him and never enter him again!" عیسا كه‌ بینی خه‌ڵكه‌كه‌ لێیان كۆده‌بنه‌وه‌، به‌ڕۆحه‌ پیسه‌كه‌ی ووت: (ئه‌ی ڕۆحی كه‌ڕو لاڵ، فه‌رمانت پێ‎ده‌ده‌م بڕۆ ده‌ره‌وه‌ له‌و كوڕه‌و جارێكی كه‌ نه‌گه‌ڕێیته‌وه‌ بۆ لای!)
26 Crying out and convulsing him hard, it came out. He looked like a corpse, so many said, "He's dead." دوایی ڕۆحه‌كه‌ هاواری‎كردو كوڕه‌كه‌ی به‌توندی خست‏و هاته‌ ده‌ره‌وه‌. كوڕه‌ وه‌ك مردووی لێ‎هات، كه‌سانێكی زۆر ووتیان: (مرد.)
27 But Jesus took him by the hand and raised him up, and he stood. به‌ڵام كاتێ‌ عیسا ده‌ستی‎دایه‌ ده‌ستی‎و هه‌ڵی‎ساند، ئه‌ویش هه‌ستایه‌ سه‌رپێ.
28 When Jesus had gone indoors, his disciples asked him privately, "Why couldn't we drive it out?" كاتێ‌ عیسا گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ماڵ، قوتابیه‌كان به‌ته‌نها لێیان پرسی: (بۆچی ئێمه‌ نه‌مانتوانی ئه‌و ڕۆحه‌ ده‌ركه‌ین؟)
29 He told them, "This kind can come out only by prayer." وه‌ڵامی دایه‌وه‌: (ئه‌م جۆره‌ ڕۆحه‌ ده‌رناكرێ‌ به‌نوێژ نه‌بێت.)
30 They left there and passed through Galilee. Jesus did not want anyone to know where they were, دوای ئه‌مه‌ له‌وێ‌ ڕۆیشتن‎و به‌ناوچـه‌ی جه‌لیل تێ‎په‌ڕین، عیساش نه‌ی‎ده‌ویست كـه‌س پێی بزانێ،
31 because he was teaching his disciples, telling them, "The Son of Man is being handed into human hands. They will kill him, and three days later he will rise." چونكه‌ خه‌ریكـی فێركـردنی قوتابیه‌كانی بوو، پێی‎ووتن: (ڕۆڵه‌ی مرۆڤ، ده‌درێ‌ به‌ده‌ستی خه‌ڵكیه‌وه‌، ده‌كوژرێ، دوای كوشتنی به‌سێ‌ ڕۆژ هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌).
32 But they did not understand what he meant, and they were afraid to ask him. به‌ڵام ئـه‌وان ئـه‌م قســه‌یه‌ تێ‎نـه‌گـه‌یـشتن‎و ترسـان لێی‎بپرسن.
33 They came to Capernaum. In the house he asked them, "What were you arguing about on the way?" ئینجا عیسا چوو بۆ شاری كه‌فه‌رناحوم. كاتێ‌ گه‌یشته‌ ماڵه‌وه‌، له‌قوتابیه‌كانی پرسی: (ئه‌وه‌ له‌ڕێگا باسی چیتان ده‌كرد؟)
34 But they were silent, since they had argued along the way about who was greatest. قـوتابیه‌كان هیچ وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه‌، چونكه‌ له‌ڕێگه‌ مشت‎ومڕی ئه‌وه‌یان بوو، كامیان مه‌زنتره‌.
35 He sat down, called the Twelve, and told them, "Anyone who wants to be first must be last of all and servant of all." ئینجا عیسا دانیشت، هه‌ر دوانزه‌ قوتابیه‌كه‌ی بانگ‎كرده‌ لای خۆی‎و پێی‎ووتن: (گه‌ر یه‌كێ‌ ویستی یه‌كه‌مین بێت. باخۆی بخاته‌ دوای هه‌مووانه‌وه‌و ببێته‌ خزمه‌تكار بۆ هه‌مووتان.)
36 He took a little child, stood him among them, took the child in his arms, and said to them: هه‌ر له‌وێدا منداڵێكی بانگ‎كرد، گرتیه‌ باوه‌شیه‌وه‌و له‌ناوه‌ڕاستیان ڕای‎گرت‎و پێی‎ووتن:
37 "Whoever accepts one of these little children in my name accepts me; whoever accepts me accepts not me but the one who sent me." (ئه‌وه‌ی به‌ناوی منه‌وه‌ پێشوازی له‌یه‌كێ‌ له‌م مناڵانه‌ بكات، ئه‌وا پێشوازی له‌من ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌من ده‌كات، ئه‌وا پێشوازی له‌من ناكات، به‌ڵكو له‌وه‌ی ناردوومی.)
38 John said to him, "Teacher, we saw someone driving out demons in your name and tried to stop him, since he doesn't follow us." ئینجا یۆحه‌ننا ووتی: (مامۆستا، یه‌كێكمان بینی به‌ناوی تۆوه‌ ڕۆحی پیسی له‌خه‌ڵكی ده‌رده‌كرد، ڕێمان لێ‎گرت، چونكه‌ دوامان ناكه‌وێت.)
39 But Jesus said, "Don't stop him—no one who does a miracle in my name can soon speak evil of me. عیسا ووتی: (ڕێی لێ‎مه‌گرن. كه‌سێ‌ نییه‌ به‌ناوی منه‌وه‌ كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر بكات‎و بتوانێ‌ به‌خراپه‌ باسم‎ بكات.
40 For whoever is not against us is for us. جا ئه‌وه‌ی دژمان نییه‌ له‌گه‌ڵماندایه‌.
41 Truly I tell you, whoever gives you a cup of water to drink because you belong to Christ will never lose his reward. چونكه‌ ئه‌وه‌ی به‌ناوی منه‌وه‌ جامێ‌ ئاوی پێدان، له‌به‌رئه‌وه‌ی سه‌ر به‌ مه‌سیحن، ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم ئه‌و كه‌سه‌ پاداشتی وون نابێت. (
42 Whoever trips up one of these little ones who believe in me—better for him to have a large millstone hung around his neck and be thrown into the sea. ئه‌وه‌ی ببێته‌ كۆسپ بۆ یه‌كێك له‌م بچووكانه‌ی باوه‌ڕیان به‌من هه‌یه‌، ئه‌وا باشتره‌ بۆ ئه‌و به‌ردی ده‌ستار به‌ملیه‌وه‌ هه‌ڵواسرێ‎و فڕێ‌ بدرێته‌ ناو قوڵایی ده‌ریاوه‌.
43 If your hand trips you up, cut it off. Better to enter life maimed than with two hands to go into hell, into the unquenchable fire. هه‌روه‌ها گه‌ر ده‌ستت تووشی گوناهی كردی، بی‎بڕه‌وه‌، باشتره‌ بڕۆیته‌ ناو ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌یه‌ك ده‌سته‌وه‌ له‌وه‌ی به‌هه‌ردوو ده‌ستته‌وه‌ بڕۆیت بۆ دۆزه‌خ، بۆ ناو ئاگرێ‌ كوژانه‌وه‌ی بۆ نییه‌.
44 Not in this edition [چونكه‌ له‌وێ‌ كرمه‌كانیان مردنیان بۆ نییه‌و ئاگریان ناكوژێته‌وه‌.]
45 If your foot trips you up, cut it off. Better to enter life lame than be thrown into hell with two feet. هه‌روه‌ها گه‌ر قاچت تووشی گـوناهـی كردی، بی‎بڕه‌وه‌، باشتره‌ به‌یه‌ك قاچـه‌وه‌ بڕۆیته‌ ناو ژیانی هه‌تاهه‌تاییه‌وه‌ له‌وه‌ی به‌هه‌ردوو قاچه‌وه‌ بڕۆیته‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌. بۆ ناو ئاگرێ‌ كوژانه‌وه‌ی بۆ نییه‌.
46 Not in this edition [له‌وێ‌ كرمه‌كانیان مردنیان بۆ نییه‌و ئاگریان ناكوژێته‌وه‌.]
47 If your eye trips you up, throw it out. Better to enter the kingdom of our Father with one eye than be thrown into hell with two, هه‌روه‌ها گه‌ر چاوت تووشی گوناهی كردی ده‌ریبهێنه‌، باشتره‌ بڕۆیته‌ ناو پادشاهێتی خوداوه‌ به‌بێ‌ چاو له‌وه‌ی به‌دوو چاوه‌وه‌ بڕۆیته‌ ناو دۆزه‌خه‌وه‌.
48 where 'their worm never dies and the fire never goes out.' له‌وێ‌ كرمه‌كانیان مردنیان بۆ نییه‌و ئاگریان ناكوژێته‌وه‌.
49 For everyone will be salted with fire. چـونكـه‌ هه‌موو به‌ئاگـر سوێر ده‌كرێن.
50 Salt is good, but if it loses its saltiness, how can you season it again? Keep salt among yourselves, and be at peace with each other." خـوێ‌ باشـه‌، به‌ڵام گـه‌ر خوێ‌ سوێریه‌كه‌ی نه‌ما، چی سوێریه‌كه‌ی بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌؟ با له‌ده‌رونتان گشت‎كات خوێ‌ هه‌بێت، هه‌روه‌ها ئاشتی خوازبن به‌رامبه‌ر به‌یه‌كتری.)
FHB

Scripture from Father’s Heart Bible™. © 2026 Spirit Media Publishing, the imprint of Spirit Media Inc. All rights reserved. In Divine Voice™ Color, the words spoken by our Father show in blue, the words of the Son in red, and the words of the Spirit in purple.

OBOL

Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life‪™ ‪Copyright © 1998 by Biblica, Inc. ‪All rights reserved worldwide. ‪“Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Biblica® Open Sorani Kurdish Book of Life · Creative Commons - Attribution-ShareAlike [CC BY-SA]